ڕێبین فەتاح
بەشی دووەم
یەکەمین باسوخواسەکانی پێوەست بە نەوت، لە دانوستانەکانی نێوان بەعس و بەرەی کوردستانی-١٩٩١- دێتە کایەوە. ئەو قۆناغە گرنگە بخەرێتە ڕوو، چونکە، زۆرجار هەڵوێست و ململانێی لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستان، گرێدراوی هەڵوێستی عێراقە لەمەڕ بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی نەوت لە کوردستاندا.
خاڵی پێوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت كه له‌و دانوستانانه‌دا جێگه بایه‌خه، دیاریكردنی سنووری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی كوردستانه كه پێشتر له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ڕووبه‌ڕووی گۆڕانکارییەکی گەورەی دیمۆگرافی كراوه‌ته‌وه. له دانوستانه‌كاندا لایه‌نی به‌عسی عێراقی به‌ته‌واوه‌تی دژی ئه‌و خاڵه بوو كه پێوه‌سته به دیاریكردنی سنووری ناوچه‌كانی ئۆتۆنۆمی و ئاساییكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی كوردستان به‌تایبه‌تی دیاریكردنی كه‌ركووك وه‌ك به‌شێك له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.
له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا، تاریق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌تایبه‌ت له باره‌ی ئه‌و خاڵه‌ی كه بۆچی ڕازی نابن كه‌ركووك بخرێته سنووری ئۆتۆنۆمییه‌وه، به شاندی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ڵێ:
“كه‌ركووك نه‌وتی تێدایه، له ساڵی 1927ه‌وه داموده‌زگا و خانوو، بۆڕی … تێدا داده‌مه‌زرێنرێت و بیری لێ هه‌ڵده‌كه‌ندرێت و نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك بخرێته سه‌ر ئۆتۆنۆمی، كێ ده‌ڵێ رۆژێك كورد له‌گه‌ڵ ئێران یان له‌گه‌ڵ توركیا رێك ناكه‌وێ، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی دان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابنێن، نیوه‌ی نه‌وته‌كه‌یان ناده‌نێ، كه‌ركووك ئه‌گه‌ر بخرێته سه‌ر ئۆتۆنۆمی واته به كرده‌وه بناغه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌تی كوردی دابین ده‌كرێت”(١٠).
شاندی به‌ره‌ی كوردستانی، له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی كه‌ركووك و ئۆتۆنۆمییه‌وه، پرۆژه پێشنیازێك پێشكه‌ش به حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له یه‌كێتیی نیشتمانی، جه‌وهه‌ر نامیق سالم له پارتی دیموكرات و سامی عه‌بدولڕه‌حمان له پارتی گه‌ل داڕێژراوه، له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌یه‌ك كه پێشتر له‌سه‌ر داوای شانده‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌لایه‌ن د. موكه‌ره‌م تاڵه‌بانی ئاماده كراوه(١١).
ئه‌و پرۆژەیە، وێڕای ئه‌وه‌ی له ئاستێكی به‌رته‌سك و سنوورداردا كاری له‌سه‌ر كراوه، زۆر به په‌له‌ش نووسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێداگیری له‌سه‌ر كێشه‌ی خاك ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و كه‌رته ستراتیژییه‌كانی تر له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی ده‌دات.
له سێ شوێنی ئه‌و پرۆژهپێشنیازهدا، دووپات له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت كراوه‌ته‌وه، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زدا بێت، به‌و مانایه‌ی كه به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ئه‌و سنوورانه‌ی دی كه ده‌خرێنه سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی ستراتیژی له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا ده‌مێنێته‌وه.
ئەو پرۆژەیە لە بنەڕەتدا بە زمانی عەرەبی داڕێژراوە، به‌هۆی گرنگییەکەیەوە له خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی بە کوردی ده‌خه‌ینه ڕوو:
چەند پێشنیازێک لەبارەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی و کەرکووک(١٢)
بەر لە گۆڕانکارییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک و دۆخە نائاساییەکەی، کورد زۆرینەی رەهای دانیشتوانی پارێزگاکەیان پێک دەهێنا، سەرەڕای بەردەوامی ئەو سیاسەتانەش ژمارەی دانیشتوانی کورد لە شاری کەرکووک هەر زیادی کرد لە ئەنجامی چوونی ژمارەیەکی گەورەی جووتیارانی پارێزگاکە لە گوندەکانەوە بۆ ناو شارەکە، واتە لە ئەنجامی کۆچی ئاسایی لە گوندەوە بۆ شار.
هاوکات دەسەڵاتی ناوەند، بەتایبەتی لە دوای ساڵی 1975 ئەو رێوشوێنانەی خوارەوەی پێڕەو کرد لەو پارێزگایە بۆ دەرخستنی کورد وەک کەمینە لە پارێزگایەکەدا:
1-دابڕینی شارۆچکەکانی کەلار و چەمچەماڵ و خستنیانە سەر پارێزگای سلێمانی.
2-دابڕینی شارۆچکەی خورماتوو و خستنیە سەر پارێزگای سەڵاحەدین.
3-دابڕینی شارۆچکەی کفری و خستنیە سەر پارێزگای دیالە.
4-دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێکردنی عەرەبی لە هەردوو شارەدێی داقووق و تازە، هەروەها لە دبس لە رێگەی گواستنەوەی هۆزە عەرەبییەکان بۆیان.
5-دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێکردنی عەرەب لە شاری کەرکووک، هەروەها گەڕەکی تەواو عەرەب و هاندانیان بۆ نیشتەجێبوون تیایدا، یان گواستنەوەی گرووپی عەرەبی بۆی و دامەزراندنی فەرمانبەرانی عەرەب بە تەنیا، بێجگە لە بوونی فەرماندەی سەربازی و ئەمنى بە شێوەیەکی چڕ لەوێ.
6-دەرکردنی فەرمان بە تۆمارنەکردنی زەویوزار و موڵک بە ناوی کورد و نەدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو پێیان، لە بەرامبەردا ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی زەویوزار و موڵک تەنیا بۆ عەرەب.
7-ناچارکردنی هەندێک هۆزی کوردی بۆ خۆتۆمارکردنیان بە عەرەب و دەرکردنی بڕیاری فەرمی بە نەگۆڕینی ئەو حاڵەتە لە تۆماری باری شارستانیدا.
8-چۆڵکردنی ناوچەکانی نزیک لە کەرکووک لە دانیشتوانی کورد لە نێوان ساڵانی 1985-1988.
9-راگواستنی بە کۆمەڵ لە گەڕەکە کوردییەکانەوە بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی، وەک گەڕەکی شۆريجە و رەحیماوا و هیتریش، هەروەها ئەنجامدانی هەمان شت لە هەردوو شارۆچکەی خورماتوو و کفری و دواترینیان لابردنی چەند گەڕەکێکی کوردی بە تەواوەتی لە پاش رووداوەکانی دواییدا.
پێشنیازی یەکێک لەو دوو چارەسەرە بۆ پرسی کەرکووک دەکەین:
یەکەم: گەڕاندنەوەی پارێزگای کەرکووک بۆ هەمان سنووری ئیداری پێشووی (لیوای کەرکووک)، واتە گەڕاندنەوەی شارۆچکەکانی کەلار و کفری و خورماتوو و چەمچەماڵ بۆ سەر کەرکووک و بەستنەوەی پارێزگاکەش بە ناوچەی ئۆتۆنۆمی، لەگەڵ هێشتنەوەی دەسەڵاتی ناوەند لەسەر نەوت و هەر شتێکی تر کە دەوڵەت بە دامەزراوەیەکی ستراتیجی دادەنێت، لەو حاڵەتەش مافی پێکهاتەی عەرەبی و کەمینەکانی تر بەپێی یاسا پارێزراو دەمێنێتەوە.
دووەم: گەڕاندنەوەی پارێزگای کەرکووک بۆ هەمان سنووری ئیداری خۆی (لیوای کەرکووک)، بەبێ خستنەسەری شارۆچکەی حەویجە و شارەدێی قەرەتەپە و بە خستنەسەری حەویجە بۆ سەر پارێزگای سەڵاحەدین و قەرەتەپەش بۆ سەر پارێزگای دیالە، دوای ئەوەش بەستنەوەی پارێزگای کەرکووک بەو سنوورەی ماوە بە ناوچەی ئۆتۆنۆمی لەگەڵ هێشتنەوەی دەسەڵاتی ناوەند بەسەر نەوت و هەر شتێکی تر کە دەوڵەتی عێراق بە ستراتیجی دەزانێت، لەو حاڵەتەش مافی پێکهاتەی عەرەب و کەمینەکان بەپێی یاسا پارێزراو دەبێت.
لەبارەی ناوچەکانی تر:
یەکەم: بەستنەوەی هەردوو شارۆچکەی ئاکرێ و شێخان بە پارێزگای دهۆک، شایەنی باسە بڕیار بوو ئەو دوو شارۆچکەیە بکرێنە بەشێک لە پارێزگای دهۆک لەکاتی دروستبوونی لە 1969دا.
دووەم: بەستنەوەی شارۆچکەکانی خانەقین شنگال و مەندەلی و شارەدێی زوماڕ بە ناوچەی ئۆتۆنۆمی و ئەگەری دروستبوونی لێکگەیشتنیش لەبارەی هەندێک لەو ناوچانە هەیە لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی هاوبەش و گەڕاندنەوەیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان و بەستنەوەیان بە پارێزگا ناوەندییەکەی خۆیان.
لە هەموو حاڵەتێکیشدا نەوت و دامەزراوە ستراتیجییەکان سەر بە دەسەڵاتی ناوەند دەبن.
وه‌ك له‌و پێشنیازانه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ڕژێمی به‌عسی عێراقی ده‌رده‌كه‌وێت، ئامانجی یه‌كه‌م له‌و قۆناغه‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچە كوردستانییه‌كانه بۆ ناو بازنەی ئۆتۆنۆمی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، پێشنیازه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دۆسیه‌ی نه‌وت و هه‌ر دۆسیه و دامه‌زراوه‌یه‌كی دی كه ده‌وڵه‌ت به ستراتیژی ده‌زانێت، له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا بمێنێته‌وه. لە ڕووی یاسایی یان لە چوارچێوەی سیستەمی ئۆتۆنۆمیدا، وەک دەردەکەوێت پێشنیازەکە بۆ مانەوەی نەوت لە دەسەڵاتی مەرکەزدا، گرێدراوییه‌كی به چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئۆتۆنۆمییه‌وه هه‌یه. له سیسته‌می ئۆتۆنۆمیدا، حكوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی دیاریكراو بەپێی ویستی خۆی بۆ هه‌رێمه لۆكاڵهكان مسۆگه‌ر ده‌كات. واته ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت هه‌موو دامه‌زراوه و ڕێكخراوه‌كانی ئۆتۆنۆمی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه( ١٣).
كه‌واته ئه‌و پێشنیازه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زدا، خۆبه‌خۆ بنه‌مایه‌كی گونجاو و ڕێكخراوه‌یی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئۆتۆنۆمی هه‌یه و ده‌شێت وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه پێشنیازه‌كه هاوكات ده‌رنه‌چوونه له بنه‌ماكانی سیسته‌مێكی ئۆتۆنۆمی كه له‌وكاته‌دا كورد دووپاتی له‌سه‌ر ده‌كات، بەڵام ئەو پێشنیازەی بەرەی کوردستانی، ئەوەندە پێوەست نییە بە دەرنەچوون لە سیستەمی ئۆتۆنۆمی، بەڵکو گرێدراوییەکی سیاسی هەیە.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی پێشنیازه‌كانی تێدا گه‌ڵاڵه ده‌كات، ئه‌وله‌ویه‌ت به دیاریكردنی سنووری جوگرافی باشووری كوردستان دراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو سنووری باشووری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمی جێگه‌ی بكرێته‌وه، ئەوەش لەو ڕوانگەیەوە کە کورد شەڕی خاک دەخاتە پێش شەڕێکی دیکەی وەک نەوتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە بە گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان، دەسەڵاتەکانی کورد لەسەر نەوتی سنوورەکە، دەسەپێت، ئەوەش لە ڕێگری بەعس لە پڕۆژە پێشنیازەکەی بەرەی کوردستانی ڕەنگدەداتەوە، بەڵام ئەوەی پێوەندی بە سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە هەبێت، تێگەیشتنێکی بۆ دۆسیەی نەوت نییە کە چۆن دەتوانرێت لە ڕێگەی نەوتی شارەکەوە، گرەنتی گەڕانەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان بکرێت. جگەلەوەی کە سەرکردایەتی کورد تێگەیشتنی هەیە بۆ هەستیاریی دۆسیەی نەوت لە ڕوانگەی بەعسەوە، ئەوەش لەوێدا دەسەلمێت کە لەو کورتە پێشنیازەدا، سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی سێ جار پاتەی دەکاتەوە “نەوت لە دەسەڵاتی مەرکەز دەبێت”. بەو حالەیشەوە بەعس ڕەزامەندی لەسەر دەستپێشخەرییەکەی کورد نادات، بەو هۆکارانەوە کە یەکەم؛ نایەوێت دان بە کوردستانیەتی کەرکووک دابنێت یان ئەو نەخشەیەی دەمێك ساڵە دەستی پێکردووە، تێکبدات، چونکە نەخشەکەی بەعس بۆ گۆڕانکارییە کارگێڕییەکان و گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان کە خۆی لە دابڕینی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە لە کوردستان و ڕاگواستنی کورد لە سنوورەکەدا دەبینێتەوە، بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسی لە پشتەوەیە. دووەم؛ سەرانی بەعس لەو باوەڕەدابوون کە ئەگەر کەرکووک بگەڕێتەوە سەر کوردستان، ئەوە وا دەکات، کورد بتوانێت بڕیار لەسەر نەوتەکەی بدات و لە جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق بەکاری بێنێت.
نابێت ئه‌وه‌ش ره‌چاو نه‌كرێت كه ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به دیاریكردنی هێڵی 36 وه‌ك په‌ناگه‌ی ئارام بۆ كوردان، سنووری كه‌ركووك ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و سنووره بۆ كورد دیاری ده‌كات كه زۆر له پێشتره‌وه به‌عس وه‌ك ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورد ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه. كه‌ركووك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره بوو كه به‌عس وه‌ك ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دا، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایش به‌هه‌مان شێوه له‌و سنووره تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌مانای نه‌بوونی هیچ پاڵپشتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك و خستنه سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.