وەرگێڕانی سیروان سابیر
پێش هەڵگیرسانی جەنگ و تا سەرەتاکانی دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا لە لایەن رووسیاوە. پوتین بەڕادەیەکی زۆر پێی وابوو بەهۆی ئەو توانا گشتییەی روسیا لە ووزەدا هەیەتی دەتوانێت ئابوری جیهان بە بارمتە بگرێت. هەر بۆیە لە هاوینی ساڵی پاردا غازی لە ئەوروپا بڕی بەو هیوایەی کە ئەوروپییەکان لەسەرمای زستاندا هەڵبلەرزێن و گەلەکانیان لەسەرکردەکانیان هەڵبگەڕینەوە تا بەردەوامنەبن لە یارمەتیەکانیان بۆ ئۆکرانیا.
لەسەرەتاوە هەرەشەکان بەهێزبوون لەسەر ئەوروپا، چونکە لە ساڵی 2021دا (83%)ی غازی ڕوسیا هەناردەی ئەوروپا دەکرا. کە ڕوسیا رۆژانە زیاتر لە حەوت 7 ملیۆن بەرمیل نەوت و 200 ملیار مەتر سێجا غازی لە ساڵەکەدا لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی ئەوروپا دەکرد، ئەمەش داهاتی نیوەی ووڵاتی پێکدەهێنا، دوای ئەوە هەناردەی شتومەکی ڕوسی کە دەورێکی کاریگەری هەبوو لە زنجیرەی خستنەڕوودا.
هاوکات ئەوروپا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی لە غازی سروشتی بە ڕێژەی (46%) پشتی بەستبوو بە هاوردەی غازی ڕوسیا. لەگەڵ ئەوەشدا بە رادەیەکی زۆر ئەوروپا پشتی بەستبوو بە بەرهەمی (ئاسن و سەمادی کیمیاوی) روسی، ئێستا ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر بەردەوامی جەنگەکەدا، وا دەردەکەوێت کە ڕوسیا لەڕووی ئابورییەوە بەتەواوی جێگاکەی پڕکراوەتەوە لە بازاڕی جیهانیدا.
گەرماکەی وەرزی زستانی ئەوروپا، هیواکەی پوتینی تێپەڕاند، ئێستا قوربانی غازی ڕوسیا تەنها پوتین خۆیەتی، ئەو هیوایەی کە پوتین بە غازە سروشتیەکەی هەیبوو نەما و نە جیهان و نە ئەوروپا چیتر پێویستیان پێی نیە.
ئەوروپا توانی لەکەمترین کاتدا پێویستی خۆی لە غازی سروشتی پڕ بکاتەوە بەهۆی خستنەڕوی زیاتری غازی سروشتی جیهان، لەڕێگای خستەڕووی 55 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە ساڵی (2022)دا لە لەلایەن ئەمریکاوە، کە ئەم ژمارەیە دوو هێندەی پێش دەستپێكردنی جەنگی ئۆکرانیایە، دوو هێندە زیاترکردنی ووزە نوێیە پاکەکان و هێزی ئەتۆمی و خەڵوزەوە، ئەمانە وایانکرد کە پشتبەستن بە ڕووسیا کەمبکرێتەوە لە لایەن ئەوروپاوە. ئیستا ئەوروپا گازی سروشتی زیاتر دەکڕی وەک لەوەی کە پێشتر لە ڕووسیای ئەکڕی.
زستانە گەرمەکەی ئەوروپا ئەو سیناریۆ کە پوتین ئاواتی بۆ دەخواست وەلانرا، ئێستا کۆگاکانی ئەوروپا زۆر بەکەمی بەکارهێنراوە و دەتوانریت بەکاربهێنرێت بۆ زستانی داهاتوو،. لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کۆگاکانی ئەڵمانیا بە ڕیژەی (91%) پڕبوو بەراورد بەساڵی 2022، کەواتە بۆ ساڵی 2023 ئە ڵمانیا پێویستی بە کڕینی کەمتری گاز هەیە، ئێستا دڵنیایی تەواوی ئەورپیەکان هەیە بەلایەنی کەمەوە هەتا ساڵی 2024، ئەمەش یارمەتی ئەوروپا ئەدات کە جێگرەوەی تەواوی گازی ڕووسی بگرنەوە.
