لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیای HKN ی ئەمریکی کە رۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ بڵاوکردووەتەوە نیگەرانە لە دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و دەڵیت تا تادیدێکی روونی نەبێت بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان بەپێی گرێبەستی ئێستایان بەنیازی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نییە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێڵی بۆری عێراق-تورکیا کە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ داخراوە، تا ئێستاش بە داخراویی ماوەتەوە.
-
کۆمپانیای HKN گەشبین نییە بەوەی دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە هۆی کردنەوەی بۆری هەرناردەی نەوت لە داهاتوویەکی نزیکدا.
-
کۆمپانیای HKN بەنیازی ئەوە نییە هەناردەکردنی بۆرییەکان دەستپێبکاتەوە بەبێ دیدێکی ڕوون بۆپابەندبوونی پێدانی شایستە داراییەکانمان بەپێی گرێبەستی ئێستامان.
-
بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە ئێستادا پێیان وایە کە یاسای بودجەی عێراق کە لەم دواییانەدا دەرچووە، رێگریدەکات لە گەڕاندنەوەی تێچووی نەوت کە زیاتربێت لە تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق. ئەم ئاستە لە گەڕاندنەوەی پارە لە ڕووی ماددییەوە بەس نابێت بۆ پێدانی تێچووی ڕاستەقینەی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکەن. کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی گرێبەستەکانیان مافی ئەوەیان هەیە
تەواوی تێچوونەکانیان وەربگرنەوە بەپێی گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێنان (PSCs)ی ئێستا.
-
پێدەچێت هەندێک لایەن لە حکومەتی عێراق، ڕێگەی یاسای بودجەی عێراق و لە ڕێگەی دانوستانەکانی ئێستا لەسەر ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز هەوڵی کۆنترۆڵکردنی کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەدەن.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندەنەکەیدا دەڵێت:
-
حکومەتی عێراق یان لە مەرجە گرێبەستەکانمان تێناگات یان ڕەتیدەکاتەوە دان بە مافەکانماندا بنێت، لەوانەش پاراستنی سەقامگیری دارایی، هەروەها هیچ نیازێکیشی دەرنەبڕیوە کە پابەندبوونە گرێبەستییە هەبووەکانی حکومەتی هەرێم لە ئەستۆ بگرێت.
سەرئەنجام لە ئێستادا ڕێگایەکی ڕوون نابینین بۆ ئەوەی کۆمپانیای HKN لە ماوەیەکی نزیکدا نەوت بە نرخی بازاڕی جیهانی بفرۆشێت.
-
HKN پێی وایە بارودۆخی کوردستان بە سەختی دەمێنێتەوە تا:
-
گۆڕانکاری لە داینامیکی سیاسی نێوان بەغدا و تورکیا دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوە و کردنەوەی قوفڵی بۆرییەکە.
-
حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بگەنەتە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ دڵنیابوون لەوەی ڕێز لە مەرجە گرێبەستە هەنووکەییەکان سەبارەت بە وەرگرتنەوەی تێچوون و مافی نەوت بگرێت.کۆمپانیای HKN پێی وایە ڕێککستنوێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.
نوێکردنەوەی کارکردن و دارایی
-
کۆمپانیای HKN بۆ ماوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی لە هەموو دامەزراوەکان لە ١٩ی نیسان ڕاگرت کاتێک توانای هەڵگرتنی لەناو کێڵگەکە و دەرەوەی کێڵگەکە گەیشتە زۆرترین توانای خۆی.
-
دوای ٦ رۆژ لەوەستانی ئەمبارکردن بەرهەمهێنان و فرۆشتنی سنووردار بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان لە ٢٥ی نیساندا دەستیپێکرد.
-
لە ئێستادا بەرهەمهێنان لەو دامەزراوەیانەی کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی سوارا تیکا و سوارا تیکا پاد ئەی راوەستاوە.
-
بەرهەمهێنان لە دامەزراوەکانی سوارا تیکا پاد بی Swara Tika Pad B بەردەوامە.
