کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن (HKN) ی ئەمەریکی کە لەکێڵگەی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک وەربەهێنان دەکات و کۆمپانیای سەرکارە نوێترین زانیاری لەسەر چالکی کۆمپانیاکە بڵاوکردەوە لەهەرێمی کوردستان
-
- بەپێێ ڕاگەیەنراوی کۆمپانیاکە متمانەی لاوازە کە بەم زوانە هەناردەی نەوت لەرێی بۆری عێراق تورکیاوە دەستپێ بکاتەوە.
- کۆمپانیاکە بازاڕی ناوخۆ ی هەرێم بە بازاڕێکی نا سەقامگیر بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی نەوتی کۆمپانیاکە دەزانێت.
- حکومەت شایستەی ٦ مانگی کۆمپانیکەی لایە و نەیداوە کە بریتییە لە ١٩٠.٧ ملیۆن دۆلار.
- کۆمپانیاکە دەڵێت: سەرەڕای داواکاری دووبارە هیچ ئاماژەیەکی بەدەست نەگەشتووە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە کەی وە چۆن دەتوانێت ئەو پاشەکەوتانە بداتەوە.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن (HKN) ئەم نوێکارییەی خوارەوە سەبارەت بە چالاکییەکان، دۆخی دارایی و ڕووداوەکانی ئەم دواییە بڵاو دەکاتەوە:
یاسای بودجەی عێراق
- بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رای خۆیان لەسەر یاسای بودجەی عێراق کە بەم دواییە دەرچووە، بۆ کۆمپانیاکانی نەوت لە ناویاندا ئێچ کەی ئین دەربڕی، بودجەی پێویست بۆ حکومەتی هەرێم دابین ناکات بۆ ئەوەی پابەندبوونە داراییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، لەوانەش ئەو پابەندبوونە گرێبەستییانەی کە بەپێی گرێبەستەکانی هاوبەشکردنی بەرهەم (PSCs).
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕی ٤٥٧ ملیۆن دۆلاری لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق وەرگرتووە. وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆمێنتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی هەرێم پێویستی بە ٦٩٨ ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی مانگانە پارەی پێویست بۆ مووچەی حکومەت و خانەنشینی بدات.
- یاسای بودجەی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات کە لانی کەم ٤٠٠ هەزاربەرمیلی رۆژانە بگەیەنێتە حکومەتی عێراق لە بەرامبەر گواستنەوەی ڕۆتینی پارەی مانگانەی بەشە بوجە لە حکومەتی فیدراڵەوە بۆ حکومەتی هەرێم. ئەم جۆرە گواستنەوەیانە لەڕابوردوودا لەسەر بنەمای ڕێژەیەکی سەدی خەرجییە ڕاستەقینەکان بووە و نەبەستراوەتەوە بە قەبارەی فرۆشتنی نەوت یان نرخی نەوت.
- حکومەتی هەرێم تانەیەکی لە دادگای باڵای عێراق داوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە چەند بڕگەیەک لە یاسای بودجەی عێراق نایاسایین و نادەستوورین.
سەبارەت بە بۆریبۆری بۆری عێراق تورکیا (ITP) دەڵێت:
- کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN متمانەی لاوازە بەوەی کە بەم زوانە هێڵی بۆری عێراق تورکیا ITP بکرێتەوە.
- ئەگەر و کاتێک هێڵی بۆری عێراق تورکیا ITPدەکرێتەوە، ڕوون نییە کە ئایا حکومەتی هەرێم دەتوانێت دڵنیایی بازرگانی پێشکەش بە بەرهەمهێنەرانی نەوت بکات کە بەس بێت بۆ بەدەستهێنانی ئاستی بەرهەمهێنانی لانیکەم ٤٠٠ هەزاربەرمیلی رۆژانە. روون نییە ئەگەر هەرێـم نەتوانێت لانی کەمی پابەندییەکانی جێبەجێ بکات کاریگەری لەسەر گواستنەوەی داهات لە حکومەتی فیدراڵەوە بۆ حکومەتی هەرێم چەند دەبێت .
چالاکییەکانی ئێچ کەی ئێن HKN
- کۆی گشتی شایستەی نەدراوی دواکەوتووی شەش مانگی کۆمپانیاکە لای حکومەتی هەرێم لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا ئازاری ٢٠٢٣ بریتییە لە ١٩٠.٧ ملیۆن دۆلارە، دواین گوژمەی وەرگیراو لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ دا وەرگیراوە بۆ بەرهەمهێنانی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢.
- سەرەڕای داواکاریی دووبارە،ئێچ کەی ئێن HKN هیچ ئاماژەیەکی لە حکومەتی هەرێمەوە پێنەگەیشتووە کە حکومەتی هەرێم چۆن و کەی دەتوانێت ئەو پاشەکەوتانە بداتەوە و دەیگێڕێتەوە.
