بەشار حەلەبی بۆ ئارگۆس
ئەمشەو عێراق بە فەرمی لەلایەن تورکیاوە ئاگادارکرایەوە کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کوردستان لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری دەرکرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە بە ئارگوسی ڕاگەیاند، ئەمەش گورزێکی دیکەیە لە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی عێراق دەکەوێت
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕێگە نادات ئەو بارانەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵدەگرن، بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، بەندەری جەیهان بەجێبهێڵن.
دۆسیەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس نزیکەی نۆ ساڵە بەردەوامە و لەسەر بانگەشەی عێراق کە تورکیا ڕێککەوتنی ترانزێتی بۆرییەکانی ساڵی ١٩٧٣ی پێشێلکردووە بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا.
ناکۆکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەربەخۆ لە بەغدا کێڵگە نەوتییەکانی خۆی لە دەروازەی سنووریی تورکیا لە فیشخابور بەستەوە بە هێڵی بۆری عێراق-تورکیا. ئەو بۆرییە پێشتر نەوتی خاو لە کێڵگەی نەوتی کەرکوکی باکووری عێراقەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەگەواستەوە.
کوردستانی عێراق پشت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی تورکیاوە دەبەستێت و بڕیارەکەی دادگای پاریس زیاتر پەتەکەی لەسەر هەولێر توندتر دەکات و پێگەی دانوستانی لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە چوارچێوەیەکی یاسایی دەسەڵاتی هەرێم بەسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە لاواز دەکات.
لەماەری ڕابوردوودا حکومەتەکەی محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم چەند خولێک گفتوگۆیان ئەنجامداوە بۆ هەوڵدان و گەیشتن بە چارەسەر.
بەڵام حکوومەتی ئەلسودانی ئێستا بە بڕیاری دادگای پاریس پێگەی بەهێزترە، جگە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە کە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە “نادەستووری” ناساند. هەروەها دادگای فیدراڵی گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت پووچەڵ کردەوە.
بەغدا، لەو کاتەوە هەوڵی ئەوە دەدات سەرچاوەکانی وزەی کوردستان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی. وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پرۆسەی و دەرچوون لە گرێبەستەکانیان لە کوردستان وەکو پابەندبوونیان بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی.
جگە لەوەش کۆمپانیای بازرگانی گەورەی ترافیگورا لە کۆتایی مانگی یەکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم پچڕاند، ئەمەش هەنگاوێکە تەنها ئاستەنگەکانی هەرێمی کوردستان گەورەتر دەکات و توانای بەبازاڕکردنی نەوتی خاوی ئاڵۆزتر دەکات.