لە نامەیەکدا وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق جەبات ئە لعێبی نیگەرانی خۆی دەگەیەنێتە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەبارەت بەگەڕی شەشەمی مۆڵەت ( جولات التراحیص) .
لەنامەکەدا باسی ڕۆڵی خوی و کادری نیشتمانی کەرتی نەوت دەکات لە بوژانەوەی سەکتەری نەوتی عێراق لە دوای روخانی رژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٢٣دا ،وەڕەخنە لە گەڕی شەشەمی مۆڵەت دەگرێت بەوەی:
-
کێڵگەکان بەو کۆمپانیایانە درا کە ئەزموونی بەرچاویان نەبوو وە لە ماوەی ساڵانی ڕابووردوودا، ئەنجامێکی ئەرێنییان بۆ کەرتی نەوت بەدەست نەهێناوە. وە نە یانتوانییوە بگەن بە : ئامانجە دیاریکراوەکانی کە لەگرێبەستەکانی پێشودا ئاماژەی پێکراوە. نەیان توانییوە بگەن بە ئاستی پێویست لە بەرهەمهێنان هەرەوها نەبوونی ڕاهێنانی ستافی نیشتمانی ، بەشدارینەکردن لە دەستکەوتە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکان وەک لە وڵاتانی دیکەدا هەیە.
-
پشتگوێخستنی هەوڵە نیشتمانییە ڕاهێنراو و کارا و بەتواناکان کە پێشتر لە سەردەمێکدا بەرهەمی گەیاندە ٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
-
پشتگوێخستنی ئەم کەرتە بە بیانووی بەکارهێنانی کۆمپانیا بیانییەکان کە ستانداردی کوالیتی دانپێدانراویان نییە دەبێتە هۆی پەکخستنی گەشەپێدان و پێشخستنی خوازراو و دورخستنەوەی کاریگەریی ستافی نیشتمانی لێهاتوو.
-
کەرتی نەوت خاوەنی توانایەکی یەکجار زۆرە لە هەموو بوارەکاندا، و مەعقول نییە پەراوێز بخرێن و سنووردار بکرێن، توانای کارکردنیان و پەرۆشیان باشترە لە زۆرێک لەو کۆمپانیایانە کە کادرەکانمان دادەمەزرێننەوە بۆ کارکردن لەگەڵیان و لە ژێر فەرمانی ئەواندا. و سوودیان لێ وەردەگرن و بڕوانامەکانیان دەقۆزنەوە.