یادگار سدیق گەڵاڵی
لەم ڕاپۆرتەدا تەواوی ئەو بڕە پارانەی لە کێڵگەی شێخان لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەرگیراوە لەماوەی ٣ مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ دا بڵاو دەکەینەوە لەگەڵ ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە، کە بە پێی ڕاپۆرتەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هەروەها بنەمای دیاریکردنی نەوتی کێڵگەکە کە رێژەیەکی زۆر داشکاندنی بۆ کراوە بەنرخی برێنت بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢.
کێڵگەی شێخان
- گۆڵف کیستۆن Gulf Keystone و ئێم ئۆ ئێڵ MOL
لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی و ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری پێکەوە وەبەرهێنان دەکەن.
لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ دا تا ئێستا کۆمپانیاکە دوو گوژمە شایستەی دارایی وەرگرتووە.
گوژمەی یەکەم لە مانگی کانوونی دووەم دابوو بریتی بووو لە ٤٩.٥ ملیۆن دۆلار لەم بڕە ٣٨.٨ ملیۆن دۆلاری پشکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی بووە و بڕی ١٠.٧ ملیۆن دۆلاری پشکی کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵی هەنگاری بوو. ئەم بڕە پارەیە بریتی بوو لەشایستەی مانگی ئابی ٢٠٢٢، کە لە پاش ٥ مانگ وەرگیراوە لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا لە پاش ٣ مانگ شایستەکانیان وەربگرن واتە لەمانگی تشرینی دووەم دا.
لەمانگی شوباتدا ئەم دوو کۆمپانیا یەهیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە .
گوژمەی دووەم لەمانگی ئازاردا وەرگیراوە، کۆمپانیاکان بەیەکەوە بڕی ٣٤.٣ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە کە پشکی گۆڵف کیستۆن ٢٦.٩ ملیۆن دۆلار بووە و ئێم ئۆ ئێڵیش ٧.٤ ملیۆن دۆلار. ئەم بڕە پارەیە شایستەی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ بوو واتە دوای ٦ مانگ شایستەکانیان وەرگرتووە.
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی ڕاپۆرتەکە لەم لینکەی خوارەوە کرتە بکە: