روونبین
لە کۆرمۆر :
- ئاستی بەرهەم لە ماوەی ٩ مانگدا لە هەرێم تەنها ٣٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە کە دەکاتە نزیکەی ١٪ کۆی بەرهەم .
- توانای بەرهەم هێنانی گازی هەرێم بە ڕێژەی ١١٪ زیادی کردووە.
کۆمپانیای دانا غاز PJSC لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی دارایی (رێژەی گەشە و قازانج..) لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ساڵ کە لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ کۆتای دێت راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دانا گاز قازانجی پوختی کۆمپانیاکە، لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، بۆ ١٦١ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە ٨.٤ فلس بۆ هەر پشکێک، کە بە بەراورد بە پوختەی قازانجی هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا کە ٩٨ ملیۆن دۆلار بووە، واتە بە ڕێژەی ٦٤% قازانجی کۆمپانیاکە زیادیکردووە.
دانا گاز دەڵێت گەشەی قازانجی کۆمپانیای داناغاز لەماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا “بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز و بەردەوامی پابەندبوونی بە کەمکردنەوەی تێچوونەکان و ئەدای بەهێزی کارگێڕی کارەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بووە”.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داهاتی کۆمپانیاکە بۆ ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی ٢٤٪ زیادی کردووە لەسەر بنەمای ساڵانە و گەیشتووەتە ٤١٥ ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا لەماوەی ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا بریتی بووە لە ٣٣٤ ملیۆن دۆلار، لەکاتێکدا تێچووی کارکردن بە ڕێژەی ٧٪ کەمیکردووە.
تێکڕای نرخی فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە کە لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمدا بەدەست هاتووە ٨٥ دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک لە کۆندێنسێت و ٤٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت هاوتای غازی شل، لە کاتێکدا لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا بە ٥١ دۆلار و ٣٤ دۆلار بووە.
لە نۆ مانگی یەکەمدا، بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ١٪ زیادیکردووە، تێکڕای بەرھەمھێنانی ڕۆژانە ٣٤ ھەزار و ٣٠٠ بەرمیل ھاوتا بووە، لە کاتێکدا لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣٤ ھەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
لە سەرەتای چارەکی چوارەمدا، توانای بەرهەمهێنان لە کارگەی گازی کۆرمۆر بە ڕێژەی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا کە ڕێژەی ١١٪ ی توانای بەرهەم هێنان زیادی کردووە دوای تەواوکردنی سەرکەوتووانەی کارگەی زیاتر باشترکردنی گەردنی تەنگ plant de-bottlenecking enhancements.
تێڕوانینێکی گشتی و یەدەگی گاز
- پرۆژەی غازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا کاتێک کۆمپانیای داناغاز و پترۆلیۆمی هیلال ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ مافی تایبەتیان هەبێت بە “هەڵسەنگاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بازاڕکردن و فرۆشتنی هایدرۆکاربۆنەکانی کێڵگەکانی خور مۆر و چەمچەماڵ”لە هەرێمی کوردستانی عێراق (KRI). حکومەتی هەرێم سوودمەند بوو لە دابینکردنی گازی جێگیر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمدا. بەرهەمهێنان لە وێستگەی پرۆسێسکردنی گاز لە کۆر مۆر و راکێشانی هێڵی بۆری گازی ١٨٠ کم کە گاز دابین دەکات بۆ وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ، بازیان و هەولێر کە ئێستا زیاتر لە ٢٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
- بەرهەمهێنان لەم دامەزراوە تازە دروستکراوانە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٨ دا دەستیپێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆم وەک کۆمپانیایەک پێکهێنرا لەگەڵ دانا غاز و کرێسێنت پترۆلیۆم وەک خاوەن پشک (سەرەتا ٥٠%، ئێستا هەریەکەیان ٣٥%)، لەو کاتەوەی کە کۆمپانیای OMV و MOL و RWE پەیوەندییان پێوە کردووە، هەریەکەیان ١٠% پشکیان کڕیوە.
- لە پرۆژەی غازی کوردستان دا یەکەمجار بوو کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی نەوت و گاز دەستی بە بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێم کرد. تا ئێستا هەموو ئەو گازەی کە لەلایەن کۆمپانیای پێرێڵ پەترۆلیۆم PPCL بەرهەم دەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوخۆی هەرێم دا بەکارهێنراوە. جگە لەوەش، وێستگەی پرۆسێسی گازی سروشتی شلی کۆرمۆر (NGL یان غازی چڕ – کۆندێنسەیت) و گازی شل (LPG) بەرهەم دەهێنێت، کە بە حکومەتی هەرێم و بازرگانانی ناوخۆ دەفرۆشرێن. سەرەتا کارگەی خۆر مۆر نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن پێی سێجا ستانداردی لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنا، دواتر دوای کۆمەڵێک باشترکردنی پرۆسەکان لە کارگەی گازی کۆرمۆر، لەوانەش پڕۆژەیەکی بای پاس کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تەواو بوو هەروەها بەرنامەی گەردنی تەنگ de-bottlenecking کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدرا بەرهەمهێنان بە ڕێژەی ٥٠% بەرزکرایەوە لە ٣٠٥ ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ گەیشتن بە ئاستێکی پێوانەیی ٤٥٢ ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ ١٥٫٠٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە کۆندێنسێت و زیاتر لە ١٫٠٠٠ تۆنی مەتر رۆژانە LPG.
- لەڕێی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەولێر و چەمچەماڵ و بازیان سووتەمەنی بۆ زیاتر لە ٨٠٪ی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم دابین دەکات.
- بەپێی راگەیەندراوی داناگاز ئێستا ژمارەی ستافی کارکردنی کۆمپانیاکە لە هەرێم لە ٦٠٠ کەس و زیاتر لە ٨٠% ستافەکە خەڵکی ناوخۆیین.
- یەدەگەکان
- یەدەگی بەرچاو لە کورمۆر و چەمچەماڵ بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمپانیای GCA لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ وردبینی بۆ کرا. لە ڕاپۆرتەکەدا دەریخستووە کە یەدەگی دانا گاز بە ڕێژەی ١٠٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٠٨٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوتا. بەشێک لە زیادبوونی یەدەگەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگرتنی ١٨ ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوت بۆ یەکەمجار لە کێڵگەی کۆر مۆر. ئەمەش کێڵگەکانی کور مۆر و چەمچەماڵ دەخاتە ڕیزی گەورەترین کێڵگە گازییەکانی سەرتاسەری عێراق، بەمەش دەیانکاتە سەروەت و سامانی ئاستی جیهانی.