ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لە ١٥ رۆژی مانگی نیساندا
بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستی روونبینە، کڕیارانی نەوتی عێراق لە باشورەوە و لە رێی کەنداوی عەرەبییەوە لە نێوان ١ی نیسان تا ١٥ نیسانی ٢٠٢٣دا بڕی ٥٨.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتیان بارکردووە. کە بەتێکڕا رۆژانە ٣.٤٢ ملیۆن بەرمیل دەکات لەو ماوەیەدا.
چین لە پێشەنگی کڕیارانی نەوتی عێراق دێت ١٦.٨ملیۆن بەرمیلی بارکردووەکە دەکاتە رێژەی ٣٠.٧٥٪ ، وهیندستان لەپلەی دووەم دێت بە ١٢.٧ ملیۆن بەرمیل بەرێژەی ٢٣.٢١٪ و بڕی٨.٧ ملیۆن بەرمیل کە رێژەی ١٦٪ ـەیە تا ئێستا ئاراستەکەی دیارنییە بۆ کوێ دەچێت. میسر لە پلەی چوارەم و تورکیا لەپلەی پێنجەمی کڕیارانی نیوەی یەکەمی مانگی نیسانی عێراقن.
بەپێی بەدواداچوون و چاودێرییەکانی روونبین، لەگەڵ راگرتنی هەناردە لە ٢٥ی ئازاری رابوردوو لەرێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئاستی هەناردە لە باشورەوە زیادی کردووە و لەو رێگەیەوە وەزارەتی نەوت تا ئێستا توانیویەتی بۆشایی وەستانی هەناردەی باکور و هەرێمی کوردستان پڕبکاتەوە.
خشتەی کڕیاران و بڕی نەوتی بارکراوی عێراق لە باشورەوە:
بۆ داگرتنی بە فایلی پی دی ئێف:
ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لە ١٥ رۆژی مانگی نیساندا
تێبینی: تا بڵاوکردنەوەی ئەم داتایانە هەناردەی هەرێم و کەرکووک لە ڕێی تورکیاو بەندەری جەیهانەوە دەستی پێ نەکردووەتەوە ، کە لە بەروارری ٢٥ی ئازارەوە ڕاگیراوە.