بە پێی هەواڵێکی رۆیتەرز ( Reuters) کە دوێنی ٢٨/٤/ ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە کە لە ڕاپۆرتی کەناڵی ئێف تی (FT) وەریگرتوە، رایگەیاند کە تورکیا سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل (ExxonMobil) بۆ دەستەبەرکردنی گرێبەستێکی گازی سروشتی شل (LNG) کە چەند ملیار دۆلاری تێدەچێت، ئامانج لێی کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە وزەی ڕووسیایە.
وەزیری وزەی تورکی ئەلپارسلان بایراکتار (Alparslan Bayraktar) ڕایگەیاند کە تورکیا هەوڵدەدات سەرچاوەکانی وزەی هەمەچەشن بکات بۆ ئەوەی کەمترین پشتبەستن بە یەك سەرچاوەی وزە ببەستێت. ڕێککەوتنە پێشنیار کراوەکە لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن دەتوانێت ساڵانە لە ماوەی دە ساڵدا بەدەستهێنانی تا ٢.٥ ملیۆن تۆن LNG لەخۆبگرێت.
ئەم هەنگاوە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە وزەی ڕووسیا دوای ئەوەی کە هەناردەی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە دابەزیندایە لە کاتێکدا ئەوروپا کڕینی LNG لە بەرهەمهێنەرانی جیهانی زیاد دەکات بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردنی غازی بۆری ڕووسی لە وەڵامی ململانێکانی ئۆکرانیا.
تورکیا لە ئێستادا زۆر پشت بە هاوردەکردنی وزە لە ڕووسیا، ئازەربایجان، ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری هەناردەکاری LNG وەک جەزائیر، قەتەر، ئەمریکا و نەیجیریا دەبەستێت.