حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەکی لە کۆمپانیای گێنێل ئەنێرجی لە دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن سەبارەت بە هەردوو کێڵگەی گازی بنەباوی و میران بردەوە.
داواکەی حکومەتی هەرێم لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لەبەردەم دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن لە دژی لقەکەی کۆمپانیای گێنێل ئەنێرجی میران بنەباوی لیمیتد (GEMBBL) تۆماری کردبوو.
دادگا ناوبژیوانی نێودوەڵەتی لەندەن بڕیاری دا:
-
هەرێم بەشێوەیەکی دروست گرێبەستی هەردوو کێڵگەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.
-
دژە داوا ( داوای بەرانبەر)ی گێنێڵ بۆ قەرەبووکردنەوە رەدکراوەتەوە لە لایەن دادگاوە.
کۆمپانیای گنێڵ ئەنێرجی Genel Energy plc ڕایدەگەیەنێت کە کۆپییەکی ئەو بڕیارەی پێگەیشتووە ” بڕیار Award” سەبارەت بەو داواکارییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لەبەردەم دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن لە دژی لقەکەی کۆمپانیای گێنێل ئەنێرجی میران بنەباوی لیمیتد (GEMBBL) تۆماری کردبوو.
داواکارییەکە کە لە ساڵی 2021 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە، تیایدا داوای ڕاگەیاندنی ئەوە کراوە کە حکومەتی هەرێم مافی گرێبەستیی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی بنەباوی و گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی میران.
کۆمپانیاکە دەڵێت “دەستەی بەڕێوەبەردنی گێنێل گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ بەدیلێکی کردەیی نییە جگە لەوەی بڕیارەکە قبوڵ بکات کە هەردوو گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان بۆ کێڵگەکانی بنەباوی و میران کۆتاییان هاتووە لە ئەنجامی پێشێلکاریی گرێبەستەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، و پێویستە گەنێڵ داواکاریی بەرامبەر پێشکەش بکات و داوای قەرەبو بکات بۆ ئەوزیانانەی کە توشی بووە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بە لێسەندنەوەی مافی پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی بنە باوی ومیران”.
دەستەی ناوبژیوانی بڕیاریدا کە حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی ڕەوا گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی بۆ کێڵگەکانی بنەباوی و میران هەڵوەشاندەوە، هەروەها داواکاری بەرامبەر لەلایەن گەنێڵەوە GEMBBL ڕەتکرایەوە. هەروەها دەستەکە دیاریکردنی تێچووی پەیوەست بە ناوبژیوانی لە بڕیارێکی داهاتوودا دیاری دەکات..
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی گێنێل، دەیڤید مەکمانوس، لەو بارەیەوە وتی: “ئێمە لەڕادەبەدەر بێهیواین کە دەستەکە (دەستەی ناوبژیوانی) بڕیاری دژی گێنێل GEMBBL داوە لەم ناوبژیوانییەدا. دوای ئەوەی بە شێوەیەکی دروست شیکاری ئەو بڕیارە دەکەین کە لەلایەن دەستەکەوە دەرچووە، نوێکاریی بۆ بازاڕ ڕادەگەیەنین”.
هەروەها وتی” ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەوەی کە هیچ بژاردەیەکمان نەبوو جگە لە بەرگریکردن لە مافەکانمان لەم ناوبژیوانییەدا. “لەو کاتەوەی حکومەتی هەرێم لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کەیسەکەی دەستپێکردووە، تیمی ناوخۆیی و ڕاوێژکارە دەرەکییەکانمان بە پەرۆشەوە کاریان کردووە ، سوپاسی تیمەکەمان دەکەین بۆ هەموو کارەکان.”
- کێڵگەی بنەباوێ ٣٠٠ کم لەسنووری تورکیاوە دورە وە ٦٠ کم لە هەولێرە وە . یەکەم گرێبەست لەساڵی ٢٠٠٦ کراوە. یەدەگی نەوتی بنەباوێ مەزەندەکراوە بە ٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لە جۆری زۆر سوك API 45 و هەروەها یەدەگی گازیش بە ٨٫٢ ترلیۆن مەتر سێجا مەزەندەکراوە.و لەساڵی دا ٢٠٠٧ یەکەم بیر لێدراوە و تا ساڵی ٢٠١٤ شەش بیر لێدراوە و تەواو بووە ، هەر لەو ساڵەدا ڕاگەیەنرا کە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە کەمە بەڵام گازێکی زۆری هەیە. بنەباوێ بەرهەمی گازی چاوەڕێدەکرێت بەدوو قۆناغ لە ٣٥٠بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە بێت. یەکەم ماوەی بنیات نان و دووەمیش ماوەی سەقامگیری بەرهەم کە پێدەوترێ (Plateau period). پاشتر بەپێی گرێبەستی کرین Lifting Agreement کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ دا ئیمزاکراوە، حکومەتی هەرێم گازی بنەباوێ دەکرێت بەنرخی ١,٢$ بۆ هەر هەزار پێ سێ جایەك. بەپێی رێکەوتنەکە پەرەپێدان بە دوقۆناغ دەکرێت، قۆناغی بنیات نان کە دوساڵە و قۆناغی دوەم ١٠ ساڵ دەبێت.
- کێڵگەی گازی میران دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانییەوە، ڕووبەری گرێبەستی میران 293 میل چوارگۆشەیە و یەدەگی گازی سروشتی مەزەندە دەکرێت بە ٦.٨ بۆ ٩.١ تریلیۆن پێ سێجا (نزیکەی لە نێوان ١٩٢ بۆ ٢٥٧ ملیار مەتر سێجا) غازی سروشتی و 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە.