زانیاری نوێ لە سەر کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن لە کێڵگەی شێخان
- بەرهەمی کێڵگەکە پێش وەستان رۆژانە بە تێکڕا ٥٣ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوت بووە.
- بەهۆی وەستانی بەرهەمەوە نەتوانراوە تائێستا ١,٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنرێت.
- کۆی شایستەی دارایی وەرنەگیراوی گۆڵف کیستۆن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا شوباتی ٢٠٢٣ بریتییە لە ١٥٤ ملیۆن دۆلار
- خەرجی سەرمایەگوزاری بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمی کردووە
کۆمپانیای گۆلف کیستۆن،کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە و لەکێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردساتان وەبەرهێنان دەکات ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/٤/٢٧ زانیاری نوێ و تازەکراوەی لەسەر چالاکییەکانی کارکردن و بازرگانی و ڕێنماییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ لەدوای داخستنی بۆریی نێوان عێراق و تورکیا لە ٢٥ی ئازاری ٢٢٠٢٣ بڵاوکردەوە.
جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گالف کیستۆن ڕایگەیاند؛
“گەڵف کیستۆن بۆ ساڵێکی تریش لەسەر ڕێڕەوی گەشەسەندنی بەهێزی بەرهەمهێنان و قازانج بوو تا بڕیاری ناوبژیوانی لەسەر بۆرییەکانی عێراق-تورکیا بووە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردن، تێکڕای بەرهەمهێنانی مانگی ئازار پێش ڕاگرتنی بۆرییەکە نزیکەی ٥٣ هەزار و٧٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا لەگەڵ پلانی دەستپێکردنی SH-18 لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ و چالاکییە بەردەوامەکانی فراوانکردنی دامەزراوەکان.
راوەستانی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ماوەی مانگێک وادەکات پێدانی شایستە داراییەکەنی کۆمپانیا نەوتییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە زیاتر دوابکەوێت.
بەهۆی نادڵنیایی سەبارەت بەوەی کە کەی شایستەی مانگانە بەردەوام دەست پێدەکاتەوە و کەی شایستەی دواخراو کە ١٠٢ ملیۆن دۆلار پشکی گۆڵف کیستۆنە دەدرێتەوە.
هەروەها هاریس دەڵێت ” لە کاتێکدا ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەو بڕاویەی کە راگرتنی هەناردەی نەوت کاتییە و بەم زووانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدانی شایستە داراییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بە وریاییەوە هەنگاو دەنێین بۆ پاراستنی نەختینەیی، ئەوەش لە رێگەی ئامانجگرتنی کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە سەرانسەری کارەکەدا.”ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و بەپێی پێویست ڕێوشوێنی گونجاوی زیاتر دەگرینەبەر”.
چالاکییەکان
- تا کاتی داخستنی بۆریی عێراق-تورکیا لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣، کۆی تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا لە دەوروبەری ٤٩ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل بووە و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ دا نزیکەی ٥٣ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، لە ناویشیدا پێنج ڕۆژ زیاتر لە ٥٥ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
- دوای ڕاگرتنی هەناردەکردن، کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن GKP بە ئاستێکی نزم نەوتی بەرهەم دەهێنا و لە دامەزراوەکانی هەڵگرتن ئەمباری دەکرد، پێش ئەوەی بەرهەمهێنان لەدامەزراوەی بەرهەم هێنانی ١ (PF-1) لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ و لە دامەزراوەی بەرهەم هێنانی٢ (PF-2) لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣دا بوەستێنێت.
- بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانەوە تا ئێستا نزیکەی کۆی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەم دواکەوتووە و نەتوانراوە بەرهەم بهێنرێت، کە دەکاتە نزیکەی ٤,٤٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەسەر بنەمای ساڵێکی تەواو.
- کۆمپانیاکە هێشتا پێی وایە ڕاگرتنی هەناردەکردن بەشێوەیەکی کاتی دەبێت و ئامادەیە دەستبەجێ دەست بە بەرهەمهێنان بکاتەوە، هەرچەندە تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی خشتەی کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕانەگەیەندراوە.
- کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن لەوە تێدەگات کە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا.
- کاتێک هەناردەکردن دەست پێدەکاتەوە، بەرهەمهێنان وردە وردە زیاد دەکرێت بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ توانای تەواوی هەناردەکردن بەشێوەیەکی سەلامەت.
- هەڵکەندنی بیری SH-18 لەم دواییانەدا تەواو بووە و پێشبینی دەکەین بیرەکە لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بەردەست بێت بۆ بەرهەمهێنان، ئەمەش بەگوێرەی ڕێنماییەکانی پێشوو.
دارایی
کۆمپانیاکە دەڵێت بەردەوامە لە پەیوەندی و گفتوو گۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی پارەی فرۆشتنی نەوت.
- لە کاتێکدا کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٦٦ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە بۆ فرۆشتنی نەوت لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، کۆی شایستەی دواکەوتووی مانگەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا کانوونی دووەمیی ٢٠٢٣ بە پشتبەستن بە میکانیزمی نرخی KBT ١٠٢ ملیۆن دۆلا بووە( تەنها پشکی گۆڵف کیستۆن لە کێڵگەکە).
- بەپێی زانیارییەکانی روونبین لە مانگی کانوونی دووەم شایستەی دارایی گۆڵف کیستۆن ٢٧ ملیۆن دۆلار و مانگی شوبات ٢٥ ملیۆن دۆلار بووە بەم پێی یە شایستەی دارایی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی شێخان بۆ ئەو شەش مانگەی کە وەرنەگیراوە داکاتە ١٥٤ ملیۆن دۆلار .جگە لە ٢٥ رۆژی مانگی ئازار کە هەناردەی نەوتی تیادا وەستا.
- پوختەی سەرمایەی خەرجکراو تا مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بە ٤٥ ملیۆن دۆلار مەزندە دەکرێت، لەناویاندا خەرجی تەواوکردنی بیرەکانی SH-17 و SH-18، چاککردنەوەی بیرەکان، ئامادەکردنی بیرەکان و فراوانکردنی دامەزراوە بەرهەمهێنەکان.
باڵانسی نەختینەیی لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣دا ٩٩ ملیۆن دۆلار بووە
ئاسۆکانی ئایندە
- بەهۆی ڕاگرتنی بەردەوامی هەناردەکردن و دواکەوتنی بەردەوامی پارەدانی حکومەتی هەرێم، کۆمپانیاکە سەرنجی لەسەر پاراستنی نەختینەیی و ئامانجی کەمکردنەوەی تێچوونە لە سەرانسەری کارەکەدا.
- کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی بەرچاو خەرجییە سەرمایەییەکانی کە پلانی بۆ داڕێژرابوو کەمدەکاتەوە بۆ ئەوەی تەنها سەرنجی لەسەر پابەندبوونە گرێبەستییە گرنگ و حەتمیەکان بێت.
- کۆمپانیاکە لە پێداچوونەوەی بەردەوامدایە ، لە ئێستادا پێشبینی دەکەین کە پوختەی سەرمایەگوزاری کۆمپانیاکە لە مانگی ئایار تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نێوان ٣٥-٤٠ ملیۆن دۆلاردا بێت.
- پوختەی خەرجی سەرمایەگوزاری بۆ تەواوی ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێستادا بە ٨٠-٨٥ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت. لە کاتێکدا بەپێی رێنمایی پێشوو: ١٦٠-١٧٥ ملیۆن دۆلار بووە. خەرجی بەرێژەی ٥٠٪ کەمی کردووە.
- کۆمپانیاکە دەستپێشخەرییەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کارکردن و G&A جێبەجێ دەکات. بەڵام تا ئەو کاتەی کە کارکردنی بۆرییەکان دەست پێدەکاتەوە و کاریگەرییە گشتییەکانی بەرهەمهێنان لە ڕاگرتنی هەناردەکردنەوە دەزانرێت، دەستەی کارگێڕی بەرهەمهێنان و کۆی گشتی خەرجی بەرهەمهێنان ڕادەگرێت.
- لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی بەردەوامدا، دەستەی کارگێڕی بیر لە دابەشکردنی قازانجی ئاسایی ساڵانە دەکاتەوە کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە ٢٥ ملیۆن دۆلارە.
- دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەردەوامە لە پێداچوونەوە بە کاریگەرییەکانی دۆخی ئێستا و لێکۆڵینەوە لە ڕێوشوێنە کارگێڕی و دارایی و یاساییە پێویستەکان دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیاکە لەم ماوەیەدا.
کۆمپانیا ئەو زانیاریانەی لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە بە زانیاری ناوخۆیی دەزانێت وەک لە ڕێسای خراپ بەکارهێنانی بازاڕ (EU) ژمارە 1 دا هاتووە. ٥٩٦/٢٠١٤ (چونکە بەپێی یاسای یەکێتی ئەوروپا (کشانەوە) ٢٠١٨ بەشێکن لە یاسای ناوخۆیی).