ئاژانسی رۆیتەرز لەراپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە کە بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی هیندستانەوە لە دەرگای پشتەوە دەگاتە ئەوروپا.
داتا سەرەتاییەکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان لە کۆمپانیای کپلر و ڤۆرتێکسا دەریانخستووە کە هاوردەکردنی زۆر و پێوانەیی نەوتی خاو لە ڕووسیاوە لە ساڵی دارایی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ یارمەتی پاڵاوگەکانی هیندستانی داوە بۆ بەرزکردنەوەی هەناردەکردنی گازۆیل و سووتەمەنی فڕۆکە بۆ ئەوروپا،چونکە کیشوەرەکە خۆی لە بەرهەمە ڕووسیاییەکان بەدوور گرتووە.
دەستڕاگەیشتن بە نەوتی خاوی هەرزانی ڕووسیا، بەرهەمهێنان و قازانجی پاڵاوگەکانی هیندستانی بەرزکردووەتەوە، ئەوەش وایکردووە بەرهەمی پاڵێوراو بە شێوەیەکی توانای کێبڕکێی هەیە بۆ ئەوەی هەناردەی ئەوروپای بکەن و پشکی گەورەتر لە بازاڕ بەدەستبهێنن.
ئەوروپا بە شێوەیەکی ئاسایی پێش لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا بە تێکڕا ڕۆژانە ١٥٤ هەزار بەرمیل سووتەمەنی گازۆیل و سەتەمەنی فڕۆکەی لە هیندستانەوە هاوردە دەکرد. داتاکانی کۆمپانیای کپلێر دەریدەخەن کە ئەو ڕێژەیە بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا لە ٥ی شوباتەوە هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیای قەدەغەکردووە.
بەپێی داتاکان، هاوردەکردنی نەوتی خاوی ڕوسیا لە مانگی ئازاردا بۆ حەوتەمین مانگ لەسەریەک بەرزبووەتەوە و روسیا لە ساڵی دارایی وەک سەرەکیترین دابینکەری هیندستان کۆتایی پێهاتووە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە پێش عێراق بداتەوە.
پاڵاوگەکانی هیندستان کە پێشتر بە دەگمەن نەوتی ڕووسیایان کڕیوە بەهۆی زۆری تێچووی گواستنەوە، لە ساڵی 2022/23دا 970,000-981,000 بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هاوردە کردووە، کە زیاتر لە پێنج یەکی هاوردەکردنی گشتی پێکدەهێنێت کە 4.5-4.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای کپلر و ڤۆرتێکسە.
بەپێی داتاکان، هاوردەکردن لە عێراقەوە بۆ 936-961 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021/22دا نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل بووە.
لە کاتێکدا نەتی خاوی سەرەکی ڕووسیا ئۆرالز بەشێکی زۆری کڕینەکانی هیندستان پێکدەهێنێت، پاڵاوگەکان نەوتی خاوی سووکتر لە پلەکانی ڕۆژهەڵاتی دوور و جەمسەری باکووری ڕووسیا وەک سۆکۆڵ، ئارکۆ، نۆڤی پۆرت و تێکەڵەی ئیسپۆ هاوردە دەکەن.
گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ڕووسیا ڕۆسنەفت (ROSN.MM) و کۆمپانیای مەزنی پاڵاوتنی هیند هیندی ئۆیل کۆرپ (IOC.NS) گرێبەستێکیان واژۆکرد بۆ زیادکردن و هەمەچەشنکردنی جۆرەکانی نەوت کە دەگەیەنرێتە هیندستان.
بەرهەمی نەوت
بەپێی داتاکانی کپلر و ڤۆرتێکسا، بەهۆی ئەوەی سزاکان و قەدەعەکردنەوە بەرهەمکانی روسیا ناروات بۆ ئەوروپا ، بۆیە هەناردەی گازۆیلی هیندستان بۆ کیشوەرەکە بە ڕێژەی 12-16% بەرزبووەتەوە بۆ 150 هەزار-167 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی دارایی ڕابردوودا. داتاکان دەریانخستووە کە نزیکەی 30%ی کۆی هەناردەکردنی بەنزین لە هیندستان پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا ساڵێک پێشتر 21-24% بووە.
داتاکانی کپلر دەریخستووە کە کڕیارە سەرەکییەکانی گازۆیلی هیندستان لە ئەوروپا بریتین لە فەرەنسا، تورکیا، بەلجیکا و هۆڵەندا.
بەپێی داتاکان، ئەوروپا نزیکەی 50%ی هەناردەی سووتەمەنی فڕۆکەی هیندستانی پێکهێناوە، واتە نزیکەی 70-75 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی 2022/23، کە لە ساڵی ڕابردوودا 40-42 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.
جگە لە زیادکردنی هەناردەکردن بۆ ئەوروپا، هیندستان ناردنی (VGO) “جۆرێکە لە سوتەمەنی فرۆکە ” بۆ ئەمریکا بەرزکردووەتەوە.
داتاکان دەریانخستووە کە ئەمریکا نزیکەی 11,000-12,000 بەرمیل رۆژانە لە VGO ی لە ساڵی 2022/23 وەرگرتووە، کە دەکاتە 65-81%ی هەناردەکردنی گشتی هیندستان لە ماددە سەرەکییەکانی پاڵاوتن کە دەتوانرێت زیاتر پرۆسێس بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی وەک بەنزین و گازۆیل.
لە ساڵی ٢٠٢١/٢٢ هیندستان تەنها نزیکەی ٥٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدا VGO هەناردەی ئەمریکا کردووە.
بەڵام کۆی گشتی هەناردەی ساڵانەی سووتەمەنی پاڵاوتەکراوی هیندستان لە ساڵی ٢٠٢٢/٢٣ کەمتر بووە لە ساڵێک پێشتر چونکە هەندێک لە پاڵاوگەکان یەکەکانیان داخست بۆ چاککردنەوە لە نیوەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا.