ڕوونبین
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی مەراسیمی واژۆکردنی خولی پێنجەمی مۆڵەتە نەوتییەکان بوو.
بە ئامادە بوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی، ئەمرۆ لە وەزارەتی نەوتی عێراق مەراسیمی کۆتایی واژۆکردنی گرێبەستەکان بۆ خولی پێنجەمی مۆڵەتدان، پەیوەست بە بلۆک و کێلگە سنورییەکان بەڕێوە چوو.
سەرۆک وەزیران لە میانەی وتارێکدا کە لە مەراسیمەکەدا پێشکەشی کرد ، ئاماژەی بەوە کرد دواکەوتنی جێبەجێکردنی خولی پێنجەمی مۆڵەتدان بۆ ماوەی ٥ ساڵ زیانی گەورەی بەعێراق ق ژینگەکەی گەیاندووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە رەوتی وەبەرهێنان لە گازی سروشتی و گازی هاوتا، لە باوەڕی پتەوە وە بە چاکسازی ئابووری سەرچاوە دەگرێ کە چەقی بەرنامەی حکومەتە.
گرێبەستەکان بریتین لە پەرەپێدانی (6) کێڵگە و بلۆکی گەڕان و پشکنین:
یەکەمیان: گەڕان و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی بلۆکی نەوتخانە، لە پارێزگای دیالە، ئیحالەی کۆمپانیای چینی (جیۆ جید) کرا.
دووەم: پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی کێڵگەی نەوتی ئەلحەویزە لە پارێزگای میسان کە ھەروەھا ئاڕاستەی( ئیحالە) کۆمپانیای چینی (جیۆ جید) کرا.
سێیەم: پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی کێڵگەی نەوتی سندباد لە پارێزگای بەسرە کە ئاراستەی کۆمپانیای یۆ ئەی جی چینی کرا.
چوارەم: پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی (کلابات-القمر) لە پارێزگای دیالە و ڕەوانەی کۆمپانیای نەوتی ئیماراتی هیلال (Crescent Petroleum) کرا.
پێنجەم: پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی (الخشم الاحمر-انجانە) لە… پارێزگاری دیالە و ڕەوانەی کۆمپانیای ئیماراتی (Crescent Petroleum) کرا،
شەشەم: گەڕان و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ناوچەی گەڕان (خضر الماء) لە پارێزگای بەسرە، و ڕەوانەی کۆمپانیای ئیماراتی هیلال (Crescent Petroleum) کرا.
هەفتەی پێشو وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بە گرنگی واژۆکردنی کۆتایی و خێراکردنی کاراکردنی گرێبەستەکان کرد بۆ ئەوەی کۆمپانیا براوەکان دەست بە کارەکانی پەرەپێدانی کێڵگە سنوورییەکان و ناوچەکانی گەڕان بکەن، دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ دا بەڕێوەچوو ، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە (٢٣٠١٥ ط بۆ ساڵی ٢٠٢٣) ، کە تێیدا هاتووە: بەردەوامبوون لە واژۆکردنی کۆتایی و کاراکردنی گرێبەستەکانی خولی مۆڵەتدان بۆ کێڵگە سنوورییەکان (خولی پێنجەم) ، بەو پێیەی ماوەیەکی زۆر درێژ بەسەر ئیحالەیان دا تێپەڕیوە.