ڕوونبین
رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پێش وەستانی هەناردە ی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی داتاکانی بەردەست روونبین ئاستی بەرهەمی سەرجەم ١٣ کێڵگەی نەوتی هەرێم زیاتر بووە لە ٤٣٨ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە. بۆیەکەم جارە روونبین بەرهەمی سێ کێڵگە بڵاودەکاتەوە کە پێشتر زانیاری لە سەر بڵاو نەکراوەتەوە، ئەوانیش بجیل کۆمپانیای رۆسنەفتی روسی بەرهەم هێنانی تێدا دەکات، عین سفنی و چیا سورخ کۆمپانیای پیت ئۆیلی تورکی نەوتیان لێ بەرهەم دەهێنێت .