روونبین
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٥ بڵاوکراوەتەوە تیایدا وەزارەتی نەتی عێراق خۆشحاڵی خۆی بەبڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕادەگەیەنێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
وەزارەتی نەوت پێشوازی لە دوا بڕیاری دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس دەکات کە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ لە دۆسیەی ناوبژیوانی کە کۆماری عێراق لە دژی… کۆماری تورکیا لە بەرژەوەندی عێراق یەکلاکردەوە. بەهۆی پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی بۆریی عێراق و تورکیا کە لە ساڵی 1973 واژۆ کراوە، کە تێیدا هاتووە پێویستە حکومەتی تورکیا پابەندی ڕێنماییەکانی لایەنی عێراق بێت سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی خاو کە لە عێراقەوە هەناردە دەکرێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی عەمبارکردن و فڕێدان وێستگەی کۆتایی.
وەزارەتی نەوت پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس دەردەبڕێت بۆ مامەڵەکردنی پیشەیی لەگەڵ ئەو داوایەی عێراق تۆماری کردووە، بە ڕەخساندنی دەرفەت و کات بۆ هەردوولا بۆ بەرگریکردن لە هەڵوێستەکانیان، بە تایبەتی کە بڕیارەکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات ڕێز لە ڕێککەوتن و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان بگرن لەم ڕووەوە، هەروەها وەزارەتی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ”، تاکە قەوارەیە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەکانی هەناردەکردنی هەیە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
وەزارەتەکە قووڵایی ئەو پەیوەندییە مێژووییە باشانە دووپاتدەکاتەوە کە عێراق بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، هەروەها بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی بەربەستێک لە بەردەم پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پێکناهێنێت لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەکاتێکدا عێراق دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی دەپارێزێت و سەروەری بەسەر هەموو سامانەکەیدا.
وەزارەتی نەوت ڕوونی دەکاتەوە کە میکانیزمەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا تاوتوێ دەکات، بەگوێرەی بارودۆخی نوێی دوای دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای ناوبژیوانی پاریس، بە شێوەیەک کە گەرەنتی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت بکات، وە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سۆمۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان جیهانییەکان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لە بەرژەوەندی وەزارەت بۆ هەناردەکردنی ئەو بڕە تەواوەی کە لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانەوە تەرخانکراوە، بە هەرێمیشەوە، بە ئامانجی زۆرترین داهاتی دارایی، بۆ تەواوکردنی بودجەی فیدراڵی.
وەزارەتی نەوت دەستخۆشی لە هەوڵە بەرزەکانی فەرمانگەی ڕاوێژکاری یاسایی نێودەوڵەتی و لیژنەی یاسایی وەزارەت دەکات لە داکۆکیکردن لە مافەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی سامانی نەوتی و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی. هەوڵە جدیەکانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەمەبەستی گەیشتن بە دادپەروەری و گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانی عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.