ئامادەکردنی زانیار موزەفەر
بەپێی هەواڵێک کەئەنجومەنی وزەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای شلومبێرگەر و هالیبێرتۆن یەکەم کۆمپانیان کە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن.کۆمپانیای ناسیۆناڵ ئۆیل هۆشداری دەداتە کۆمپانیا بیانییەکان لە درێژەدان بە کارەکانیان لە کوردستان كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق هۆشدارییەكی ئاراستەی كۆمپانیا نەوتییەكان و كۆمپانیا خزمەتگوزارییەكان و كۆمپانیا بیانییەكانی بەڵێندەرانی نەوت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق كردووە و هۆشدارییان داوە لە كاركردن لە هەرێمی كوردستان بە پێشێلكردنی یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی، لەگەڵ بەڵێنێکی نووسراو کە لە پرۆژەکانی نەوت و گاز لە کوردستان کار نەکەیت، وە لە ئەگەری هەر گرێبەستێک یان پرۆژەیەکی ئێستای کوردستان کە بەڵێن دەدەیت لە ماوەی سێ مانگدا تەواو بکەیت.بەپێچەوانەوە ئەو کۆمپانیایانەى کە پابەند نین بەو بڕیارانە دەخرێنە لیستى رەشەوە و مامەڵەکردن لەگەڵیان لە عێراق قەدەغەیە.
ئەنجومەنی وزەی عێراق دەڵێت: سه رچاوه تایبه تیه كانمان باس له وه ده كه ن كه (شلومبێرگه ر) و كۆمپانیای (هالیبێرتۆن)ی خزمه تگوزاری نه وت له راستیدا هه نگاویان ناوه بۆ راگرتنی كاروباره كانیان له هه رێمه كه به مه به ستی پاراستنی بەرده وامی گرێبه سته كانیان له ناوه ڕاست و باشووری عێراق، هه روه ها بۆ ئه وه ی نه خرێنه لیسته كه وه و کۆتایی هێنان بە گرێبەستە گەورەکانیان لە ناوەند و باشوور.
لە هەواڵەکە دا هاتووە، ئەم دوو كۆمپانیایە یەكێكن لە گەورەترین كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری نەوت لە جیهاندا، هەروەها ـ جگە لە كێڵگەكانی باشوور- گرێبەستی كاریان لە كێڵگە نەوتییەكانی باكوور هەیە، لەوانە (تەقتەق)، (تەوكی)، (چەمچەماڵ) و (كۆرمۆر) ، و کێڵگەی ( قوبەی خورمەلە ) کە یەکێکە لە کێڵگە گرنگەکانی کەرکوک ، لە ساڵی 2008 لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە کە یەک لەسەر سێی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بەرهەم دەهێنێت ، بە نزیکەی 175 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا .
ئەنجومەنی وزەی عێراق دەڵێت: چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، بەپێی ئەم ڕێکارانە، بەرەو سفر دابەزێت، دوای بردنەوەی ئەو سکاڵایەی لەسەر حکومەتی تورکیا تۆمارکراوە کە کۆمپانیای (بۆتاس) نوێنەرایەتی دەکات سەبارەت بە بەکارهێنانی نایاسایی کەرکوک -هێڵی بۆری جەیهان، کە دەبێتە هۆی دابڕانی هەرێم بە تەواوی لەو وڵاتانەی نەوتی کوردستان دەکڕن، کە لە ئێستاوە لە هەوڵدان بۆ ڕزگاربوون لە لێکەوتە یاساییەکانی کڕینی نەوت کە بە شێوەیەکی نایاسایی هەناردەی هەرێم دەکرێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵ.
لە پاش ئەو هۆشداریانەی لەكۆمپانیای نیشتمانی نەوت دەرچووە، ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكان لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق، عەلی شەداد، پێشبینی كرد لە چەند مانگی داهاتوودا هەناردەی نەوت لە كوردستان بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزێت، ئەمەش لە پاش ئەو هۆشدارییەی كۆمپانیای نیشتمانی نەوت دای بە سەرجەم كۆمپانیاكانی كار دەكەن لە کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێم یاخود خستنە لیستی رەش و رێگریکردن لە کارکردن لە عێراق.
شەداد بە ئەلمربادی راگەیاند، كۆمپانیاكانی شلومبێرگەر و هالیبێرتۆن هەنگاوی راستەقینەیان ناوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پاراستنی پڕۆژە و گرێبەستە زەبەلاحەكانیان لە باشووری عێراق.
ئاماژهی بهوهشدا كه حكومهتی عێراق بهردهوامه له گرتنهبهری رێوشوێنی یاسایی نێودهوڵهتی له دژی كۆمپانیا توركییهكان كه رێگه دهدهن نهوتی ههرێم بهناودا تێپهڕێت، ئهمهش بهو مانایه ههناردهكردنی نهوتی خاو له كوردستان به تهواوی دهوستێت ئهگهر حكومهتی عێراق له سكاڵاكهی له دژی کۆمپانیای BOTAŞی تورکی بباتەوە.