ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر گرێبەستی کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە گەڵ حکومەتی هەریم تێ دەپەڕێت.
-
لەماوەی ئەم بیست ساڵەدا لەناوچەی گرێبەستی تاوکی (تاکی و فیشخاپور) کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بڕی زیاتر لە ٤٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
-
داهاتی نەوتی ئەو ئەو دوو کێڵگەیە زیاتر لە ١٧ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
-
تاوەستانی هەناردە تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە سەروو ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە.
-
لە ساڵی ٢٠٢٤ دا تێکڕای بەرهەم ٨٠ هەزار بەرمیل بووە، بەرهەمەکەی بە نرخی داشکاو بە پاڵاوگەکانی هەرێم دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ کۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی DNO یادی بیستەمین ساڵیادی واژۆکردنی یەکەمین گرێبەستی هاوبەشیکردنی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە. دی ئێن ئۆ DNO دەڵێت : ئەم گرێبەستانە کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2004 واژۆ کرا، سەرەتای گەشتێک بوو بۆ پیشەسازی نەوتی مۆدێرن لە کوردستاندا و یارمەتی گۆڕینی ئابووری ناوخۆیی دا و کۆمپانیای دی ئێن ئۆی بردە ڕیزی گەورەترین کۆمپانیاکانی گەڕان و بەرهەمهێنانی ئەوروپا.
ئەو ڕووبەرەی کۆمپانیاکە گرێبەستی تێدا کردووە، ناوچەیەکە کە توانای زۆر ئومێدبەخشی هەبوو، هەروەها ناوچەیەکی بەرهەمهێنانی بەرزە، کە ئەمڕۆ کێڵگە نەوتییەکانی تاوکی و فیشخاپور لەخۆدەگرێت، کە دوو گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمن کە لەلایەن کۆمپانیایەکی نەوتی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرێن .
-
بەرهەمهێنانی ئەم کێڵگانە (تاوکێ لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستیپێکردووە و فیشخاپور لە ساڵی ٢٠١٧) بە تێکڕا بەرهەمیان زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بووە تاوەکو هەناردەکردنی بۆری لە کوردستانەوە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕاگیرا، لەگەڵ داخستنی هێڵی بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ دەریای ناوەڕاست.
-
لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم کێڵگانە کە لەلایەن DNO بەڕێوەدەبرێن پێکەوە زیاتر لە ٤٥٠ ملیۆن بەرمیلیان بەرهەمهێناوە و داهاتی ١٧.٣ ملیار دۆلاری بۆ حکومەتی هەرێم بەدەستهێناوە. جگە لەوەش کۆمپانیای DNO هەلی کار بە مووچەیەکی باش و هەلی بازرگانی سەرنجڕاکێش و بازاڕێکی سەرنج راکێشی بۆ هاوردەکارانی ناوخۆیی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی پیشەسازی نەوت دروستکردووە.