شیكاری:درەو
لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و غاز)، (10) بلۆکی نەوتی و (2) بلۆکی غازی، دەکەونە سنوری ناوچەی گەرمیانەوە، کە (10) کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت و غاز دەکەن، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (6) دەوڵەتی جیاوازی بیانی.
بە گوێرەی راپۆتی دیلۆیت لە ساڵی (2021)دا، حکومەتی هەرێم لە ساڵی (2021)دا بە بەهای زیاتر لە (651) ملیۆن دۆلار نەوتی تەنها لە کێڵگەی گەرمیان فرۆشتووە، جگە لە بەرهەم و داهاتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمی کێڵگەکانی تر.
یەکەم؛ بلۆکە نەوتییەکانی سنوری گەرمیان
لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و غاز)، (10) بلۆکی نەوتی و (2) بلۆکی غازی، دەکەونە سنوری ناوچەی گەرمیانەوە، کە (10) کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت و غاز، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (6) جیاوازی هەریەک لە (روسیا، کەنەدا، تورکیا، ئیمارات، کۆریا و ئوسترالیا). بەم شێوەیە؛ بڕوانە (خشتەی ژمارە (1))
1. بلۆكی باكوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته باكوری ناحیه‌ی سه‌نگاو له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ڕووبه‌ری (492) كیلۆ مه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه و به‌پێ ی زانیارییەکان بڕی (6.163) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی ئه‌م بلۆكه سهتهر لینگ ئینه‌رجی ئه‌مریكی (40%) و ئهداكس هاوبه‌شی كه‌نه‌دی و سویسری (20%و20%) (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
2. بلۆكی تۆپخانه: لە ناوچەی گەرمیان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م و ناوچه‌ی جه‌باری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (945) كیلۆ مه‌تر دووجایه، بەپێی زانیارییەکان بڕی (4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایە سه‌ره‌ڕای بڕێكی زۆری غاز. لە ناوچەی گەرمیان، پشكه‌كانی (60%) دراوه‌ته (تالیسمان ئینه‌رجی) كه‌نه‌دی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر.
3. بلۆكی تازه: لە ناوچەی گەرمیان، به‌شێك له سنووری ناحیه‌ی نه‌وجول و خۆرئاوای ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م ده‌گرێته‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه، پێشبینی بڕی (3) ملیار یه‌ده‌گی نه‌وت و بڕێكی زۆر غاز ده‌كرێت. پشكی (60%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆیڵ سێرچ)ی ئوسترالی و پشكی (20%) دراوه‌ته تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
4. بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، قه‌زای دووزخورماتو ناحیه‌ی جه‌باره و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (529) كیلۆ مه‌تر دووجایه، بڕی (1.58) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (60%) دراوه‌ته كۆمپانیای (شاماران پیترۆلیۆم) و (20%) پشكی (پیت ئۆیڵ)ی توركیه و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
5. بلۆكی باشوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سه‌نگاو و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (846) كیلۆ مه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (2) ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت و بڕی یه‌ك تریلیۆن مه‌تر سێجا غازی سروشتی تێدایه. پشكی (60%)ی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر.
