لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٤/٢٣ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەری کردووە رەخنە لە وەزارەتی نەوت و حکومەتی فیدراڵ دەگرێت و دەڵێت شکستیان هێناوە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ، لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
-
داننەنان بە گرێبەستەکانی هەرێم پشت بەستە بە بڕیاری ” کۆمەڵێک لە ڕاسپێردراوی سیاسی” مەبەست لێی بڕیارەکەی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ی دادگای فیدراڵە.
-
هەروەها دەڵێت “بنەمای یاسایی ئەو گرێبەستە نەوتییانە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی ٢٠٠٧، بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە”.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق باش دەزانێت، هیچ بڕگەیەک لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ “پەسەندکردنی” ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکراون.