دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوون لە ئاشکراکردنی ساختەکاری، کۆمپانیای وردبینی ئی ئەند ئای(EY) لەکارکردن راگیرا
ئاژانسی بلوومبێڕگ ڕایگەیاندکۆمپانیای ئی ئەند ئای(Ernts & Young ) بۆماوەی دوو ساڵ وەرگرتنی کاری وردبینی نوێی گەورەی لە ئەڵمانیا لێقەدەغەکرا، دوای ئەوەی کە نەیتوانی کاری ساختەکاری ئاشکرابکات کە لە کۆمپانیای Wirecard AG کرابوو.
ڕێکخراوی چاودێری وردبینی ئەڵمانی APA لە بەیاننامەیەکدا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند “کۆمپانیای Ernst & Young GmbH ئەرکی پیشەیی خۆی پێشێل کردووە کاتێک وردبینی پێدانی پارەی کردووە لە ڕاپۆرتە ساڵانەکانی کۆمپانیای Wirecard بۆ ساڵانی 2016، 2017 و 2018″، بەڵام ناوی EYی نەهێناوە. هەروەها سزای 500,000 یۆرۆ (542,330 دۆلار)ی لە EY وەرگرت و قەدەغەی کاری وردبینی نوێی لێ کرد بۆ کۆمپانیاکانی “بەرژەوەندی گشتی Public interest” .
بڕیارەکە توندترین دەرئەنجامی ڕێکخراوەییە تا ئێستا بۆ EY ئەڵمانیا لە دوای کۆتای هاتن و مایەپوچ بوونی کۆمپانیای Wirecard نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر. هەروەها بریارەکە کاردانەوەی بازرگانی هەبووە لەوانە کۆمپانیایکانی Commerzbank AG، KfW و DWS Group بڕیاریانداوە بە دوورخستنەوەی کۆمپانیاکە لەکارەکانیان.
کۆمپانیای وایرکارد Wirecar مایەپووچ بوو دوای ئەوەی دانی بەوەدانا کە 1.9 ملیار یۆرۆ کە وەک پارەی کاش حسابکردووە بەڵام ئەگەری زۆرە بوونی نەبووبێت. هەرچەندە داڕمانەکە کەموکوڕی گەورەی لە سەرپەرشتیاران و بانکەکانیشدا ئاشکرا کرد، بەڵام پەسەندکردنی دووبارەی EY بۆ ڕاپۆرتە ساڵانەیەکانی کۆمپانیاکە ڕەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.
وتەبێژی کۆمپانیای EY ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی: “ئێمە بەداخەوەین کە ساختەکارییەکانی پێشتری وایرکارد ئاشکرا نەبوو و وانەی گرنگ لەم دۆسیەیە فێربوین”. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “گرنگ ئەوەیە کە کۆمپانیای EY ئەڵمانیا ئەمڕۆ کۆمپانیایەکی جیاوازە”، ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی هەڵسەنگاندنی مەترسی ساختەکاری کۆمپانیاکە و تیمێکی نوێی بەڕێوەبردنی کردووە.
هەروەها ڕێکخراوی چاودێری وردبینی ئەڵمانیا “APAS” پێنج ستافی وردبینی سزادا لە کاتێکدا وتی ناتوانێت سزای حەوت کەسی دیکە بدات چونکە مۆڵەتی وردبینییان گەڕاندووەتەوە، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە دەسەڵاتی دادوەری APAS هێنا بەسەریاندا. ڕێکخراوی چاودێری لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە، EY و کەسەکان دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن.
ئێرنست یونگ(E &Y ) لە کوردستان
کۆمپانیای EY لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا گرێبەستی لە گەڵ حکومەتی هەرێم واژۆ کردووە بۆ وردبینی لە پاداشتی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم بەڵام تا ئێستا بەیەک رستەش هیچ زانیارییەک لەسەر راپۆرتەکانی لە لایەن هەرێم و کۆمپانیاکەشەوە بڵاونەکراوەتەوە.
