ڕێبوار محمد ئەمین
لەئێستادا ئابوری جیهان بەدۆخێکی ناجێگیری ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و بەتایبەت نرخی نەوت و گاز ، وە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی ئەمریکاو ڕووسیا و بەتایبەتر جەنگی ڕووسی ـ ئۆکرانی .
لەئێستادا دوو ئاراستە هەیە بۆپێشبینی نرخی نەوت و هۆکارو کاریگەریەکانی: –
یەکەم ـ ئاراستەی پێشبینی دابەزینی نرخی نەوت کە ئەملایەنانەن:
ا ـ کۆمپانیای ڕایستاد ئینێرجی دەڵێت پێشبینی دەکەین کە 1.4ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە خواست کەم بکات لە 101 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ 99.6 ملیۆن بەرمیل ،هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ جەنگی ئۆکرانیا،داخستنی بازاڕەکانی چین بەهۆی کۆرۆناوە،ناجێگیری بازاڕی ئابوری جیهان و هەڵاوسان بەگشتی وبەتایبەتی لەنرخەکان،دابەزینی گەشەی ئابوری.
ب ـ ئۆپێک :پێشبینی دەکەن خواست بەبڕی 485 هەزار بەرمیل کەم بێتەوە ڕۆژانە.
ج ـ ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی :پێی وایەکە خواست 265 هەزار بەمیل ڕۆژانەکەم دەکات. هۆکارەکانی خاڵی ئەلف بۆ خاڵی ب، ج هەمانشتە.
د ـ زیادکردنی بەرهەمی نەوت لەئەمریکا بە بڕی 300 هەزاربەرمیلی ڕۆژانە لە دوای جەنگی ئۆکرانیاوە.
دووەم ـ ئاراستەی پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەئەم لایەنانەن :-
ا :- بانکی جی ئەپی مۆرگان : پێشبینی دەکات کەنرخی نەوت بگاتە 185 دۆلار ئەگەر یەکێتی ئەورورپا بەیەکجار گەمارۆی وزە بخاتە سەر وزەی ڕووسی وە پێشنیاردەکات کە گەمارۆکان قۆناغ بەقۆناغ بێت بۆئەوەی کاریگەری دروست نەکات، لەناو وڵاتانی ئەوروپاش ڕای جیاواز هەیە و بەتایبەت ئەڵمانیا کەناڕازیە و پێشبینی زیای گەورە دەکات.
ب ـ بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکی: بۆچونی وایە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر نەوت لەکۆگاکان دەربهێنرێت لەکۆتایدا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهان.
ئەنجام
هەردوولا بۆچونی خۆیان خستۆتە ڕوو وەئامانجی بەرەی ئەمریکا ئەوەیە نرخی نەوت دابەزێت وەکارت و سەرداوەکان لای خۆیانە ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوە بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپاو نەوتی کۆگاکان زیاتر زاڵن بۆدیاری کردنی نرخی نەوت لەئایندە چونکە لەئێستادا ناجێگیری ئابوری و دابەزینی گەشەو هەڵاوسان دەرکەوتووەو ئەگەر لەئایندە نرخی نەوت زیاتربەرزبێتەوە ئابوری جیهان توشی پاشەکشەدەکات.
تایبەت بەهەرێمی کوردستان
هەرچەند بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهات زیاد دەکات بۆ فرۆشیاران وهەرێمیش نەوت دەفرۆشێت بەڵام تائێستا هیچ کاریگەری یەکی ئەرێنی دروست نەکردوە چونکە هێشتا موچە بەتەواوی نەدراوەو دواکەوتوە،پرۆژەکان وەستاون، بازاڕ پاشەکشەی کردوە و هەڵاوسانێکی زۆریش لەتەواوی نرخەکان هەیەو ئەگەر نرخی نەوت زیادبکات بێگومان هەڵاوسانی زۆرتر ڕوولەهەرێم دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو کەلوپەل لەجیهان بەدابەزینیش خراپتر دەبێت چونکە حکومەت ئەو مووچەش نادات و بازاڕ توشی داڕمان دەبێت .
وای بۆدەچم هەرێم لەهەردوو حاڵە تەکە ئابوری یەکی ناجێگیرو قەیراناوی دەبێت و تادێت قەیران کەڵەکەدەبێت چونکە تەنها پشتی بەداهاتی نەوت بەستوە و نەوتیش ئێستا کارتێکی جەنگیە لەجیهان . نازانم کەی ئەم حکومەتەی ئێمە ئاگای بەخۆدادێتەوەو پلانێکی ئابوری دروست دادەنێت بۆ هەرێم .
لەلایەکی ترەوە بێ بارانی و ووشکەساڵی تادێت تەنگ بەهەرێم هەڵدەچنێت و ئەوەیشی هەیە مەترسی لەناوچونی هەیە.