وەرگێڕانی ڕوونبین
نووسینی: مايكل نايتس- پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک
بڕیارێکی ناوبژیوانی بۆریەکان، بەرەوپێشچونەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و کوردستانی خستە مەترسییەوە، بەڵام دەتوانرێت ئەو بەربەستە لاببرێت ئەگەر ئەمریکا بەپەلە هەنگاو بنێت بۆ ڕیگریکردن لە تێکدەرەکان و هاوکاریکردنی یاریزانە بنیاتنەرەکان.
لە ٢٥ی ئازاردا ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی خۆی سەبارەت بە ناوبژیوانی دەرکرد کە عێراق لە ساڵی ٢٠١٢دا هێنایە ئاراوە، کە گوایە تورکیا چەندین لایەنی ڕێککەوتنی بۆری عێراق و تورکیای ساڵی ١٩٧٣ی پێشێلکردووە (رێکەوتنەکە لە ساڵانی ١٩٧٦، ١٩٨٥ و ٢٠١٠ نوێکراوەتەوە). بەغدا بانگەشەی ئەوەی دەکرد دەبوو کۆمپانیای بۆتاشی تورکی تورکیا راستەوخۆ داوای مۆڵەتی لە حکومەتی فیدراڵی عێراق بکردایە پێش ئەوەی ڕێگە بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ گواستنەوە و هەڵگرتن و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە بەکارهێنانی هێڵی بۆری عێراق-تورکیا (ITP) و بەکارهێنانی دامەزراوەکانی هەناردەکردنی عێراقی پەیوەندیدار لە بەندەری جەیهانی تورکیا. .
بڕیاری ناوبژیوانیەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەوەی دزەپێکراوە (و هیچ لایەنێک ڕەتی نەکردۆتەوە) ئەوەیە کە لانیکەم لەسەر یەکێک لەو پێنج ئیدیعایە، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (ICC) لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری داوە ، هەروەها بڕیارێکی پابەندکەری دەرکردووە بە بڕی 1.46 ملیار دۆلار (بە سوودەوە ) بۆ بەغدا بۆ بەشێک لەو ماوەیە. مەزەندەکراوە بۆ ماوەی (2014-1820، لەگەڵ 2018-2320 و هەندێک ماوەی پێشووتر ماوەتەوە تا دواتر بڕیاری لێبدرێت). ئاشکرایە کە تورکیا کە واژۆکەری ڕێککەوتننامەی نیویۆرکە بۆ ناوبژیوانی، لە ڕۆژی دەرچونی بڕیارەکەی ICCەوە بەغدای ئاگادار کردەوە کە ڕێز لە بڕیارەکە دەگرێت و ڕێگە بە کارکردنی هێڵێ بۆری عێراق- یورکیا ITP نادات کار بکات و ڕێگە بە بارکردنی نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لە کوردستان نادات بە بێ رەزامەندی و مۆڵەتی عێراق.
لە ئەنجامدا هەناردەکردنی نزیکەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە (٤٢٠ هەزار بەرمیل لە لایەن کوردستان و ٨٠ هەزاریش لەلایەن عێراقەوە) بۆ تورکیا و شوێنەکانی دیکە وەستاوە، بەمەش تەواوی داهاتی هەرێمی کوردستانی عێراق نەهێشت، کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی دەورووبەری پێنج ملیۆن دەبێت . ئەگەر ئەو ڕاگرتنە بۆ چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بەردەوام بێت، کورد دەکەوێتە قەیرانێکی ئابووریەوە و نرخی نەوت دەست دەکات بە بەرزبوونەوە. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، وەبەرهێنەرە سەرەکییە بیانییەکان لە کوردستان- لەنێویاندا ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی- ناچار دەبن پڕۆژەکانیان دابخەن.
وەستان : بۆ ، وە بۆ ئێستا؟
پرسیاری سەرەکی کە دەبێت بکرێت تەنها ئەوە نییە کە بۆچی ئەو بڕیارە دەرچووە، بەڵکو بۆچی ئێستا و کێ سوودمەند دەبێت؟ لەم ساتەدا بڕیارەکە چاوەڕوان کراو نەبوو. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی حەز ناکات وەک دەستوەردان لە سیاسەت یان ڕۆیشتنی نەوتدا سەیر بکرێت و ساتەوەختی ئێستاش هەستیارە هەم لە تورکیا (کە هەڵبژاردنێکی توند لە 14ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت) و عێراق (کە پڕۆسە پڕ لە ئازارەکە نزیک بوو لە رێکەتن و پێشکەتنی بەخۆوە دی بوو لە بابەتی وزە و داهاتی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان). هەرچەندە ئەم بڕیارە دوای ماوەیەکی کەم لە کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق و تورکیا هات، بەڵام پێدەچێت کاتی بڵاوکردنەوەکەی بەهۆی دزەپێکرنی هەواڵەوەکەوە خۆی سەپاندبێت، ئەمەش وایکردووە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەشێکی مداوەلەکەی خۆی ڕابگەیەنێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی عێراقی- ئەو دەزگایەی کە لەلایەن میلیشیاکانەوە بەڕێوەدەبرێت و ئێران پشتیوانی دەکات و پشتیوانی سیاسی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران دەکات- ئەو لایەنەی زۆرترین گومانی هەیە لە رێکەوتن لەسەر بودجەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نەوتی پێشوو نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێسووە. سودانی و کۆمەڵێک ئەکتەر (هادی عامری، عەمار ئەلحەکیم و حەیدەر عەبادی) ئامادەبوون لەگەڵ هەرێمی کوردستان KRI ڕیک بکەون، بەڵام مالیکی و یاریزانێکی دیکە- کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک تیرۆریست و پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەستنیشانکراوە، قەیس خەزعەلی- بەردەوام هەوڵی دەدا فشاربخەنە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی تا ڕێککەوتنێکی توندتر لەگەڵ کورد بکەن.
پێدەچێت سێ هۆکار هەبێت بۆ ئەمە: یەکەم: مالیکی و خەزعەلی دەیانەوێت زاڵ بن بەسەر هەردوو چوارچێوە و سودانیدا. دووەم: ئەو ئەندامانەی چوارچێوە خراپترین پەیوەندییان لەگەڵ خانەوادەی بارزانیدا هەیە کە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ و سێهەم: ڕەنگە کلیلی دوا قۆناغی کارەکانی ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردسیان سوود بە یەکێتی نیشتمان کوردستان بگەیەنێت- کێبەرکێکەری خانەوادەی بارزانی- کە پاڤێل تاڵەبانی سەرکردەکەیان لە ئێستاوە لە بەغدایە بۆ ئەوەی نیوەنگیری بکات لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی تا بەئەنجامێک بگەن .
بەرژەوەندی ئەمریکا چییە؟
به ڕژەوەندییەکانی ئاسایشی نه ته وه یی ئه مریکا ڕوون و ئاشکرایه: لابردنی نیو ملیۆن به رمیل له بازاڕه جیهانییەکان تاڕاده یه کی زۆر ناخۆشه ، پێشهاتێکی مه ترسیدار به تایبه تی له ناوەراستی ململانێکانی ئۆکرانیا و له سەردەمیکدا که نه یاره کانی ئه مریکا وه ک ڕووسیا و ئێران دەیانەوێت نرخی نەوت بەرز بکەنەوە. کاریگەری لەدەستدانی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق KRI هاوکاتە لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی بانکی، و چاوەڕوانییە ناڕاستەقینەکانی بازاڕ کە ماوەی وەستانی نەوت کورت دەبێت، کەم بووەتەوە، بەڵام ئەم هۆکارە هاوسەنگکردنانە ڕەنگە کاڵ ببنەوە. دەکرێت لە هەر ساتێکدا ڕۆیشتنی نەوتی دیکە لەدەست بچێت – بەهۆی قەیران، کەشوهەوا یان ڕووداوەکانەوە – و لەدەستدانی هەناردەکردنی جەیهان کە دەتوانرێت خۆپارێزی لێ بکرێت (و هێشتا دەتوانرێت بگەڕێتەوە) بەشێک لە بەربەستەکان لادەبات کە ئێستا بازاری جیهانی زۆر توندە.
جگە لەوەش، ئەمریکا بەرژەوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە – لە ڕووی داهات و هەلی کار و بەهای بازاڕی بۆرسە – لە وەبەرهێنەرانی ئەمریکیدا کە بەهۆی داخستنی بۆرییەکانەوە ئازاریان پێدەگات ئەگەر تەنانەت بۆ چەند هەفتەیەکیش بەردەوام بێت. بۆ عێراق، بەهای بڕیاردانی ناوبژیوانی بە بڕی 1.4 ملیار دۆلار (دواتر بە قەبارەیەکی هاوشێوە کە ساڵی 2018-23 دەگرێتەوە) بە خێرایی دەسڕدرێتەوە بەهۆی لەدەستدانی 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕۆیشتنی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە ڕێگەی جەیهانەوە هەناردە دەکرێت. تورکیا دەتوانێت هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوتی ئێران و ڕووسیا بە پێچەوانەوە بکاتەوە، باسی دواکەوتنی ئەگەری هەناردەکردنی گازی هەرێمی کوردستانی عێراق ناکەم KRI کە زۆر پێویستە بۆ عێراق یان تورکیا و ئەوروپا. جگە لەوەش، گونجاوی وەبەرهێنانی عێراق بەهۆی داڕمانی وەبەرهێنانەکانی ئەمریکاوە – کە بە ئاشکرا لەگەڵ سیاسەتی ئابووری ئەم دواییەی ئەمریکا یان هەوڵە چالاکەکانی ژووری بازرگانی ئەمریکا-عێراق ناگونجێت. هەرێمی کوردستانی عێراق کە هاوبەشێکی سەرەکی ئەمریکایە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاریکردنی پەنابەران، لە ڕووی ئابوورییەوە دەلەرزێ و بەشێک لە نەوتەکەی لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوە، ئەمەش سوودی بۆ ئەو ڕژێمە دەبێت(تاران) کە ئەمریکا سزای بەسەر دا دەسەپێنێت.
بەم شێوەیە بارودۆخی ئێستا بۆ ئەمریکا، عێراق، تورکیا، و هەرێمی کوردستانی عێراق، دۆڕان-دۆڕان-دۆڕان -دۆڕانە. لە بارودۆخی ئاڵۆزەدایە، گرنگە گرنگی بەو شتانە بدرێت کە پێویستە ڕووبدات بۆ ئەوەی نەوتەکە لە ڕێگەی ئای تی پیەوە ITP بڕوات: پێویستە حکومەتی عێراق کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕاسپێرێت کە نامەیەک بۆ تورکیا بنێرێت و تێیدا ئەوە بخاتەڕوو
- داوای کردنەوەی بۆری و هەموو کارەکانی هەڵگرتن و…
- کۆمەڵێک ڕێنمایی بارکرن بدات بە تانکەرەکا بۆ ئەوەی بارکرنی مانگی نیسان بەردەوام بێت.
هەردوو لایەن دان بەو ڕێکخستنەدا دەنێن وەک هەنگاوێکی نائاسایی دیاریکراو بۆ ڕێگریکردن لە زیانە ئابوورییەکان بۆ عێراق (بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە)، بۆ تورکیا (وەک لایەنی بەرانبەر بلە دەستخستنی کرێی بۆری ITP ، کە پابەندی لانی کەمی بەرهەمی لەسەرشانە کەدبێت هەردوولا پێوەی پابەندبن)، و بە بازاڕە جیهانییەکان لە ئەوروپا و ئاسیا. هەروەها کاتێکی زۆر دەدات بە عێراق و تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانی ناوبژیوانی. بەهەمان شێوە بەغدا و هەرێمی کوردستانیش دەتوانن هەناسەیەک هەڵمژن و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان، بەو پێیەی بنەماکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە بەم دواییە کردویانە هێشتا کاریگەرن.
بژاردەکانی سیاسەتی ئەمریکا
لە کاتێکدا ئەمریکا لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرنجی لەسەر هەنگاوە ئەرێنییەکانە- پێشکەوتن، نەک تەنها شەڕکردن- گرنگترین و بەسوودترین شت کە دەتوانێت لە عێراقدا بیکات، یارمەتیدانی وڵاتەکەیە بۆ دۆزینەوەی ئاشتی لەگەڵ گەورەترین کەمینە نەتەوەییەکانی کە کوردە. ڕێککەوتنی مێژوویی بودجە و یاسای نەوتی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق لە جاران نزیکترە، بۆیە دەبێت واشنتۆن هەوڵی زۆر بدات بۆ ئەوەی ئەو کارە بە ئەنجام بگەیەنێت. ئەگەری هەیە بۆرییەکە بە خێرایی بکرێتەوە – تەنانەت لە ڕۆژانی داهاتووشدا – بەڵام ئەگەر نەکرێتەوە، ئەوا ئەمریکا دەبێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە بکات. ئەمەش بە واتای فراونکردنی هەوڵە باشەکانی بۆ هەموو لایەنە کاریگەرەکان بۆ یارمەتیدان بۆ گەڕانەوەی گفتوگۆکانی نێوان عێراق، تورکیا، بەغدا و هەرێمی کوردستان بۆ سەر ڕێڕەوی خۆی. ڕەنگە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە لەم ڕووەوە زۆرترین یارمەتیدەربن:
- بەشداری زیاتر لە دانوستانەکانی بەغدا و ئەنقەرەدا. وەک ئەم نووسەرە ساڵانێکە ئاماژەی پێکردووە، ناوبژیوانی ITP هەمیشە سەکۆیەکی بۆ پێشخستنی ئامانجەکانی سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا دابینکردووە و بەردەوامیشی هەیە. بەخشینی بەشێکی قەرەبوو بە بڕی یەک ملیار و ٤٦٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی بەغدا دەدات بۆ چاوەڕوانیی قۆناغی دووەم، کە لە بەرامبەردا واشنتۆن دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ نێوەندگیری لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە سەبارەت بە ئاو، کارەبا، بازرگانی و ژێرخانی ئابووری.