6. بلۆكی كورده‌میر: لە ناوچەی گەرمیان، خوارووی ناحیه‌ی سه‌نگاو و باكوری قه‌زای كه‌لار ده‌گرێته‌وه و تا سه‌ر ڕووباری سیروان و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (620) كیلۆمه‌تر دووجایه وبڕی (5.129) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. پشكی (40%)ی دراوه‌ته (ویسترۆن زاگرۆس)ی كه‌نه‌دی و (40%)ی پشكی (تالیسمان ئێنێرجی) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
7. بلۆكی گه‌رمیان: باكوری قه‌زای كهلارو ناحیه‌كانی باوه‌نورو سه‌رقه‌ڵاو شێخ ته‌ویل ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (2120) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی زیاتر له (4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (40%)ی كۆمپانیای (غاز پرۆم) له كۆمپانیای (تالیسمانی كڕیوه) و پشكی (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ویسترۆن زاگرۆس) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
8. بلۆكی شاكه‌ل: لە ناوچەی گەرمیان، خواروی قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاری و قه‌زای كفری ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (832) كیلۆمه‌تر دووجایه، نزیكه‌ی (2) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. پشكی (80%)ی كۆمپانیای (غاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
9. بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری سیروان و ناحیه‌كانی قۆره‌توو مه‌یدان له قه‌زای خانه‌قین ده‌گرێته‌وه تا سنوری ئێران و ڕووبه‌ری (938) كیلۆمه‌تر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (5.656) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. لە ناوچەی گەرمیان، كۆمپانیای (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی (60%) پشكه‌كانی له كۆمپانیای (لۆنگفۆرد ئێنێرجی) كڕیوه و (پیت ئۆیڵ) خاوه‌نی (20%)ی پشكهكانهو (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
10. بلۆكی كۆرمۆر: ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی قادركهرهمی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (510) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی زیاتر له (2 تریلیۆن) مه‌تر سێجا غازی تێدایه، له ئێستا دا به بۆڕیه‌كی (181) كیلۆمه‌تری تیره (24) ئینج غاز ده‌گه‌یه‌نرێته وێستگه كاره‌بایه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر و دهۆك.
11. بلۆكی چهمچەماڵ: له‌زێ ی بچوكه‌وه تا سه‌ر ڕووباری باسه‌ڕه درێژ ده‌بێته‌وه و شاری چه‌مچه‌ماڵ له سه‌ر ئه‌م بلۆكه‌یه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1169) كیلۆمه‌تر دووجایه، جگه له نه‌وت كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی غازی تێدایه كه درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی (80) كیلۆمه‌ترو پانی پتر له (10) كیلۆمه‌تره بڕی (3) تریلیۆن مه‌تر سێ جا غازی تێدایه،هه‌ریه‌ك له دانه غاز‌و كریسنت ئۆیڵ پشكی 40%یان هه‌یه.
12. بلۆكی قه‌ره‌هه‌نجیر: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوكه‌وه، ناوچه‌ی شوان و ناحیه‌ی قهرهههنجیرو ناحیه‌ی ته‌كێی جه‌باری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1200) كیلۆمهتردووجایه، پێشبینی بڕی (5 بۆ 10) ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت. (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
خشتەی ژمارە (1)
دووەم؛ ئەو بلۆکانەی گەیشتوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان لە سنوری گەرمیان
بلۆکی گەرمیان ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵایی سه‌ر به كفریه‌وه، پێکدێت لە چوار بیرە نەوت (سەرقەڵا١، سەرقەڵا٢، سەرقەڵا٣ و سەرقەڵا٤). بیری ژمارە چوار لەمانگی ئازاری (2021) تەواو بوە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه(پێشبینیه‌كان) حه‌وت تریلیۆن پێی سێجا گازی سروشتی له‌م بلۆكه نه‌وتیه‌دا هه‌یه.بەپێی دواین ئامارەکان لە چارەکی یەکەمی (2022) بڕی (30 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمی بووە.
بلۆکی نەوتی چیاسورخ: ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی قۆره‌تو، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ناحیه‌یه سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 دا به‌شێكی زۆری ئازادكراوه، ئیداره‌دانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه.
