ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٨/٢٣حکوومەتەکانی عێراق و تورکیا ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت بڵاو كردەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە ناوچەییەکان کراوە، بەتایبەتی بۆری نەوتی خاو کە عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستۆتە سەر گرنگی ئەو بۆرییە بۆ هەردوو وڵات.
جەختیشیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات ڕۆیشتنی نەوت لەو هێڵەوە بەردەوام بێت دوای ڕێکارەکانی پشکنین و چاودێری و پاراستن کە دوای بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد.
هەر لە راگەیاندنەکاندا هاتووە، هەردوو وەزیر بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری نێوان تورکیا و عێراق لە بوارەکانی نەوت، گاز، بەستنەوەی هێڵی کارەبا، کارەبا، وزەی نوێبووەوە، و کارایی وزە.
هەردوو وەزیر بڕیاریاندا نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووری تورکیا و عێراق لە بەغدا لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێت.
وە ئەو دوو وەزیرە بەیرەکتار و عەبدولغەنی هاوسەرۆکی لیژنەی هاوبەشی ئابووری تورکیا و عێراقن.
پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، عەبدولغەنی لە ئەنقەرە چاوی بە بەیرەکتەر کەوتووە و تاوتوێی هاریکارییان لە بواری وزە و نەوتدا کردووە.
هەر سەبارەت بە سەردانی وەزیری نەوتی عێراق و وەفدی خاوەنی بۆ تورکیا وتەبێژی حکومەتی هەرێم پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، وهزیری نهوتی عێراق كه سهردانی توركیای كردووه، پێشێلی مافی خهڵكی ههرێمی كوردستانی كردووه، له كاتێكدا سهبارهت به دۆسیهی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان، خودی ههرێمی كوردستان لایهنێكی سهرهكییه، بهڵام وهزیری نهوتی عێراق و شاندی یاوهری بهبێ بهشداریپێكردنی ههرێمی كوردستان چوونهته ناو ئهو دۆسیهیه و تاووتوێكردنی لهگهڵ لایهنی توركی.
هەر سەبارەت بەهەمان بابەت ماڵپه ڕی ئه لمۆنیتەری ئەمریکی باس لەوە دەکات کە دانوستانه کانی نێوان عێراق و تورکیا نه یتوانی هه نارده کردنی نه وت له ڕێگەی به ندەری جیهانەوە دەست پێبکاتەوە ، دوای ئه وه ی کۆبوونه وه ی وه وەزیری نه وتی عێراق له گه ڵ هاوتا تورکییه کەی له ئەنقەرە بەبێ ئه نجام کۆتایی پێهات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکە، بیانووی تورکیا بۆ بەردەوامبوون لە ڕاگرتنی نەوت ئەوەیە کە بۆرییەکانی نەوت لە دۆخێکی باشدا نین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، هەروەها تانکی ئەمبارەکانی نەوت لە بەندەری جەیهان پێویستی بە پشکنین هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: هۆکاری ڕاستەقینەی ڕێگەنەدان بە تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، ڕەتکردنەوەی بەغدایە بۆ دەستبەرداربوون لەو قەرەبووەی کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندووە بە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، هاوکات دەستبەرداربوون لە سکاڵای دووەم کە بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠٢٢ تۆمارکراوە.
ڕاپۆرتەکە پێیوایە گوشارە توندەکانی ئێران بۆ سەر حکومەتی عێراق یەکێکە لەو هۆکارانەی کە بەغدا بە مەرجەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ڕازی نەبووە، جگە لە فشارەکانی چەکداماڵینی گروپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان، ئێران دەیەوێت پەیوەندی ستراتیژی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ئاشکرابکات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر هاکان فیدان بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە، دواتریش ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن، بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە.
هەروەها دوێنێ سێ شەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی چاوەڕوانکراو گەشتە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبویەوە هەردوو وەزیر جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان مەلەفی وزە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بووە لە پاڵ مەلەفەکانی ئەمنی و ئاودا.