بەپێی هەواڵێکی “میس” کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی کە لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق کاردەکەن، بێزارن لە مامەڵەی وەزارەتی نەوتی عێراق کەبەم دوواییە پەیڕەوی .دەکات لە دواخستی وەرگرتنی پارەکانیان و کەمکردنەوەی وەرگرتنەوەی خەرجییەکانی
سەرچاوەیەکی باڵای پیشەسازی بۆ MEES دەڵێت کە “ئەوان (بەغدا) بە چەپ و ڕاست لە خەرجی چالاکییەکانیان دەبڕن” کە دەبێتە هۆی “بێزارییەکی زۆر”. بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی خزمەتگوزاری تەکنیکی (TSC) کە لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوتی نێودەوڵەتیدا واژۆکراون، هەر سێ مانگ جارێک فاتورەکان دەنێردرێت بۆ بەغدا ، وەزارەتی نەوت، بەپێچەوانەی پلانەنکای خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان، کە بەپێی گربێەستی خزمەتگوزارت تەکنیکی TSC هەڵسەنگاندنی بۆدەکات.
پلانەکانی خەرجکردن بەزۆری پێش دەستپێکردنی کاری هەر ساێک لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە پێشوەختە پەسەند دەکرێن دوای گفتوگۆکردن لەسەری کە نوێنەرانی کۆمپانیاکانیش IOC بەشدارن. لێبڕینەکانی ئەم دواییە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر مووچەی کارمەندان و خەرجی ئۆفیسەکان و کەمکردنەوەی قەرەبوو بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپێک+ بووە.
هەروەها بابەتێکی تریش دواخستنی شایسە داراییەکانە، کە ئەمەیان لە سەردەمی دابەزینی نرخی نەوتەوە بەغدای پێ ناسراوە. سەرچاوەکە دەشڵێت، کۆمپانیای بی پی BP کە کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەی زەبەلاحی رومەیلە و توانای بەرهەمهێنانی 1.45 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە، عێراق “بەتەنها یەک ملیار دۆلار قەرزاری ئەم کۆمپانیایە”.
عێراق ساڵانێکە بەدەست جێهێشتنی کۆمپانیاکانی نەوتی نێودەڵەتییەوە IOC دەناڵێنێت، هەرچەندە بەغدا هیوادارە ئەو گرێبەستە گەورەیە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ کۆمپانیای زەبەلاحی فەرەنسی تۆتال ئینێرجیز دەستیپێکرد، دەرفەتێک بۆ پیشەسازی نەوتی عێراقدا دابین بکات.