لەم بلۆکە نەوتیە دا ٩ بیری کۆن هەیە، كه له ساڵی ١٩٠٢ تا ١٩٥٤ له‌لایه‌ن (ئه‌نگلۆ-پێرژهن) كه كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی به‌ریتانی-ئێرانیه كاری تێداكراوه، له كۆتای ساڵی ٢٠٠٩ كۆمپانیای (GGFZ)ی چینی كاری بهدواداگهرانی بۆكرد(سایزمیك)، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای جه‌نه‌ڵ ئینێرجی(توركی-به‌ریتانی) له كۆتایی ساڵی ٢٠١٢، بیری ژماره(١٠،١١،١٢) تێدا لێدراوە. یەکێک لەگرفتەکانی ئەم بلۆکە نەوتیە ئەوەیە کاری دەرهێنانی دراوە بە چەند کۆمپانیایەک کە ئەزمونیان کەمە و بە بەردەوامی گرفتیان بۆ دروست دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی دەرهێنانی نەوتەکەیدا ئاو و نەوت پێکەوە تێکەڵ دەبن، بەمەش تێچوی زیاتری دەوێت، دەبێت بنێردرێت بۆ پاڵاوگە بۆ جیاکردنەوەیان.بەرهەمی رۆژانەی ئەم بلۆکە نەوتیە لە ئێستادا بەپێی زانیارییەکان لە نێوان (١٥٠٠-٢٠٠٠) هەزار بەرمیل نەوتە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ناوه‌راستی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی بگاته چوار هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
بلۆکی نەوتی کوردەمیر: ده‌كه‌وێته نێوان سنوری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویلی سه‌ر به كه‌لار و سه‌نگاوی سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵه‌وه. ئەم بلۆکە نەوتیە بەرهەمی گازی لە نەوتی رەش زیاترە، پێکهاتوە لە ٦ بیرە نەوت ئەوانەش ئەمانەن: (k1, k2, k3, k4،k39،k44). لە ئێستادا قوفڵ لە بیرەکانی دراوەو کاری دەرهێنانی بۆ ناکرێت.
به‌پێی سەرچاوەکانی وزە ئه‌م كێڵگه‌یه (٥٤١) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت یه‌ده‌گی هه‌یه، هه‌روه‌ك ٢ تریلیۆن پێی سێ جا غازی سروشتی هه‌یه.ئه‌م بلۆكه نه‌وتیه پێشتر له ژێر كۆنتڕۆڵی وێسترن زاگرۆسی كه‌نه‌دی بو كه دواتر پشكه‌كانی فرۆشته‌وه به كۆمپانیای تالیسمان، دواتریش هه‌ردو بیره نه‌وتی (k39،k44) فرۆشته‌وه به ریپسۆڵی ئیسپانی، كۆمپانیا ئیسپانیه‌كه‌ش بلۆكه‌كه‌ی فرۆشتوه‌ته‌وه به دایناسیتی پترلیۆم، كه كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه و له سلێمانیه، به‌ڵام وه‌زیری پێشوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشتی هه‌ورامی، واژوی كۆتای بۆ راده‌ستكردنی بلۆكه نه‌وتیه‌كه بۆ كۆمپانیا ناوخۆییهكه نه‌كرد، كه دواتر كۆمپانیای دایناستی له دادگای باڵای به‌ریتانیا سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كردوه و داوای ملیارێك و شه‌سه‌ت ملیۆن دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بو، پاش چه‌ند جارێك دانشتنی دادگا له‌و باره‌یه‌وه بریاره له چه‌ند مانگی داهاتو دادگایی باڵای به‌ریتانیا له‌و باره‌یه‌وه بڕیار بدات. له ئێستاشدا دوباره بلۆكه نه‌وتیه‌كه دراوه‌ته‌وه كۆمپانیای ویسترن زاگرۆس. بلۆکی نەوتی تازەپێکهاتوە لە ٣ بیرە نەوت، کاری دەرهێنان تێیدا شکستی هێناوە، چونکە نەوتەکەی لە جۆری سوێر و قورسبوە.
بلۆکی نەوتی شاکەل: ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به قه‌زای كفری. دوای چەند ساڵێك كاركردن لێی و هەڵكەندنی سێ بیر تێیدا، سەرئەنجام گازپرۆمی روسی ساڵی ٢٠١٩ ئەو بلۆكەی رادەستی حكومەت کردەوە.بلۆكی نەوتی شاكەل سێ بیری تێدا هەڵکەندرابو(شاكەلی یەك، شاكەلی دو و شاكەلی سێ) هەرسێ بیرەكەشی شكستیان هێنابو، بەپێی زانیارییەكان هۆكارەكەی خراپی كوالێتی و كەمی نەوت بوە لەو بلۆكە نەوتییەدا.
به پێی زانیارییه‌كان له شكستهێنانی ئه‌و بیره نه‌وتیانه‌دا نزیكه‌ی ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیان به‌ر كۆمپانیای گازپرۆم و حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوه، كه پشكه‌كانی ئه‌و بلۆكه نه‌وتیه (٨٠٪)ی پشکی كۆمپانیا روسیهكهیه و (٢٠٪)ی پشکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
بلۆکی کۆرمۆر: هاوکات هەر لە سنوری گەرمیان کێڵگەی (کۆرمۆر) کە کێڵگەیەکی غازییە لە ساڵی (2009) وە لە بەرهەم هێندانایە، ئەم کێڵگەیە کە لەلایەن کۆمپانیای (دانا گاز)ی ئیماراتییەوە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت، لە مانگی کانونی دووەمی 2022 لە ڕایگەیاندراوێکدا کۆمپانیاکە ئەوەی ئاشکرا کرد، لە كێڵگەی (كۆرمۆر) ئاستی بەرهەمهێنانی گازیان بەرزكردووەتەوە و گەیشتووەتە (452 ملیۆن) پێ سێجای ڕۆژانە. وەك ئەوەی کۆمپانیاکە دەیڵێت، پلانیشیان هەیە تا مانگی نیسانی 2023، ئاستەكە بگەیەننە (700 ملیۆن) پێ سێجای ڕۆژانە.
له ئێستادا كێڵگه‌كه سێ جۆر به‌رهه‌می هه‌یه؛
1. ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مه‌تر سێجا) گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌وڵێر.
2. ڕۆژانه بڕی (22) هه‌زار به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌ی په‌مپی خورمه‌ڵه‌و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی نه‌وتی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم به‌نرخی ڕۆژ له كۆمپانیاكه‌ی ده‌كڕێته‌وه
3. بڕی (1050) تۆن گازی شل LPJ به‌رهه‌م دێت و داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان ده‌یكڕێت و ده‌یگوازێته‌وه.
سێەم؛ داهاتی نەوتی گەرمیان:
لە ساڵی رابردوبە گوێرەی راپۆتی دیلۆیت لە ساڵی (2021)دا، تێكڕای نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (59.49) دۆلار بوە، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت (70.68) دۆلارە، بەمەش هەرێم (11.19) دۆلار كەمتر لە نرخی برێنت نەوتەكەی فرۆشتوە. بۆ ئەمەش ئەو نرخە هەژماردەکەین کە حکومەتی هەرێم نەوتەکەی پێی فرۆشتوە، لە ئەنجامدا داهاتی ساڵی رابردوی نەوتی گەرمیان ئەگەر بە (30) هەزار بەرمیلی رۆژانەو بە نرخی (59.49) دۆلار هەژماری بکەین، دەکاتە (1 ملیۆن و 784 هەزار و 700) دۆلاری ڕۆژانە، بە کۆی ساڵەکە دەکاتە (651 ملیۆن و 415 هەزار و 500) دۆلار، ئەم داهاتەش تەنها داهاتی نەوتی بلۆکی گەرمیانە جگە لە بەرهەم و داهاتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
سەرچاوەکان:
1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107.2.
2. یه‌كه‌ی چاودێریی حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان”، ڕاپۆرتێک دەربارەی “كه‌رتی نه‌وت له گه‌رمیان”، 2021، گەرمیان.
3. وریا عەبدولخالق، بلۆکی کۆرمۆر؛https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=97014.
4. درەو میدیا؛ پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمدا؛https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=96805.
5. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وغازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=34641.
1. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020.
2. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013.http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf