روونبین
لە وەڵامی پرسیاری ڕوونبین سەبارەت بەم بارودۆخە نوێیەی کە هاتووەتە پێشەوە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم و وەستانی هەناردە و مەترسی وەستانی بەرهەمی نەوت، کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی تایبەت بەروونبینی راگەیاند کە لە هەریەک لە کێڵگەکانی فیشخاپور، تاوکی، سەرتە و تەق تەق خاوەن پشکە دەڵێت “هەریەک لە فیشخاپور و تاوکی و سەرتە توانای ئەنبار کردنی بۆ چەند رۆژێک هەیە بەڵام تەق تەق توانای ئەنبار کردنی تا سێ هەفتە هەیە”.
پێشتر رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت هۆشداریدا لە ئەگەری وەستانی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم گەر هەناردە دەست پێنەکاتەوە بە زووترین کات. هۆکارەکەی بۆ کەمی توانای ئەم بارکردن دەگەڕێتەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.
هەر ئەمڕۆ کۆمپانیای فۆرزا رایگەیاند کە بەرهەمی کێڵگەی هەولێر وەستاوە بەهۆی بەکارهێنانی تەواوی توانای ئەمبار کردنەوە.
وەستانی بەرهەم هیچ کێشەیەک بۆ کێڵگە نەوتییەکان و حەشارگەکان دروست ناکات، هەرکات هەناردە دەست پێ بکاتەوە بەرهەمی کێڵگەکانیش دەست پێدەکاتەوە. لەبارودۆخێکی لەم شێوەدا دەتوانرێت پشکی پاڵاوگەی نەوتییەکان زیاد بکرێت و بەرهەمێکی زیاتر لە ناوخۆدا بپاڵێورێت.