-
کۆمپانیا کە ئامادەیە هەناردەی دەست پێبکاتەوە بەو مەرجەی ڕێک بکەون لەسەر: گەرەنتی پێدانی پارە بۆ هەناردەکردنی نەوتی داهاتوو، گەڕاندنەوەی قەرزە نەدراوەکان و پاراستنی ئابووری گرێبەستی ئێستا.
-
بەهۆی بەردەوامی بەهێزی ئەدای فرۆشتنی ناوخۆیی، گۆڵف کیستۆن دابەشکردنی قازانجی کاتی بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار بەسەر هاوپشکەکاندا راگەیاند.
-
تێکڕای فرۆشی ناوخۆ لەمانگی ئایاری ٢٠٢٤دا رۆژانە نزیکەی ٤٨٫٢٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
پێش کۆبوونەوەی گشتی ساڵانە ئەمرۆ، کۆمپانیای گۆلف کیستۆن، نوێترین زانیاری لەسەر چالاکیەکانی لەکێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا فرۆشی نەوتی خاو لە کێڵگەی شێخانەوە بۆ بازاڕی کوردستان بەردەوام بووە و تێکڕای فرۆشی نەوتی خاو تا ئێستا لە ساڵی 2024 بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 38 هەزار و 700 بەرمیل لە ڕۆژێکدا و نرخی ئێستاش بۆ نزیکەی 28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە.
جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گۆلف کیستۆن ڕایگەیاند؛ “ئەمڕۆ خۆشحاڵین بە بەخێرهاتنی خاوەن پشکەکانی گۆڵف کیستۆن لە GKP بۆ کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی 2024مان وەک کۆمپانیایەک لە دوای کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی 2023مانەوە پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە و بە سەرکەوتوویی خۆمان لەگەڵ ژینگەی نوێی کارکردنمان گونجاندووە دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی کوردستان، بەشێوەیەکی سەلامەت ئاراستەی کارەکانمان گۆڕی بۆ فرۆشتنی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی خەرجییە سەرمایەییەکان و تێچوونەکان بە شێوەیەکی بەرچاو.
جۆن زیاتر دەڵێت؛ توانیومانە ئەمساڵ باڵانسی کاشی کۆمپانیاکە بەهێز بکەین و پارەی کاش بگەڕێنینەوە بۆ خاوەن پشکەکان لە ڕێگەی بەرنامەی کڕینی پشکەکان کە بڕی 10 ملیۆن دۆلارەوە. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و سوپاسی خاوەن پشکەکانمان دەکەم بۆ پشتگیری بەردەوامیان.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا فرۆشی نەوتی خاو لە کێڵگەی شێخانەوە بۆ بازاڕی کوردستان بەردەوام بووە و تێکڕای فرۆشی نەوتی خاو تا ئێستا لە ساڵی 2024 بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 38 هەزار و 700 بەرمیل لە ڕۆژێکدا و نرخی ئێستاش بۆ نزیکەی 28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە. لە ئەنجامدا پێگەی نەختینەی کۆمپانیاکە بەردەوام بووە لە باشتربوون.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەدای کارکردن و ئاسۆی فرۆشتنی ناوخۆییمان، ئەمڕۆ خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی دابەشکردنی قازانج بەسەر خاوەن پشکەکاندا بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار، کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ دەدرێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە پێداچوونەوە بە پاداشتی زیادە بە پشتبەستن بە ژینگەی کارکردن و پێداویستییەکانی نەختینەیی کۆمپانیاکە.
زیاتر دەڵێت “ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندی چالاکانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ هاندانی چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی بۆری و زیادکردنی بەهای فرۆشی ناوخۆ بۆ خاوەن پشکەکان.
چالاکییەکان:
-
گرنگیدانی زۆر بە سەلامەتی، لەگەڵ بەردەوامی کارەکانی بارکردنی بارهەڵگرەکان کە ٢٤ کاژێر لە رۆژێکدا و ٧ رۆژ لەهەفت دا بەردەوامە لە هەردوو دامەزراوەی بەرهەمهێنان، بەبێ هیچ ڕووداوێکی کاتی لەدەستچوو بۆ زیاتر لە ٥٢٠ ڕۆژ
فرۆشی ناوخۆیی نەوتی خاوی کێڵگەی شئخان بەهێزە و تێکڕای کۆی فرۆشی لە ساڵی ٢٠٢٤ تا ١٩ی حوزەیران نزیکەی ٣٨ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
-
دوای ئەوەی لەمانگی ئایاری ٢٠٢٤دا تێکڕای فرۆشی بۆ بازاڕی ناوخۆ نزیکەی ٤٨٫٢٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، تێکڕای فرۆشی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تا ئێستا دابەزیوە بۆ نزیکەی ٤٠,٥٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە کاتیەکانی ئاهەنگەکانی جەژنی قوربان لەسەر بەردەستبوونی بارهەڵگرەکانەوە بووە.
-
نرخی وەدیهاتوو لە فرۆشی نەوتی کێڵگەکە باشتر بووە، لەم دواییانەدا لە نزیکەی ٢٧ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک بۆ نزیکەی ٢٨ دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خواست لە بازاڕی ناوخۆییدایە.
-
کۆمپانیاکە دەڵێت داهاتی فرۆشتنی ناوخۆیی، رێکخستنی سەرمایە و کەمی تێچوون هاوکاربوون لە بەردەوام بوون لە دروستکردنی باشترکردنی پێگەی نەختینەیی کۆمپانیاکە باڵانسی نەختینەی کۆمپانیاکە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا ٩٩ ملیۆن دۆلار بووە.
چاوەڕوانییەکان بۆ ئایندە:
-
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن GKB سەرنجی لەسەر زیادکردنی بەهای خاوەن پشکەکانە لە فرۆشتنی ناوخۆیی و توانای زیادکردنی بە لە بەرچاوگرتتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
-
کۆمپانیاکە دەبینێت کە خواستی بەهێز بۆ فرۆشتنی ناوخۆیی لە ماوەیەکی نزیکدا بەردەوام دەبێت لە هەمان کاتدا دان بەوەدا دەنێت کە داینامیکی بازاڕی درێژخایەنتر تا ئێستا نادیارە.
-
پێشبینی دەکرێت نوێکردنەوە و چاککردنەوە پێویستەکانی سەلامەتی کە پلانی بۆ دانراوە بۆ کۆتایی ئەمساڵ پێویست بکات بە داخستنی یەکەی بەرهەم هێنانی ١ (PF-1) بۆ ماوەی نزیکەی سێ هەفتە. چاوەڕێ دەکرێت بەوهۆیەوە کاریگەری دروستبکات بۆ کۆی فرۆشتنی نەوت لەو ماوەدا بۆ نزیکەی ٢٦٫٠٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزێت.
-
کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە رێکخستنی سەرمایە و کۆنترۆڵکردنی تێچوون لە هەمان کاتدا توانای بەرهەمهێنان دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی خواستی ناوخۆیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.
-
کۆی خەرجی سەرمایەگوزاری CAPEX مانگانەی چاوەڕوانکراو، تێچووی کارکردن و خەرجییە گشتی و کارگێڕییەکانی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە نزیکەی ٦ ملیۆن دۆلار دەمێنێتەوە، لەنێویشیدا پوختەی سەرمایەگوزاری CAPEX ی مەزەندەکراوی ساڵی ٢٠٢٤ کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلارە.
-
بە لەبەرچاوگرتنی خواستی فرۆشتنی ناوخۆیی و بە لەبەرچاوگرتنی بەرنامەی سەرمایەگوزاری سنوورداری کۆمپانیاکە، کۆی توانای بەرهەمهێنان 45,000 – 48,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەمێنێتەوە.
-
کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە پێداچوونەوە بە دەرفەتەکانی چاکردنەوەی خێرا و کەمی تێچوون بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان، دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییەکانی ئاو و بەڕێوەبردنی دابەزینی بەرهەمی کێڵگەکان کە ساڵانە بە 6-10% مەزەندە دەکرێت.
خاوەن پشکەکان:
-
کۆمپانیای GKP پابەندە بە گەڕانەوەی پارەی نەختینەی زیادە بۆ خاوەن پشکەکان، لە هەمان کاتدا پاراستنی نەختینەیی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ژینگەی کارکردنی ئێستا و دڵنیابوون لەوەی کۆمپانیاکە توانای گواستنەوەی سەرکەوتووانەی هەیە لە فرۆشتنی ناوخۆییەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پارەدانی حکومەتی هەرێم.
کۆمپانیاکە باسی دابەشکردنی قازانج دەکات بەسەر خاوەن پشکەکاندابە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار و دەڵێت:
بە لەبەرچاوگرتنی باشتربوونی نەختینە و تێڕوانینمان بۆ ئایندە، کۆمپانیاکە خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی دابەشکردنی قازانجی کاتی خاوەن پشکەکان بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار.
-
١٥ ملیۆن دۆلاری قازانجی کاتی یەکسانە بە ٦.٨٣٢ سەنت ئەمریکی بۆ هەر پشکێکی ئاسایی بە پشتبەستن بە کۆی سەرمایەی پشکی دەرچووی کۆمپانیاکە تا ٢٠ی حوزەیران. بڕیارە لە ١٩ی تەمموزدا پارە کە بدرێت بەخاوەن پشکەکان.