- دابینکردنی دارایی بۆ قەرزی مەزندەکراوی بازرگانەکان. سەبارەت بە پرسی تایبەتی بەبازاڕکردنی نەوت لە جەیهان، ئەمریکا دەتوانێت یارمەتی عێراق بدات بۆ بەدەستهێنانی دارایی بۆ “کڕینی” قەرزی هەرێمی کوردستان بە بازرگانانی نەوت (کە پێدەچێت 2-4 ملیار دۆلار بێت). ئەمەش ڕێگە بە چەند شتێک دەدات: بۆ ئەوەی بازرگانی بگوازرێتەوە بۆ سۆمۆ؛ بۆ ئەوەی عێراق نرخێکی باشتر بۆ بەرمیلێک نەوتی خاو بەدەستبهێنێت کە لەلایەن هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت؛ وە بۆ ئەوەی نەوتەکە تەنها بگاتە دەست بەکارهێنەرانی کۆتایی کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) مۆڵەتیان پێدەدات. ڕەنگە یەکێک لە بژاردەکان ئەوە بێت کە حکومەتی ئەمریکا نەوتی عێراق بکڕێت بۆ دووبارە کۆکردنەوەی یەدەگی نەوتی ستراتیژی.
- پشتگیری یاریزانە بنیاتنەرەکان. پاڤێڵ تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەیوەندی پێویستی هەیە لە بەغدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی هەناردەکردن و سەرهەڵدانەوەی لەو خاڵە ئومێدبەخشەی کە دانوستانەکانی بودجە و یاسای نەوت وەستابوو. ئەمریکا پاڵپشتییەکی نزیکی سەربازی و هەواڵگری بۆ یەکێتی دەکات و پێویستە ئەم پەیوەندییە بەکاربهێنێت بۆکاریگەری لەسەر پاڤێڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مالیکی.
- هۆشداریدان بەگەندەڵەکان کە پاشەکشە بکەن. حکومەتی ئەمریکا بە تەواوی دەزانێت کێ هەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنەکە دەدات یان سوودی لێ وەردەگرێت. یەکێک لەو تێکدەرانە مالیکییە، کە واشنتۆن لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا بەهۆی گەندەڵییەوە نزیک بووەوە لە سزادانی، هەر لایەنێک کە چالاکانە هەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان بدات – لەسەر حیسابی عێراق و کوردستان و سەقامگیریی ناوچەکە – پێویستە هۆشدارییەکی پتەو و ڕوونی پێ بگات کە ئەگەر سەلمێنرا کە ئەوان هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری عێراق سزا دەدرێن.
کورتەیەک سەبارەت نووسەر :
مایکل نایتس هاوڕێی جیل و جەی بێرنشتاینە لە پەیمانگای واشنتۆن کە تایبەتە بە کاروباری سەربازی و ئەمنی عێراق و ئێران و دەوڵەتانی کەنداو. ناوبراو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پلاتفۆرمی میلیشیا سپۆتلایت کە شیکارییەکی قووڵی پێشهاتەکانی پەیوەست بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا پێشکەش دەکات.
نووسەری پەیپەرێکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەناوی “ڕۆڵی پێویستی ئەمریکا لە چارەسەرکردنی کێشەی وزەی بەغدا و کوردستان”، کە ئامۆژگاری ورد دەدات سەبارەت بە بوارە تایبەتەکانی هاوکاری تەکنیکی کە واشنتۆن دەتوانێت بیدات بۆ خۆشکردنی ڕێگا بەرەو ئاشتەوایی کەرتی وزە.
خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بەشی توێژینەوەی جەنگ لە کۆلێژی ئیمپریال لەندەن و وەک ڕۆژنامەنووسی بەرگری لە ڕۆژنامەی گۆڵف ستيتس نيوزليتر” و “جينس إنتيليجنس ريڤيو”