رۆیتەرز
خاڵە سەرەکییەکان
• هەناردەکردنی نەوتی ئێران سنووردار بووە لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کشایەوە و سزاکانی سەرلەنوێ سەپاندەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوت و داهاتە پەیوەندیدارەکان بوو بۆ حکوومەتی ئێران.
•هەناردەکردن لە سەردەمی جۆ بایدن، کە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی داوە، بەرزبووەتەوە و بەپێی هەندێک خەمڵاندن بەرزترین ئاستیە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە.
هەناردەی نەوتی ئێران لە دوو مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا بەرزترین ئاستی نوێی تۆمارکرد و سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا و لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ دا بە بەهێزی دەستپێدەکات، بەپێی زانیاری ئەو هەناردەکردنی نەوتی ئێران سنووردار بووە ل کە بەدواداچوون بۆ ڕەوتی نەوت دەکەن، زیادبوونی هەناردە بۆ چین و ڤەنزوێلا هۆکاربوون.
هەناردەکردنی نەوتی ئێران لەو کاتەوە سنوردار بووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کشایەوە و سزاکانی سەرلەنوێ سەپاندەوە بەسەر ئێراندا ، بە ئامانجی سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوت و داهاتە پەیوەندیدارەکان بۆ حکوومەتی ئێران.
هەناردەکردن لە ماوەی خولی جۆ بایدندا، کە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی داوە، بەرزبووەتەوە و بە هەندێک خەمڵاندن گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ساڵی ٢٠١٩ەوە. ئەمەش سەرەڕای وەستانی دانوستانانەکان و کێبڕکێی نەوتی خاوی ڕووسیا کە داشکاندنی بۆ کراوە.
ڕاوێژکاری وزەی ئێس ڤی بیSVB ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بە تێکڕا یەک ملیۆن و ١٣٧ هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا کە بە بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم ٤٢ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە و بەرزترین ئامارە لە ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن کۆمپانیای ئێس ڤی بی بە پشتبەستن بەو خەمڵاندنانەی پێشتر پێشکەش کرابوون ڕاگەیەندرا.
سارا ڤەخشوری لە SVB وتی: بە بەراورد لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، هیچ هەنگاوێکی جددی لە دژی هەناردەکردنی نەوتی ئێران نەبووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەناردەکردنی مانگی کانوونی دووەم بە هەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو بەهێز بووە.”
وتیشی: کەمبونەوەی خواستی چین و دابینکردنی ڕووسیا بۆ چین ئاڵەنگارییەکی گەورەیە بۆ ئەوان. هێشتا زۆربەی نەوتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی دوور دەڕوات، پاشان چین. ئێران هاوکاری ڤەنزوێلا دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی.
ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سزاکان لەلایەن ئیدارەی وڵاتەکەیەوە بەهێزە و “ئامارە ئابوورییەکانی ئێران بەڕوونی ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە”.
واتسۆن وتی: ئێمە لە گرتنەبەری هەنگاو بەرامبەر خۆدزینەوە لە گەمارۆکان، هاوکات لەگەڵ گەمارۆکانی سەر بازرگانیی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دژی گەلی ئێران درێغیمان نەکردووە و درێغی ناکەین. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا سزای بەسەر زنجیرەیەک قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.
کۆمپانیای پێترۆ لۆجستیک کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییە و بەدواداچوون بۆ دابینکردنی نەوت دەکات، ڕایگەیاندووە، هەروەها شایەتی ڕەوتێکی بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی خاوی ئێرانە کە بە بۆچوونی خۆی لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
کۆمپانیای کپلەر Kpler کە کۆمپانیایەکی زانیاری و داتایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی ئێرانی بە یەک ملیۆن و ٢٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دانا، کە بەرزترین ئاستە لە دوای مانگی ئابی ٢٠٢٢ و نزیکەی هاوتای ڕێژەی نەوتی نیسانی ٢٠١٩ یە کە یەک ملیۆن و ٢٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو، هەرچەندە لە مانگی کانوونی دووەمدا دابەزی بۆ کەمێک کەمتر لە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا .
ئاژانسی هەواڵی فارس نیمچە فەرمی لەم هەفتەیەدا بڵاویکردەوە، پڕۆژەی بودجەی دەوڵەتی ئێران لەسەر بنەمای بارکردنی زیاتر لە ١.٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دانراوە.
چین گەورەترین کڕیاری ئێرانە. بۆ دوورکەوتنەوە لە سزاکان، زۆربەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران بۆ چین بە نەوتی وڵاتانی تر ناوزەد و پۆلێن کراوە، بەپێی شرۆڤەکاران لەنێویاندا FGE. ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەڵگەنامەکان ساختەکراون بۆ بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی بەرەکانی ئێران.
هەروەها، ساڵی ڕابردوو ئێران ڕۆڵی خۆی لە ڤەنزوێلا فراوانتر کرد، کە بەهەمان شێوەی ئێران لە ژێر سزاکانی ئەمریکادایە، بە ناردنی پێداویستی نەوتی سووک بۆ پاڵاوتن و سووککەرەوەکانی نەوت بۆ سووککردنی نەوتی ڤەنزوێلا تاوەکو بیگەیەنێتە ئەو ئاستەی توانای هەناردەکردنی هەبێت( نەوتی ڤەنزوێلا نەوتێکی زۆر قورسە).
زیاتر بۆ چین
ئامارێکی ورد بۆ هەناردەکردنی نەوتی ئێران نییە و خەمڵاندنەکان زۆرجار لە مەودایەکی فراوانتری دەبێت . کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی تانکەرەکان ڕێگەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن بۆ بەدواداچوونی ئاستی ڕۆشتن و هەناردە ، لەوانە داتاکانی مانگی دەستکرد، داتاکانی بارکردنی بەندەرەکان و هەواڵگری مرۆڤ. ئێران بە گشتی هیچ ئامارێک بڵاو ناکاتەوە.
بەگوێرەی شرۆڤەکارێکی دیکەی کۆمپانیای ڤۆرتێکسا، هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی لەلایەن چینەوە لە مانگی کانوونی یەکەمدا تۆمارێکی نوێی تۆمارکردووە کە ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٣٠٪ زیادی کردووە.کۆمپانیاکە دەڵێت: “زۆربەی ئەم بارانە لە شاندۆنگ دەبینرێن”.
بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە وەڵامی داواکارییەک بۆ لێدوان، بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ قسە لەسەر پرسیارێکی ڕۆیتەرز بکات سەبارەت بە کڕینی نەوتی ئێرانی وتی: هاوکاریی ڕەوا و مەعقولی نێوان چین و ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان شایەنی ڕێز و پاراستنە .
کۆمپانیای ڤۆرتێکسا ڕایگەیاندووە، دابینکردنی نەوتی ئۆراڵی ڕووسیا کە جۆری نەوتەکەی ڕکابەری سەرەکی ئێرانە، لە مانگی کانوونی دووەمدا دابەزیوە – کاتێک کە نرخی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕووسیا و گەمارۆی یەکێتی ئەوروپا نادڵنیایی بۆ کڕیاران دروستکرد.
زیندووبوونەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ڕێگە بە ئێران دەدات فرۆشی بە کڕیارانی پێشووی وەک کۆریای باشوور و ئەوروپا زیاد بکات.
بەڵام لە مانگی ئەیلولەوە دانوستانەکان وەستاون، نوێنەری تایبەتی واشنتۆن بۆ کاروباری ئێران لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، سەرکوتکردنی تاران بۆ سەر خۆپیشاندەران و فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا، سەرنجی واشنتۆنی لە ڕێککەوتنەکە دوور خستەوە.
دوای ئەوەی ترەمپ ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشانەوە و سزاکانی سەرلەنوێ سەپاندەوە، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ لانیکەم ١٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دا زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، بەپێی ئامارەکانی شوێنپێهەڵگری تانکەرەکان.