لەم ڕاپۆرتەدا بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستدایە و بەپێی ڕاپۆرتی چالاکی پرۆسەکانی نەوت و چالاکی بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت و ئەوداهاتەی لە حکومەتی هەڕیم وەریان گرتووە لەماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا گەڵ ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بڵاو دەکاتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا شیکاری دەکەین بۆ کۆی ئەوپارەیەی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەرگیراوە لە ٨ کێڵگە لە کۆی ١٤ کێڵگەی وەبەرهێنی نەوتی هەڕێم کە لەلایەن ١٠ کۆمپانیاوە وەرگیراوە لە چارەکی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە ٤٧٣ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار، کە ئەو کۆمپانیایانە نزیکەی ٦٠٪ی بەرهەمی نەوت هەرێم پێک دەهێنن .
• لە بەرەبەیانی ٢٥ ی ئازاردی ٢٠٢٣ ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە وەکو وەڵام دانەوەیەک بۆ بڕیاری دادگای ناوبژیوانی ژووری بازارگانی
باریس ICC کە تیایدا بڕیاردرا لە بەرژەوەندی ع ێرا ق دژی توورک یا بەوەی بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی توورکیا بەبێ ڕەزانەدی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی
نەوتی عێراق )سۆمۆ( پێشێلی رێکەوتنی هێڵی بۆری عێراق- تورکیای نێوان هەردوو وڵاتە.
دادگاکە بڕی ١ملیار و ٤٧١ ملیۆن دۆلار قەرەبووی سەپاندووە بەسەر تورکیادا کە بیدات بە عێراق لەسەر ئەو زیانانەی بەری کەوتووە لە ساڵی ٢٠١٤ تاا ٢٠١٨ .
• دوابەدوای وەستانی هەنار دەی نەوتی هەرێم ، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە وتووێژی چڕ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوت بۆ گەشتن بەڕیکەوتن لەسەر
هەناردە کردنەوەی نەوت و لە بەشێکی وتووێژەکاندا نوێنەری کۆمپانیا وەبەرهێنەکانی نەوت IOCو کۆمپانیاکانی کڕیاری نەتی هەرێم بەشداربوون. لەبەرواری ٤/٤/٢٠٢٣
رێکەوتن ئیمزاکرا و هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک گرنگترینیان فرۆشی نەوتی هەرێم لەڕیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە (سۆمۆ) دەبێت.
ئەم ڕاپۆرتە شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت تا ئەمڕۆ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ئاستی بەرهەم ی کێڵگەکان پێش وەستانی هەناردە.