روونبین
کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پێشنیازی هەموار کردنەوەی مادەی ١٢/ بڕگەی دووەم (ج)ی بوجەی عێراق دەکەن کە تیایدا پێشنیازی زیادکردنی تێچووی نەوت بۆ ١٦ دۆلار کراوە.
▪️ هەروەها دەڵێن رێکەوتنی کۆتایی بکرێت سەبارەت بەپێدانی پارەی رابوردووە داهاتوومان وە بە نوسراو زامن بکرێت.
▪️لە کۆتای راگەیاندنەکەدا دەڵێن ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و هەولێر بۆ روونکردنەوەی وردەکارییەکان.
▪️ پێشتر رۆژی ١٢ ی تشرینی دووەم لەکاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی چارەکی سێهەمی ساڵی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی, پۆڵ ویر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەنێڵ Paul Weir, Chief Executive of Genel, لە وەڵامی پرسیارێکی روونبین سەبارەت بە ڕای گەنێڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی پێشنیازی هەموارکردنی خەرجی نەوت لە بوجەدا وتی: ئەوە رێکەوتنێکە لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و ئاگاداری وردەکارییەکەی نین و نازانین چۆن کاردەکات ، بۆیە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاداین و دەبێت چاوەڕێ بکەین.
ئەمڕۆ ١٤ ی تشرینی دووەم کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە لە ٨ کۆمپانیای نەوت کە لە هەرێم کاردەکەن پێکهاتووە راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و رایخۆیان لەوبارەوە دەربڕی.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەپیکۆر:
-
کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (APIKUR) پێشوازی لە پێشنیازی پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجە، و پێیان وایە دەکرێت بوارێکی تەواو لە وشەسازیی ئێستادا هەبێ بۆ ئەوەی داواکارییەکانی پێشوومان دابین بکات سەبارەت بە مەرجە بازرگانییەکان و دڵنیابوون لە پارەدان بۆ هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوو لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.
-
ئێمە ئامادەیان بۆ ئەوەی گفتوگۆی بنیاتنەر لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەین بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییە سەرەکییەکان و یەکلاییکردنەوەی ڕێککەوتنی نووسراو پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا (ITP).
-
لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێز سودانی ، و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز بارزانی، هاوڕاین، کە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا سوودی بۆ هەموو گەلی عێراق هەیە.