روونبین
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٨ وەزارەتی وزەی تورکیا بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە سەبارەت بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس. بەیاننامەكەی وەزارەتی وزەی توركیا دوای ئەوە دێت, ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە, دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەپرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەبەرژوەندی عێراق بڕیاریدداوەو پێویستە توركیا قەرەبوی عێراق بكاتەوە.
لە خوارەوە دەقی وەر گێڕراوی بەیاننامە بڵاودەکەینەوە لەگەڵ وێنەیەکی بڵاوکراوەکە بەزمانی ئینگلیزی.
دەقی بڵاوکراوەکە:
دوای بڵاوبووونەوەی هەواڵی ئەوەی کە عێراق لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس داوایەکی بردووەتەوە کە لەنێونا وڵاتەکەمان و عێراقدا بووە، بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە.
لە بنەڕەتدا ئەم دۆسێیە رەنگدانەوەی ئەو ناکۆکییەیە کە لەنێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان (بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردی*)دا هەیە لەبارەی بەڕێوەبەردنی پەترۆڵ. وڵاتەکەمان هەمیشە رێزی لە یەکگرتوویی عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی گرتووە.
تورکیا کە پێگەیەکی گرنگیی لە ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی وزەی نێودەوڵەتییدا هەیە، هەمیشە لەسەر بنەمای بەرپرسیارییەتیی هەنگاوی ناوە.
وڵاتەکەمان سەرەڕای هەموو ئەو ناسەقامگیریانەی هەن، لە ساڵی ١٩٧٣وە، ملیاران دۆلاری لەوەدا خەرج کردووە کە کاری سیستمی هێلێی بۆریی پەترۆڵی تورکیا عێراق بەردەوام بێت و بەشدار بووە لە پاراستنی نرخ لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی پەترۆڵ. کاتێکیش ناکۆکییەک هەبووبێت، لە رێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەری دۆستانەی خستووەتەروو بۆ هەموو لایەنەکان و ئەو دەوڵەتانەی پەیوەندییان بە بابەتەکەوە هەیە
دەستەی ناوبژیوانی لە کۆی پێنج داوا، چوار داوای عێراقیی لەبارەی ئەم دۆسێیە رەتکردووەتەوە.
دەستەکە زۆربەی ئەو داواکارییانەی وڵاتەکەشمانی قبوڵ کردووە کە پێشکەشمان کردوون.
بەو جۆرە دەستەکەی مەحکەمە حوکمی ئەوەی دەرکرد کە عێراق بەهۆی ئەو ئیحلالانەی کردوونی دەبێت قەرەبووی تورکیا بکات.
تورکیا وەک هەمیشە ببەشدار بووە لە هێنانە کایەی چارەسەری هەمیشەیی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان و سەرپێخستنی یاسای نێودەوڵەتی.
- بڵاوکراوەکە بەزمانی تورکی لەبری هەرێمی کوردستان دەستەواژەی “بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردی”بەکار هێناوە