- لە ئێستادا کۆمپاناکە دەڵێت بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ سنووردارە بەفرۆشتن بە بازاڕی ناوخۆی کوردستان وە بە نرخی ٤٠ دۆلار لە خوار نرخی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک (کوالێتی نەوتی سەرسەنگ بە نزیکەیی یەکسانە بە کوالێتی نەوتی خاوی برێنت).
- لە ماوەی چارەکی دووەمدا، تەنها لە پشکی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN تێکڕا ١٣.٧ هەزار بەرمیلی رۆژانە فرۆشتووە بە تێکڕای پوختەی نرخی ٤١.٤٧ دۆلار بۆ بەرمیلێک داهات و پارەی کاش ١٩.٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە،تەنها پشکی ئێچ کەی ئێن وە پشکی کۆمپانیای شاماران کە ئەویش هاوپشکە بەڕیژەی ١٨٪ ت پشکی کێڵگەکە بریتیی بووە لە ٦.٥ ملیۆن دۆلار کاش. واتە لەو ماوەیەدا هەردوو کۆمپانیاکە بڕی ٢٦.٤ ملیۆن دۆلار نەوتیان فرۆشتووە.
- کۆمپانیاکە پێی وایە بازاڕی ناوخۆ بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو ناسەقامگیرە، هەفتە بە هەفتە دەگۆڕێت. بەم شێوەیە، فرۆشتنی بازاڕی ناوخۆی داهاتوو (قەبارە و نرخەکان) پێشبینی نەکراوە.
HKN بەردەوامە لە هەنگاوەکانی پاراستنی سەرمایە
- ئێمە پابەندییەکانی خەرجی سەرمایەگوزاری CAPEX بۆ ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ و دواتر بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە. پێشبینی دەکەین CAPEX تەنها پشکی ئێچ کەی ئێن بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار بێت.
- هەروەها ئێمە خەرجی سەرمایەگوزاری CAPEX بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، بە پلەی یەکەم بە یەکخستنی بەرهەمهێنان بۆ دوو دامەزراوە
- جگە لەوەش، ئێمە تێچووی گشتی و بەڕێوەبردنمان G&A لە سەرانسەری کۆمپانیاکەدا کەمکردووەتەوە زیاتر لە ڕێگەی کەمکردنەوەی کارمەندەکانمانەوە.
نوێکردنەوەی دارایی لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
- باڵانسی نەختینەیی ١٢٧ ملیۆن دۆلار، لەنێویاندا پارەی نەختینەی سنووردار بە بڕی ١٠.٥ ملیۆن دۆلار.
- قەرزە بازرگانی و وەرگیراوەکانی تر، کە بڕە پارەکانی نەوتی فرۆشراو بە حکومەتی هەرێم لەخۆدەگرێت، بریتی بووە لە ١٩٧.٢ ملیۆن دۆلار بووە، پێش ئەوەی هەر بڕە پارەیەک بۆ مەترسی قەرز لەسەر شایستە دواکەوتووەکان.
- بازرگانی و قەرزەکانی تر ٦١.١ ملیۆن دۆلار بووە.
- ئەمبارکردنی نەوت نەوت لە دامەزراوەکانی دەرەوەی شوێنەکە ٤٧٢ هەزار بەرمیل بووە.
- قەرزەکان 142 ملیۆن دۆلار بووە، لەنێویاندا 100 ملیۆن دۆلار بۆندی نۆردیک و 42 ملیۆن دۆلار باڵانسی قەرز بۆ کۆمپانیای DFC.
- خەرجی سەرمایە CAPEX لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بریتی بووە لە ٣٩.١ ملیۆن دۆلار.
لە کۆتایدا کۆمپانیاکەدەڵێت لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا، کۆمپانیای HKN نوێکاری بەڕێوەبردنی ٦ مانگی سەرەتای ساڵ پێشکەش دەکات و بەیاننامە داراییەکانی تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣ بڵاودەکاتەوە.
بلۆکی سەر سەنگ
ئەم بلۆکە نەوتییە کەوتوەتە پارێزگای دهۆکەوە، کۆمپانیای وزەی ئێچ کەی ئێن HKN Energy ی ئەمریکی پشکی ٦٢٪ ی کێڵگەکەی هەیە کە ڕوبەرەکەی ٤٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە ، هەروەها کۆمپانیای شاماران ١٨٪ ی پشکەکان و حکومەتی هەرێمیش ٢٠٪ ی پشکەکانی هەیە.
- ئاستی بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ لە ماوەی حەوت ڕۆژی پێش داخستنی بۆرییەکان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ بە تێکڕا ٤٢ هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.