- لە ماوەی دوو مانگدا نزیکەی ٢.٩ ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان دواکەوتووە.
- بڕی ١٢٨ ملیۆن دۆلار تەنها شایستەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن نەدراوە.
- خەرجی سەرمایە گوزاری لە کێڵگەی شێخان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمکراوەتەوە.
- داشکاندن بۆ نەوتی کێڵگەکە بە میکانیزمی نوێی نەوتی هەرێم لە ٢٣ دۆلارەوە بۆ ٣٦ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نوێترین زانیاری لەسەر کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ی بەریتانی لە کێڵگەی نەوتی شێخان.
▪️ دوابەدوای وەستانی هەناردەی و داخستنی بۆریی عێراق-تورکیا لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان تا ئێستا وەستاوە. ڕاگرتنی هەناردەکردن بووەتە هۆی دواخستنی بەرهەمهێنانی گشتی و بەهۆیەوە تا ئێستا نزیکەی ٢.٩ ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەرهەم هێنان دواکەوتووە .
▪️لە کاتێکدا هیچ کاتێکی فەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی بە ئاشکرا ڕانەگەیەندراوە، کۆمپانیاکە تا ئێستا باوەڕی وایە کە ڕاگرتنی هەناردەکردن بە شێوەیەکی کاتی دەبێت.
▪️کۆمپانیاکەەڵێت “ئێمە دڵخۆشین بەو ڕاگەیاندنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (“هەرێم”) لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ کە لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر ڕێوشوێنی ڕێگەدان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تورکیا و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (” سۆمۆ”) بە فەرمی داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کردووە کە ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدەن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی ئەو وڵاتەوە. کۆمپانیاکە ئامادەیە دەستبەجێ دەست بە بەرهەمهێنان بکاتەوە”.
▪️کۆمپانیا بەردەوامە لە داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەوەی کە کەی پێدانی پارەی مانگانەی فرۆشتنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و کەی قەرزە دواکەوتووەکانی بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا شوباتی ٢٠٢٣ دەستپێدەکاتەوە کە کۆی گشتی ١٢٨ ملیۆن دۆلار تەنها پشکی کۆمپانیاکەیە لە کێڵگەکەدا کە لەسەر بنەمای ميكانيزمی نرخی KBT دەدرێت.
▪️کۆمپانیاکە بەردەوامە لە کەمکردنەوەی خەرجییە سەرمایەییەکان و تێچوونەکان لە سەرانسەری کارەکەدا.
▪️کۆمپانیاکە پێشتر بڕیاری دابوو کە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار قازانج دابەشبکات بەسەر خاوەن پشکەکانیان بۆساڵی ٢٠٢٢ بۆیە لەگەڵ ئەوەی دابەشکردنی قازانج گرنگە بۆ خاوەن پشکەکان بە ڵام بە کارێکی ژیرانەی دەزانێت دابەشکردنەکە ڕابگرێت ، تا ئەو کاتەی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی ئاسایی دەست بە پێدانی شایستە داراییەکان دەکاتەوە ئەوکات دەستەی کارگێڕی بیر لە دابەشکردنی قازانج دەکاتەوە.
کێڵگەی شێخان:
▪️ کێڵگەی شێخان دەکەوێتە پارێزگای دهۆکەوە، ٦٠ کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای هەولێر. کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە پشکی ٨٠% کێڵگەکەی هەیە و کۆمپانیای MOL هەنگاری ٢٠% پشکەکانی هەیە. نەوت لەم کێڵگەیەدا سالی ٢٠٠٩ دۆزرایەوە ، لەساڵێ ٢٠١٣ وە بەرهەم هێنان دەستی پێکردووە. تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەم کێڵگەیە بەرهەم هاتووە. جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە نەوتی قورسە و تا مانگی ئابی ساڵی ڕابوردوو بە کەمترلە ٢٣ دۆلار لەژێر نرخی برێنتەوە دەفرۆشرا. پاشتر بە میکانیزمی نوێی حکومەتی هەرێم بە ٣٤ تا ٣٦ دۆلار داشکاندن بۆ هەربەرمیلێک نەوتی ئەم کێڵگەیەک کراوە و فرۆشراوە تا مانگی شوباتی ٢٠٢٣ پاشان لە مانگی شوباتدا داشکاندنەکە ٢٩ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە بووە.