هەرێم بە بیانووی ئەوەی کە دیوانی چاودێری دارایی لەو ئاستەدا نییە وردبینی بۆ سەکتەرێکی وەکو نەوت بکات، بۆیە ڕازی نەبووە لە هەموو ئەو ماوەیەدا و تائێستاشی لەگەڵ بێت دیوانی چاودێری دارایی ڕیگە پێدراو نییە بۆ وردبینیکردنی داهاتی نەوت. لە بەرانبەردا هەرێم رایگەیاند کە لەگەڵ دوو کۆمپانیای وردبینی جیهانی رێکەوتووە بۆ وردبینی لە داهاتی پرۆسەکانی نەوت، ئەوانیش هەریەك لە کۆمپانیای دیلۆیت (Deloitte و ئێرنست یونگE &Y ) بوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی هەرێم کۆمپانیای دیلۆیت وردبینی لە بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، بەکاربردن و داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، وە و کۆمپانیای ئی وای هەڵدەستێت بەووردبینی کردن لە داهاتی شیرینیە نەوتیەکان.
کۆمپانیای دیلۆیت لە ٢٠١٦ وە وردبینی بۆ بەرهەمی نەوتی هەرێم و داهات و خەرجیەکانی دەکات، کە بڕیارە وردبینی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ دواتر بکات، تا ئێستا وردبینی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٧ تا کۆتایی ٢٠٢٢ کردووە بەڵام هێشتا ساڵەکانی ٢٠١٤.٢٠١٥.٢٠١٦ وردبینی بۆنەکراو وە، یاخوود هیچ زانیاری لەسەر وردبینی ئەوماوەیە بڵاونەکراوەتەوە.
دوای ئەوەی نزیکەی شەش ساڵ بەسەر گرێبەستەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ئی ئاند وای( E&Y) دا تێدەپەڕێت، بۆ وردبینی لە داهاتی پاداشتە نەوتییەکان (شیرینیە نەوتییەکان) چ پاداشتی ئیمزاکردن بێت یان پاداشتی بەرهەم هێنان یان پاداشتی گەیشتن بەئاستێکی دیاری کراو لەبەرهەم یاخود پاداشتی پەرەپێدانی تواناکان کە بڕە پارەیەکی زۆر وەرگیراوە وەکو پاداشت و گومانی بەهەدەردانی زۆر دەکرێت تیایدا، ئایا جێی پرسیار نییە کە دوای ئەو هەموو ساڵە و دوای ئەوەی کۆمپانیای دیلۆیت وردبینی شەش ساڵی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تەنها بە ڕستەیەکیش باسی وردبینی شیرینییە نەوتیەکان نەکراوە؟ ئایا لەم ماوەیەدا ئی ئاند وای E&Y چی کردووە؟
لە ٢٣/٢/٢٠١٨ رێکخراوی ڕوونبیین بەنوسراوی فەرمی داوامان لە حکومەتی هەرێم کرد زانیاریمان پێ بدات لەسەر گرێبەستی وردبینی هەریەك لە کۆمپانیای دیلۆیت (Deloitteو ئێرنست یونگE &Y ) گرێبەستەکان بەچەند کراوە، بۆ ماوەی چەندە و چەندین پرسیاری تر. بەپێی وەڵامی حکومەت چوار کۆمپانیا کە بە جواگەورە کۆمپانیای جیهان ناسراون بە The Big 4) ) بریتین لە(Deloitte, Ernst & Young, KPMG, PricewaterhouseCoopers) داوەت کراون بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی تەندەریین. لە پاش بەڕێوەچوونی پۆرسەکە هەریەك لە دیلۆیت و ئێرنست یونگ دەست نیشان کران لە لایان حکومەتی هەرێمەوە لە ٢٠١٦/٢/٣. جۆری گرێبەستکەی نیوان حکومەتی هەرێم و هەر یەك لە دیلۆیت و ئێرنست یونك پێی دەوترێت گرێبەستی خزمەتگوزاری سەرەکیMaster Service Agreement) ) وە بۆ ماوەی پێنج ساڵە. واتا لە ساڵی ٢٠٢١ گرێبەستەکە کۆتایی دێت و دەبیت تازەبکرێتەوە. حکومەت دەڵێ تێچووی گرێبەستەکە دیاری نەکراوە بە پێی ئاستی کارەکە دەستنیشان دەکرێت. کەواتە حکومەت هیچ زانیارییەکی لەسەر تێچووی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت و EY بۆ ئاشکرا نەکردووین.