ڕێبین فەتاح
بەشی یەکەم
داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن سوپای عێراق له 2ی ئابی 1990دا، كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زنجیره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له كوێت و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ده‌ركرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به بڕیاری 678ی رێككه‌وتی 15ی كانوونی دووه‌می 1991 وه‌ك دوا كات بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی سوپای عێراق له كوێت دیاری كرا. سوپای عێراق له‌و رێككهوتهدا نه‌كشایه‌وه و له 16ی كانوونی دووه‌مدا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به عێراق هێرشێكی توندی ئاسمانیان كرده سه‌ر سوپای عێراق له كوێت و له‌ناو عێراق دا.
ئه‌و هێرشه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و به‌شێك له ژێرخانه ئابوورییه‌كه‌ی كرده ئامانج، بارودۆخێكی ته‌واو نائاسایی له عێراق هێنایه ئاراوه، به‌تایبه‌ت له دوای هێرشی وشكاییه‌وه بۆ سه‌ر عێراق كه هێزه هاوپه‌یمانه‌كان گه‌یشتنه نزیك كوت و ناسریه. جوڵانه‌وه و راپه‌ڕین له به‌شێك له شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌ستی پێكرد.
تێكشكاندنی سوپای عێراق له داگیركردنی كوێت، له‌پاڵ هاتنه سه‌ر خه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دانانی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق، هاوكات خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان له باشوری كوردستاندا، یارمه‌تیده‌ر بوو له هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991دا.
راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له 5ی ئازاری 1991دا ده‌ستی پێكرد، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا داموده‌زگه‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی رژێمی به‌عسی عێراق له شاره گه‌وره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك وه‌ده‌رنران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی شاره‌كانیان كرد.
پاش ئازادكردنی شاری كه‌ركووك له 20ی ئازاری 1991دا، هێرشی پێچه‌وانه‌ی سوپای عێراق به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كانی باشوری كوردستان ده‌ستی پێكرد و له كۆتایی ئازاردا سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ركووك دا گرته‌وه و له‌وێوه په‌لاماری هه‌ولێر و سلێمانی دا. له سه‌ره‌تای نیسانی 1991دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری سلێمانی پاشه‌كشه‌یان كرد كه دوا شار بوو به‌ده‌سته‌وه درا. له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای عێراق كۆڕه‌وی ملیۆنی دانیشتووانی باشوری كوردستان به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا و ئێران ده‌ستی پێكرد( ١).
له 24ی ئازاردا، سه‌دام حوسێن سەرۆک کۆماری عێراق له رێگه‌ی د. موكه‌ره‌م تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تی كورد له به‌غدا، په‌یامێكی بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی نارد بەمەبەستی دەست کردن به گفتوگۆ و دانوستان له نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و به‌عس، په‌یامه‌كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه به ئه‌رێنی وه‌ڵام درایه‌وه( ٢).
له 11ی نیسانی 1991دا شاندێكی به‌ره‌ی كوردستانی گه‌یشته به‌غدا و چاویان به به‌رپرسانی باڵای عێراق و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عس کەوت، كاربه‌ده‌ستانی عێراق به شانده كوردستانییهكهیان ڕاگه‌یاند، ئاماده‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌ستكردن به گفتوگۆ و دانوستانن و داوایان كرد جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان(ینک) و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیی كوردستان(پ‌د‌ک) بۆ ئەو مەبەستە سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن( ٣).
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی كورد له به‌غدا، به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كرد و بڕیار له‌سەر ڕه‌وانه‌كردنی شاندی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌عس درا.
خولی یه‌كه‌می دانوستان له نیسانی 1991دا به‌ڕێوه چوو، شاندێكی به‌ره‌ی كوردستانی به سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی ینک و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و ئازاد به‌رواری له پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕه‌سووڵ مامه‌ند له حزبی سۆسیالیستی كوردستان، سامی عه‌بدولره‌حمان له پارتی گه‌ل، له‌پاڵ هه‌ریه‌ك له عومه‌ر فه‌تاح و عومه‌ر عه‌بدوڵا له یه‌كێتیی نیشتمانی به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن( ٤). شانده‌كه هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوسراو و ئاماده‌كراویان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بنه‌مای دانوستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاكردنی هه‌ر ڕێككه‌وتنێكیان پێ‌درابوو لەسەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر لەناوخۆدا کردبوویان، لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان به ئیمزاكراوی به جه‌لال تاڵه‌بانی به‌خشی بوو( ٥).
یه‌كه‌م خوولی دانوستان له 20-28ی نیسانی خایاند، شاندی به‌ره‌ی كوردستانی چه‌ند كۆبوونه‌وه و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عیزه‌ت دووری، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، تاریق عه‌زیز و حوسێن كامیل و چه‌ندانی تر ڕێك خست. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی یه‌كه‌م، سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كرد و بریار له‌سه‌ر چوونی شاندی دووه‌م به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامێتی هەریەک لە ئازاد به‌رواری، د. ڕۆژ نوری شاوێس، جه‌وهه‌ر نامیق و د. جه‌رجیس حه‌سه‌ن له پارتی، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی، نه‌وشیروان مسته‌فا و دارای تۆفیق ئاغا له یه‌كێتیی نیشتمانی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان له پارتی گه‌ل، ڕه‌سوول مامه‌ند و سه‌عد عه‌بدوڵا له حزبی سۆسیالیست درا.
ئه‌و شانده سێ پرۆژه‌ی ئاماده‌كراویان به‌ده‌سته‌وه بوو كه پرۆژه‌كانی، (یاسای حوكمی زاتی، ئاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵومه‌رجی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی) له خۆده‌گرت( ٦).
له‌و كاته‌دا، توركیا و ئێران به‌هۆی لێشاوی په‌نابه‌رانه‌وه له‌ناو خاك و سه‌ر سنووره‌كانیان، به‌ته‌واوه‌تی ته‌نگه‌تاو بوون، ئه‌وان فشاریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆی كۆڕه‌و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بووه‌وه و وه‌هایان دانا ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. به‌تایبه‌ت كه ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد له باشوری كوردستان، خرۆشان و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردانی باكوری كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌بوو، توركیا ترسی له‌وه هه‌بوو به ڕاپه‌ڕینی گه‌لی باشوری كوردستان، هه‌مان ئه‌زموون له باكوری كوردستان دووباره ببێته‌وه(٧ ).
لەو چوارچێوەیە و له 5ی ئایاری 1991دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاری ژماره 688ی تایبه‌ت به دابینكردنی په‌ناگه‌ی ئارامی بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ركرد و ناوچه‌ی دژه فڕین له هێڵی 36دا دیاری كرا(٨ )، ئه‌وه‌ش پشتیوانییه‌كی گه‌وره بوو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی باشوری كوردستان كه دۆزی كورد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرا و هاوكات له ئاستی ناوخۆشدا ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌گه‌ڕانه‌وه. پاش ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رێكی خۆی بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستان نارد، ئامانجه‌كه گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی و فریاگوزاری مرۆیی بوو به ئاواره‌كان( ٩).
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی به‌ره‌ی كوردستانی و سه‌رانی به‌عس له گەڕی دووه‌می دانوستاندا دوو ڕۆژ پاش بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی له 7ی ئایاری 1991 ده‌ستی پێكرد و کۆبوونەوەکان تا 17ی حوزه‌یرانی 1991 به‌رده‌وام بوون. كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه له نێوان شاندی به‌ره‌ی كوردستانی و سه‌رانی باڵای ڕژێمی به‌عس ساز كران، جگه له دیداری نێوان سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی و سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عس و سه‌رۆك كۆماری عێراق و هەر لەو کۆبوونەوانەشەوە، نەوت بووە یەکێک لە خاڵەکانی گفتوگۆکردن.
- نەوت لە ململانێ سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستاندا، توێژینەوەیەکە لە ماوەی ساڵانی ١٩٩١-٢٠١٧ و لە پێنج بەش پێکهاتووە. لە گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی دەرهێنانی نەوتەوە تا دەستکردن بە دەرهێنانی لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا و پاشان مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی نەوت لە قۆناغی دووئیدارەیی و هەروەها قۆناغی دوای ٢٠٠٣ و ئیتر دەگرێتەوە. ئیشەکە خستنەڕووی هەڵوێستی بەتایبەت پارتی و یەکێتیییە لەمەڕ دۆسیەی نەوت لەو قۆناغەدا و هەروەها جیاوازی لە هەڵوێستیان و هۆی پاڵپشتی لە دەرهێنانی نەوت یان دژایەتی. لێرە بەش بەش و بەپێی دەرفەت بڵاوی دەکەمەوە.