بە پێی هەواڵێكی سایتی (iraq-businessnews.com) لە نوسینی (John Lee) کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی باشووری ئێران یاداشتنامەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە واژۆ کرد.
عەلیرەزا دانیشی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیسۆک ڕایگەیاند” ئەم یاداشتنامەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە بواری نەوتدا و دەرفەتێکی باشە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
دەشڵێت: “هەموومان لە یەک بەرە و پێکەوەین و ئەم یەکڕیزی و هاوسۆزیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرەی بەرخۆدان دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامانجمان دروستکردنی هاوکارییەکە بۆ داننان بە تواناکان و هیوادارین گروپێکی کارکردن لەم بوارەدا پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت کارەکان بەرەوپێش ببەین.