ئیتر ئەو ڕۆژە هەتا هەتایی تەواو بوو، کە ڕوسیا بتوانێت بە ئارەزاوی خۆی ئەوروپا بگوشێت. جگە لەوەی کە ئیتر ئەوروپا کەمتر پێویستی بە گازی سروشتی دەبێت.
چین لە تەوەری گازی سروشتی جیهانی دور کەوتۆتەوە زیاتر پشت بە سەرچاوەکانی ناوخۆی خۆی دەبەستێت، بۆیە سەیر نیە کە نرخی غاز لە داهاتوودا هەرزانتر دەبێت لە پێش دەستپێکردنەکەی شەری ئۆکرانیا. پوتین ئێستا هیچی بەدەستەوە نەماوە کە بتوانێت کاریگەری غازی هەبێت بۆ بەکاربەران لە ئەوروپادا، ئەو کەرەسە خاوانەی کە لە ڕوسیادا هەیە کاریگەری گەورەی نابێت لەسەر ئەوروپادا، پوتین هیچ قازانجێکی لە گازی سروشتی دەستناکەوێت ئەو (150) ملیار مەتر سێجایەی کە بە بۆری هەناردەی ئەوروپا دەکرا، پڕکراوەتەوە بە (16) ملیار مەتر سێجا بۆ چین ئەڕوات، ئەمەش داهاتێکی زۆر کەمە بۆ ڕوسیا، ئەگەر بەراورد بکرێت بە بازاڕی جیهان بۆ گازی سروشتی، هیچ بازاڕێک نیە بۆ ڕوسیا کە بتوانێت جێگای گازی ئەوروپا بگرێتەوە، نەبوونی بۆری گازی سروشتی گواستنەوە بۆ چین کە چەندین ساڵی ئەوێت بۆ دروستکردن. هەروەها چین بە باشی ئەزانێت کە سەرچاوەکانی وزەی لە چەند شوێنێکەوە دابینبکات، بە هۆی سزاکانەوە ڕوسیا ناتوانیت تەکنلۆژیای پێویست دابین بکات بۆ گۆڕینی شێوەی هەناردەی گازە سروشتیەکەی.
ئەو چەکی نەوتەی کە بەدەست پوتینەوە بوو ئەوەش ڕۆیشت و کاریگەری نەما، ئەو کاتەی بازاڕ ترسیان هەبوو لەوەی پوتین هەناردەی بوەستێنێت، نرخی نەوت بە رێژەی (40%) بەرز بووە لە ماوەی 2 هەفتەدا، بەڵام کاتێک وڵاتانی (G7) بە نرخدانان لەسەر نەوتی ڕوسیا، پوتین وەڵامەکەی ئەوە بوو کە نەوت بەو وڵاتانە نافرۆشێت کە نرخیان داناوە لە سەر نەوتی ڕووسی، لەو کاتەوە نرخی نەوت دابەزییەوە، ئەمەش دەرکەوت کە بازاڕی نەوت پشتنابەستێت بە نەوتی ڕوسیا، بازاڕی نەوتلە بەرژەوەندی کڕیاردایە نەک لە فرۆشیاری نەوت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمەوە کە بتوانێت جێگرەوەی نەوتی ڕوسیا بێت، هەر بۆیە وەزیری نەوتی ڕوسی لە مانگی دیسەمبەری (2022) ووتی؛ “ڕوسیا ئامەدەیە بەرهەم کەمبکاتەوە بە بڕی (700 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا”، نرخی نەوت ئێستا کەمترە لە پێش دەستپێکردنی شەرەکەوە بەرهەمی نەوت بە بری (4 ملیۆن) بەرمیل ڕۆژانە زیادیکردوە لە لایەن (ئەمریکا، کەنەدا، فەنزوێلا و بەرازیل)ەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی نەوت زیاتریش بێت. هەموو کەمکردنەوەیەکی بەرهەمی نەوت لە ڕوسیاوە لە ماوەی هەفتەیەکدا جێگرەوەی بۆ پەیدائەبێت، ئیتر پوتین ناتوانێت زۆر لە سعودیەی عەرەبی و ئۆپێک پڵاس بکات بەرهەم بە ڕیژەیەکی زۆر دابەزێنێت، وەک ئەوەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا کردیان.
بە هۆی ئەوەی ئەمریکا گرێبەستێکی گەورەی چەکی سعوودیەی ڕاگرتوەو ناهێڵیت تەکنەلۆژیای تازە بڕوات بۆ سعودیە بەهۆی کرژی پەیوەندی نێوان سعودییەو ئەمریکا.
ئاواتە بەرزەکانی پوتین بوون بە هەڵم لەدوای دانانی نرخەوە لەسەر نەوتی ڕوسی، ئێستا پوتین بژاردەکەی کراوەیە بەئارەزای خۆی دەتوانێت بەرهەمی نەوت بوەستێنێت یان بەو نرخە بیفرۆشێت، چین و هیندستان بەبێ ئەوەی بەشداری بکەن لە نرخی دانراودا لەسەر نەوتی ڕوسی خۆیان داوای زۆرترین داشکاندن ئەکەن بە ڕیژەی (50%) و هیندستان ڕیژەی کڕێنی نەوتی ڕووسی بە (33) جار بەرزکردۆتەوە بەروارد بە پێش دەسپێکردنی شەرەکە. ڕوسیا قازانجەکەی زۆر کەمە چونکە تێچووی بەرمیلێک نەوت (44) دۆلار ئەکەوێت لەسەر ڕووسیا، بەڵام ئەگەر پوتین بەرهەمی نەوتی کەمبکاتەوە ئەو کاتە بەتەواوی پشکی لە بازاڕيی نەوتدا کەم ئەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە خۆی زۆر برسیە بۆ پارەی نەختی، کەئەمەش داهاتی ووڵات کەمدەکاتەوە.
کارتەکانی تری پوتین هەموویان سووتان وەک خۆراک کە ویستی وەک چەک بەکاری بهێنێت. تەنانەت دۆستەکانی کە بە ڕوکەش دۆستی بوون پشتیان تێکرد، ئەو کەرەسە خاوانەی کە زۆر دەمێکە روسیا کۆنتڕۆڵی بازاڕی پێکردووە وەک (نیکڵ، پالادێۆم و تیتانێۆم)، ئەم کانە کانزایانە زۆر زۆرن لە ئەمریکاو باکورو ئەمریکای خوارو و ئەفریقا. کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی ە کەرتی تایبەت دەستیانکردوە بەو کانانەی کە هەتا ئیستا هەر دەستیان تیوە نەدرابوو، هەروەها کانزای گرنگی وەک (نیکڵ و کۆبڵات) بەرهەمی ئەم کانە کانزایانە لە دوو ساڵی داهاتوودا زۆر زیاتر ئەبێت بۆ ئەوەی جێگای بەرهەمی ڕوسیا بگرێتەوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی.
خوێندنەوە هەڵەکەی پوتین وەک خوێندنەوە هەڵەکەی بۆ ئابوری ڕوسیا ئەمەشی چووە سەر لیستەکە، کە پێی وابوو خەڵكی ئۆکرانیا پشتیوانی ڕوسیا دەکەن و ئەو یەکێتیەی کە لەدەوری ئۆکرانیا کۆبووەوە هەڵدەوەشێتەوە.
دیارە ئەم هەموو خوێندنەوە هەڵەیەی پوتین ئەنجامی نەبوو، کاریگەرەکەی لە دەستدانی گیانی هەزاران کەس بوە، هاوکات ڕێرەوی بازرگانی گۆڕی، ڕێرەوی خستنەڕووی کەرەسە خاوەکانی گۆڕی و کاریگەری لەسەر گیرفانی هەموو هاوڵاتیەک بەجێهێشت لە جیهاندا و بۆ دۆزینەوەی چارەسەریش ماوەیەکی زۆری پێدەچێت.
ئەوەی گرنگە ئێستا پوتین جارێكی تر لە دۆخێکدا نابێت کە بتوانێت کێشەو بەربەست بۆ ئابوری جیهان دروستبکات. لە بەرئەوەی بۆ هەمیشە پێگەی دەستە بەهێزەکەی روسیای لە ووزەدا لاوازکرد بۆ جارێکی تر ووزەو کەرەسە خاوەکانی ڕووسیا لە پشتی نۆژەنکردنەوەیە. شەڕ بەردەوامە لە ڕوسیا تا ئێستا بەڵام لە ڕوی سەرکەوتنەوە لە ئابوریدا بینین بەدیدەکرێت بەرامبەر ڕوسیا.