لە بلوومبێرگ وەرگیراوە
نوێکراوەتەوە لەکاتژمێر ١٣:١٥- ٢٠٢٣/٣/٢٥
- ڕۆژی هەینی دوایین تانکەر بارکرا، لەوکاتەوە هیچ کەشتییەکی دیکە ڕاپۆرتی ئەوەی نەداوە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی بارکردێت.
- تورکیا وەرگرتنی نەوتی لە ڕێگەی بۆری کوردستانەوە ڕاگرتووە.
عێراق لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیدا لە دژی تورکیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە ناکۆکی درێژخایە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی کوردساتانی عێراق.
دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بڕیاری لە بەرژەوەندی عێراقدا، کەسێکی ئاشنا بەو بابەتە وتی کە دەسەڵاتی ئەوەی نەبووە بە ئاشکرا لێدوان بدات.
بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن بلومبێرگ نیوزەوە بینراوە و لەلایەن فەرمانگەی کەشتیوانی عێراقییەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیا دەرچووە، تیایدا هاتووە کە تورکیا چیتر ڕێگە بە بارکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان ناداتبەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی عێراق. بەڵگەنامەکە ئاماژەی بە بەرپرسێکی کۆمپانیای بۆتاشی دەوڵەتی تورکیا کردووە و فەرمانگەی کەشتیوانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە.
لەم دۆسیەیەدا کە نزیکەی نۆ ساڵە لە دادگای پاریس بەڕێوەدەچێت، عێراق ئیدیعای کردووە کە تورکیا ڕێککەوتنی ترانزێتی بۆرییەکانی ساڵی ١٩٧٣ی پێشێلکردووە، بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندی بەغدا.
ئەو کەسەی کە ئاشنایە بەو بڕیارە، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی دوایین تانکەر بارکرا، لەوکاتەوە هیچ کەشتییەکی دیکە ڕاپۆرتی ئەوەی نەداوە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی بارکردێت. ئەو کەسە ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا وەرگرتنی نەوتی لە ڕێگەی بۆری کوردستانەوە ڕاگرتووە.
پەیوەندی لەگە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا وەڵامنەدرایەوە . ئارگوس بۆ یەکەمجار درەنگانی ڕۆژی هەینی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و بە پشتبەستن بە کەسێک کە زانیاری لەسەر ئەو بابەتە هەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن بلومبێرگەوە کۆکراونەتەوە، لە مانگی یەکدا رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل لە تێرمیناڵی جەیهاندا تێپەڕیوە، کە دەکاتە 1%ی پێداویستی جیهان. بەغدا ڕۆژانە 75 هەزار بەرمیل بۆ جەیهان دەنێرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل دەنێرێت.
بەپێی هەواڵێکی رۆیتەێز بەرپرسێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕایگەیاند، “بەم نزیکانە وەفدێکی وەزارەتی نەوت دەچێتە تورکیا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وزە بۆ ئەوەی ڕێکبکەون لەسەر میکانیزمێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی باکوری عێراق هاوتەریب لەگەڵ بڕیاری دادگای ناوبژیوانی”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٥ وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاریدا.
وەزارەتەکە “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێی میکانیزمەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهان [تورکیا] دەکات” هەروەها لەگەڵ تورکیا، بەشێوەیەک کە گەرەنتی هەناردەکردن بەردەوام دەبێت و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکرێن.