روونبین
کۆمپانیای وزەی دەوڵەتی کازاخستان، کازمونایگاز Kazmunaigaz، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی زەبەلاحی تەنگیزەوە لە ڕێگەی بۆری باکو-تبلیس-جەیهانەوە دواخستووە، دوای ئەوەی بی پیBP ئازەربایجان هێزی سەرتر (Force Majeure /القوە القاهرة) لەسەر ناردنی نەوت لە جەیهانەوە ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی بازاڕ وتی: “هێزی سەرتر (Force Majeure /القوە القاهرة) لە جەیهان ڕاگەیەندرا و دابینکردنی نەوتی خاو (تەنگیز) بۆBTC (باکو-تبلیس-جەیهان) ڕاگیرا”.
کۆمپانیای حکومی کازمونایگاز (KMG)ی کازاخستان بەنیازە لە مانگی شوباتدا لە ڕێگەی بۆری BTC لە پشکەکانی لە کۆمپانیای Tengizchevroil (TCO) کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی شێڤرۆن و خاوەنداری دەکەن، دەست بە ناردنی نەوت بکات.
کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تا ١٢٠ هەزار تۆن نەوتی خاو لە دەریای خەزەرەوە لە بەندەری ئاکتاوەوە بۆ باکۆ بگوازێتەوە بۆ گواستنەوەی بۆ بۆرییەکانیBTC بی تی سی.
بی پی ئازەربایجان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئازەری لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە هێشتا ڕاگیراوە، دوای ئەوەی زیانی بوومەلەرزەیان بەرکەوتووە، هاوکات نەوتی خاوی ئازەری لە ڕێگەی بۆرییەکەوە بەرەو جەیهان بەردەوام بووە.
سەرچاوەیەکی فەرمی و پیشەسازیی تورکیا ڕۆژی هەینی، دوای چوار ڕۆژ لە بوومەلەرزەکە ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی زیانەکان و چاکسازییەکان لە بەندەری نەوتی جەیهانی تورکیا بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کێشە نەدۆزرێتەوە، ڕەنگە لە ڕۆژی یەکشەممەوە هەناردەکردن لە هێڵی بۆری باکو-تبلیس-جەیهان BTC دەستپێبکاتەوە.
پێشتریش بەهەمان هۆکاری بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا. کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش لە دوو ڕاگەیەندراودا وەستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان ڕاگەیان.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەڵێت “کاتژمێر ٩:٤٥ى ئەمشەوی رێکەوتی 7ی شوبات هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان لە بۆری هەرێم – تورکیا دەستی پێکردەوە، دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی 6ی شوباتی ئەم مانگە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی تورکیاو سوریای کردەوە هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی تورکیا ڕاگیرا”.
تاکە دەرچەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆرییەوەیە وەیە و لە خاڵی سنوری فیشخاپورەوە وە لەڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە بە بەندەری جیهانی تورکیا دەگات و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بەتایبەت بڕێکی زۆری بۆ ئەوروپا و هەندێکیش بۆ بازاڕی ئاسیا دەڕوات.
- هێزی سەرتر (Force Majeure /القوە القاهرة) بە کورتی بریتییە لەو بارودۆخەی کە بەدەر لە خواستی لایەنەکانی گرێبەستەکە دێنە پێش، ڕوداوی سروشتی یەکێکە لەنمونەکان.
- بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هێزی سەرتر سەیری بابەتی “بنەمای هێزی سەرتر (Force Majeure /القوە القاهرة) ومافی قەرەبووکردنەوە لە لایەنی سێیەم لە وڵاتێکی نائارامی سیاسیدا” بکەن لە نوسینی دکتۆر یادگار ئەستێر لە سایتی روونبین.