لە گۆڤاری سیاسەتی دەرەوە( Foreign Policy) وەگیراوە و وەرگێڕدراوە
-
چەقبەستوویی دیپلۆماسی بەهۆی ڕێککەوتنێکی 50 ساڵەی بۆرییەوە، وێرانکاری لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
نزیکەی پێنج مانگ تێپەڕیوە بەسەر ڕاگرتنی ڕۆیشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، ئەمەش پاش ئەوە هات کە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر ناکۆکی یاسایی نۆ ساڵەی نێوان هەردوو وڵات دەرکرد. سەرەڕای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم مانگەدا سەردانێکی دیپلۆماسی مێژوویی بۆ بەغدا ئەنجام بدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام دەرەنجامە ئابووری و سیاسی و یاساییەکانی ناکۆکی نەوت لە زیادبووندایە و ملیۆنان بەرمیل نەوت لە بەندەرەکاندا گیربووە. – سەرەڕای سەردانەکەی ئەم دواییەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا، کە بە ئاشکرا دانی بە گەمارۆی نەوتدا نەنا.
ناکۆکییەکە لەوەوە دەکوڵێتەوە کە ئایا تورکیا ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی ترانزێتی بۆرییەکانی پێشێل کردووە، بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی ئەو ناوچانەی کە حکومەتی هەرێم کۆنترۆڵی کردووە بەبێ ڕەزامەندی عێراق. بەڵام لەو کاتەوەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بڕی یەک ملیار و نیو دۆلاری وەک قەرەبوو بە عێراق داوە، وەڵامی تورکیا – بۆ ڕێگریکردن لە نزیکەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق کە بڕیارە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان بچێت – شەپۆلێکی شۆکی دروستکردووە لە کەرتی نەوت و کاردانەوەی ناوچەیی و تەنانەت جیهانیشی لێکەوتووەتەوە.
ئەردۆغان ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق لە بەغدا و حکومەتی خۆسەری هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت. به ڵام به ڕپرسانی عێراقی و هه ڕێمی کوردستان ئه وه ڕه ت ده که نه وه و له جیاتی ئه وه تورکیا تاوانبار ده که ن. هەرچەندە تورکیا لە سەرەتادا بانگەشەی ئەوەی دەکرد، کە تەنها پابەندە بە بڕیارەکەی دادگای نابژیوانی نێودەوڵەتیەوە ، بەڵام بە خێرایی دەرکەوت کە هەوڵی دانوستان دەدات لەسەر قەرەبووی یەک ملیار و نیو دۆلارەکە و و چارەسەری داوای ناوبژیوانی دووەم لەگەڵ عێراق لەسەر ڕۆیشتنی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە. لەئێستادا هیچ ئاماژەیەک نییە بەم نزیکانە تورکیا ڕۆیشتنی نەوت دەستپێبکاتەوە.
گەمارۆی درێژخایەنی تورکیا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەوڵەکانی بۆ فشارخستنە سەر عێراق بۆ پابەندبوون بە داواکارییەکانی، هۆکاری ناسەقامگیرییە بۆ بۆرییەک کە ناوەندی سەقامگیریی ئابووریی ناوچەیی و جیهانییە. بۆرییەکە نزیکەی 10%ی کۆی هەناردەی عێراقی دەگواستەوە، کە یەکسانە بە 0.5%ی بەرهەمی جیهانی، عێراقیش دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێکە.
ڕاگرتنی هەناردەکردنی تورکیا دەستبەجێ نرخی نەوتی جیهانی بۆ سەرووی ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردەوە. جگە لەوەش داهاتی هەناردەکردنی نەوت نزیکەی 80%ی بودجەی ساڵانەی حکومەتی هەرێم پێکدەهێنێت، ئەمەش هەموو ئیدارەی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکە، کە دابینکردنی نەوتی خاوی جیهانی خنکاند، یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی دا، ئەمەش بە تایبەتی کاریگەری لەسەر یەکێتی ئەوروپا هەبوو، کە هاوردەکردنی نەوتی عێراقی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادکرد بۆ جێگرتنەوەی غازی ڕووسیا. بۆ نموونە ئیتاڵیا ١٣٪ی پێداویستی نەوتی خاو لە عێراق دابین دەکات و زیاتر لە نیوەی ئەو بڕە لە کێڵگەکانی باکوری عێراقەوە دێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمدایە. لەگەڵ پچڕانی ڕۆیشتنی نەوتی حکومەتی هەرێم، ئەوروپا لە دۆخێکی ناجێگیردایە و هیچ چارەسەرێکی خێرا و ئاسانی نییە.
بەڵام تەنها ئەوروپا نییە کە زەبرەکەی بەردەکەوێت
گەمارۆیەکی درێژخایەن کە لە ئێستاوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە سە حکومەتی هەرێم کەوتووە، دەتوانێت ئابووری باکوری عێراق وێران بکات و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی داڕمانی حکومەتی نیمچە سەربەخۆی هەرێم. ساڵانێکی زۆرە ئابووری حکومەتی هەرێم بەدەست بڕینی بودجەی حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە دەناڵێنێت. ئەگەر دۆخەکە بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی کۆچێکی وێرانکەر؛ دەیان هەزار کوردی عێراق کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا و ئەگەری ئەوە هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا زیاتریش بڕۆن.
دەرەنجامە داراییەکان – کورتهێنانی گەورەی بودجە لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا – دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی کارەساتبار لە ناوچەکەدا، ئەمەش شتێکە کە گروپە چەکدارەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامی دەتوانن ئیستغلالی بکەن و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر. لەگەڵ ئیفلیجبوونی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی کاریگەر لە دوای قەیرانی هەناردەکردنی نەوت، عێراق مەترسی لەدەستدانی قەڵغانی سەرەکی لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامیدا هەیە- بەتایبەتی ئەگەر هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم ناچاربن وازبێنن لە پاسەوانیکردنی تۆڕی دەستبەسەرکردن.
هەرچەندە هەولێر – پایتەختی هەرێمی کوردستان – و بەغدا لە سەرەتای مانگی نیساندا گەیشتنە ڕێککەوتن، ئەمەش هیوای ئەوەی بەرزکردەوە کە تورکیا هیچ بیانوویەکی دیکەی نەبێت بۆ ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایارەوە دەست بە هەناردەکردن نەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەک بۆ پێشکەوتنی بەرجەستە لە لایەنی ئەنقەرەوە دەرنەکەوتووە.
گرەوەکان زۆرن:
-
بەردەوامی ململانێکان هەڕەشەی داڕمانی وەبەرهێنانی ئەمریکا لە عێراق و ناسەقامگیری ئابووری حکومەتی فیدراڵی عێراق و پەلەکردن لە ڕووسیا و ئێران بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی جیۆپۆلەتیکی. ئەو چەقبەستووییە وایکردووە کۆمپانیاکانی نێوخۆی نێودەوڵەتی لە عێراق بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانەکانیان کەمبکەنەوە و سەدان کرێکار لە کارەکانیان دووربخەنەوە و هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی بکەن بەرامبەر بەو حکومەتانەی کە بە بەرپرسیار دادەنرێن. لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانەکان، ناوبانگی عێراق لەنێو وەبەرهێنەران زیاتر زیانی پێدەگات.
-
گەورەترین مەترسییەکان لەوەدایە کە ئەگەر هەولێر بەردەوام بێت لە لەدەستدانی ملیارەها دۆلار لە داهاتی نەوتی لەدەستچوو بەهۆی کێشەی بۆرییەکانەوە. پێدەچێت بەشێک لە نەوتەکەی لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕێگەی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات بدۆزێتەوە، لەکاتێکدا ڕەنگە تورکیا لە کۆتاییدا ڕوو لە نەوتی ئێران و ڕووسیا بکات بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی خۆی. دواجار حکومەتی هەرێمی کوردستان – کە بۆ مانەوەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت — دەکرێت داڕمێت و ململانێیەکی بیرۆکراتی لە نێوان دوو کوتلەی سەرەکی ڕکابەر، (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوخۆی تەواو.
-
ناسەقامگیری لە کوردستانی عێراقیشدا دەکرێت بگاتە ناو عێراق کە لە ئێستاوە لە لێواری ململانێی تائیفیدا دەلەرزێت. ساڵی ڕابردوو ئێران هێرشی کردە سەر گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە کوردستانی عێراق و زیادبوونی دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە گرژییە سیاسییەکانی نێو شیعەکان زیاتر دەکات. کەوتنی حکومەتی هەرێم دەتوانێت بۆشایییەک دروست بکات کە ڕێگە بە ئێران بدات دەستوەردانی خۆی زیاتر بکات، ئەمەش دەتوانێت ئەم گرژییە زیاتر پەرەپێبدات و هەڕەشەی شەڕی ناوخۆی سەرتاسەری وڵات بکات.