وەرگێڕانی زانیار موزەفەر
عێراق سەرکەوتنی گەورەی دەستەبەر کرد لە ناوبژیوانی درێژخایەنی دادگای نێودەوڵەتیی ICC دژی تورکیا.
ڤینسۆن و ئێلکینز Vinson & Elkinsو هاوڕاوێژکارەکەی کلیری گۆتلیب بە سەرکەوتوویی نوێنەرایەتی کۆماری عێراقی “بریگرتە” یان کرد لە دادگای ناوبژیوانییەکی نێودەوڵەتی ICC لە داوایەک کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ لە دژی کۆماری تورکیا (“تورکیا”) تۆمارکراوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی تورکیا لە گرێبەستی بۆریی نەوتی خاو نی عێراق- تورکیا بۆ دابینکردن و کڕینی نەوتی خاو کە لەساڵی ١٩٧٣ دا کراوە “ڕێککەوتنیITP”.
تیمەکانی ڤینسۆن و ئێلکینز لە هیوستن و دوبەی بریتی بوون لە هاوبەشەکەی جەیمس لۆفتیس، ڕاوێژکار ڕۆبەرت لاندیچۆ، هاوکارەکانی مینا مۆرۆڤا و کایلی تێری. تیمی کلیری لەلایەن ڕاوێژکاری باڵا ئەندرۆ ئەی بێرنشتاین، هاوبەشەکەی لۆری ئاچتۆک-سپیڤاک و هاوکارەکەی زەینب بۆراوی سەرپەرشتی دەکرا.
عێراق لەسەر لێکدانەوەکانی بۆ بڕگە سەرەکییەکانی رێکەوتنەکە زاڵ بوو و بڕیاردرا کە تورکیا پوختەی قەرەبووی عێراق بکات، وەک لە خوارەوە باس دەکرێت.
ئەم قەرەبووە لەسەر ڕۆڵی تورکیایە لە هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراقەوە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣ەوە دەست پێدەکات. دەرئەنجام مەگەر عێراق دەستوەردانی سەربازی بکات بۆ وەستاندنی، ئەگینا حکومەتی هەرێم توانی ئەو پەیوەندییە بەکاربهێنێت بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت بەبێ ئەوەی بەغدا بزانێت چەند هەناردە دەکرێت. پاشان تورکیا پەیوەندی عێراقی پچڕاند لە بەندەری جەیهانی تورکیا پ، بۆیە عێراق نەیتوانی چاودێری بارکردن بکات، هەروەها دەستیکرد بە بارکردنی کەشتییە هەڵگرەکانی نەوتی خاو لەسەر ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم و پشتگوێخستنی ڕێنماییەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق. تورکیا لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا بڕگەیەکی ڕاشکاوانە لە ڕێککەوتننامەکانی ITP پشتگوێ خست کۆنترۆڵی بارکردنەکەی بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بەخشیوە.
عێراق لە مانگی ئایاری ٢٠١٤دا پەنای برد بۆ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ICC بەپێی ئەو بڕگەی بڕیارەی کە لە ڕێککەوتنی ITPدا هاتووە (وەک هەموارکراوە)، دوای ماوەیەکی کەم لە بارکردنی یەکەم تانکەر.
ناوبژیوانییەکە ساڵانی زۆری خایاند، بەشێکیش بەهۆی ئەوەی دوو لە ناوبژیوانەکان بە شێوەیەکی کارەساتبار کۆچی دواییان کرد و ناچار بوون بگۆڕدرێن. دوای قۆناغێکی پێشووتری دەسەڵاتی دادوەری، لە مانگەکانی نیسان و تەمموزی ٢٠١٩ دانیشتن لەسەر بنەمای بابەتی و ددادبینی زارەکی هەبوو، لەگەڵ وتوێژی زیاتر سەبارەت بە بەڵگەی نوێ لە تەمموزی ٢٠٢٢دا
دادگای ناوبژیوانی، وەک ئەوەی پێکهێنرایەوە، لە سێر دەیڤید ویلیامز KNZM KC (سەرۆک)، سێر کریستوفر گرینوود GBE CMG KC و H.E. دادوەر پیتەر تۆمکا. دادگا لە 13ی شوباتی 2023 بڕیاری کۆتایی خۆی دەرکرد و لە مانگی ئازاری 2023دا لایەنەکانی ئاگادارکردەوە، دادگا تورکیای بە بەرپرسیار زانی لە پێشێلکردنی بڕگە جیاوازەکانی ڕێککەوتنی ITP بە تایبەتی دادگا بۆی دەرکەوت کە تورکیا لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ەوە پێشێلکاری ڕێککەوتنی ITP کردووە، چونکە لەسەر ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم نەوتی خاوی عێراقی لە بەندەری جەیهانی تورکیا بارکردووە، هەروەها بە پێشێلکردنی ئەو ڕێنمایانەی کە وەزارەتی نەوتی عێراق داویەتی. هەروەها دادگا بڕیاریدا بەوەی دەبێت تورکیا هەموو نەوتی خاو لە تانکەکانی هەڵگرتن لە بەندەری جەهان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق باربکات، هەروەک لە ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا ITP داواکراوە.
دادگا بڕیاریدا دەبێت تورکیا کۆی گشتی بڕی یەک ملیار و ٩٩٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بدات بە عێراق، ئەمەش وەک قەرەبووکردنەوەی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ ڕێککەوتنی ITP. هەروەها دادگا هەندێک داواکاری بەرپەرچدانەوەی بچووکتری قبوڵکرد کە لەلایەن تورکیاوە پێشکەشکرابوو ، بڕیاریدا عێراق نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بدات بە تورکیا لەگەڵ سوود کە زۆربەیان لەسەر کرێی گواستنەوەی نەدراو یان کەم خەرجکراو لە ساڵی 1990ەوە. دوای یەکلاکردنەوەی ئەو بڕە پارانەی کە عێراق قەرزاری تورکیا بووە، دادگا بڕیاریدا تورکیا کۆی گشتی بڕی یەک ملیار و ٤٧١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەداتە عێراق. هەموو بڕە پارەکان پێش سوودە.
سەبارەت بە ڤینسۆن و ئێلکینز V&E:
کۆمپانیای یاسایی ڤینسۆن و ئێلکینز V&E کە بنکەکەی لە تەکساسە زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ ڕۆڵی ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئەمریکا.
کۆمپانیای ڤینسۆن و ئێلکینز لە ماوەی ڕابردوودا لە بابەتی دیکەدا راوێژی بە بەغدا داوە. کۆمپانیاکە کۆمپانیایەکی یاسایی گەورەیە و ٣١ لقی لە ١٥ وڵاتی جیهان هەیە .
سەیەری : https://www.roonbeen.org/2023/03/05/%d9%88%db%95%d8%b2%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa%db%8c-%d9%86%db%95%d9%88%d8%aa%db%8c-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a8%da%95%db%8c-%d9%a2-%d9%a6-%d9%85%d9%84%db%8c%db%86%d9%86-%d8%af%db%86%d9%84%d8%a7/