-
داهاتەکان بۆ چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٨٢.٣% کەمیکردووە. ئەم دابەزینە گوزارشت لە دابەزینی 54.5%ی بەرهەمهێنان و دابەزینی 61.2%ی نرخی بەدیهاتووی نەوت دەکات.
-
نرخی بەرمیلێک نەوتی کێڵگەکە لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ٤١.٤٧دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢دا ١٠٦.٨٧ دۆلار بووە.
-
بەرهەمهێنان لە ماوەی چارەکی دووەمدا کەمکرایەوە بەهۆی داخستنی بۆری هەناردەو
ڕەنگدانەوەی سنوورداربوونی بازاڕی ناوخۆ بۆ زیاترە فرۆشتنی نەوتی خاو.
-
بڕی ٤٧١ هەزار بەرمیل نەوت (کۆی گشتی) تا ٣٠ی حوزەیران لە دامەزراوەکانی دەرەوەی کێڵگەکە هەڵگیرابوو.
-
تەنها پشکی کۆمپانیای HKN لە خەرجییە سەرمایەییەکان بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بریتی بووە لە ٣٩.١ ملیۆن دۆلار.پلان وایە خەرجیەکا تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن دۆلارە ت یر ی تر بێت تەنها پشکی HKN،کە کەمترە لە ٨٠٪ ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا.
-
کۆمپانیایHKN لە ماوەی چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بڕی ١٩.٩ ملیۆن دۆلاری وەک پارەی فرۆشتنی نەوتی ناوخۆیی وەرگرتووە.(کۆمپانیاکە نەوت بە بازاڕی ناوخۆ بەشێوەی نەقدی دەفرۆشێت واتەلەگەڵ بارکردنی نەوتەکەدا پارەوەردەگرێت).
-
شایستەی کۆمپانیاکە لای حکومەتی هەرێم بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ و سێ مانگی یەکەمی٢٠٢٣ بریتییە لە ١٩٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار نەوت .لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ پێدانی شایستە داراییەکانمان.
-
کۆمپانیای HKN تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بڕی ٢٣.٦ ملیۆن دۆلاری زەرەری قەرزەکانی بۆ قەرزە نەدراوەکانی حکومەتی هەرێم زیادکرد.
-
باڵانسی نەختینەیی تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ١٢٧.٠ ملیۆن دۆلار بووە، لەنێویاندا پارەی نەختینەی سنووردار کە ١٠.٥ ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیاکە دەڵێت ئێمە بە شێوەیەکی زۆر خەرجییەکانی کارکردن و کارگێڕیمان کەمکردووەتەوە و بەردەوام دەبین لە باشترکردنی تێچوونەکانمان. کەمکردنەوەی تێچوونەکان بەمانی کەمکردنەوەی ٥٠٪ی ژمارەی کارمەنداکانمان دێت لە کۆتایی مانگی ئازاری ٢٠٢٣ ەوە.
لە کۆتای ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە ک، ڕێنمایی پێشوو بۆ بەرهەمهێنانی ساڵی 2023 راگیراوە، ئێمە ناتوانین خەمڵاندی ئاستی بەرهەم هێنانی ساڵانە پێشکەش بکەین بەهۆی نادڵنیاییەکان سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی نەت و ناجیگیری فرۆشی نەوتی خاو لە بازاڕی ناوخۆدا.
بلۆکی سەر سەنگ
ئەم بلۆکە نەوتییە کەوتوەتە پارێزگای دهۆکەوە، کۆمپانیای وزەی ئێچ کەی ئێن HKN Energy ی ئەمریکی پشکی ٦٢٪ ی کێڵگەکەی هەیە کە ڕوبەرەکەی ٤٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە ، هەروەها کۆمپانیای شاماران ١٨٪ ی پشکەکان و حکومەتی هەرێمیش ٢٠٪ ی پشکەکانی هەیە.
-
ئاستی بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ لە ماوەی حەوت ڕۆژی پێش داخستنی بۆرییەکان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ بە تێکڕا ٤٢ هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.