ڕوونبین
دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌غدا راگه‌یاند، وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نوێی نه‌وتی له عێراق كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ئه‌ندامی شاندی دانوستكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان٢٤ـی رایگه‌یاند، ئێمه كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین، گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، پێشتر ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین كه یاسای نه‌وت گاز له‌سه‌ر حیسابی دۆسییه‌ی بوودجه چاره‌سه‌ر ناكرێت. هه‌روه‌ها گوتی: “به‌غدا كۆمه‌ڵێك پێشنیاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌بوو، كه كۆمپانیایه‌ك بۆ فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت موڵكی به‌غدا بێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و پێشنیاره‌ی هه‌بوو كه هه‌ر خۆی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێنێت، ببێته موڵكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ته‌واوی پابه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه رێك ده‌خرێنه‌وه”.
دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “داواكاریی و پێشنیاره‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێم كه موڵكی ئه‌وان بێت ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وان روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم له چوارچێوه‌ی مادده‌ی ١١٢ی ده‌ستوور، بڕگه‌ی دوو نه‌وت ده‌فرۆشێت”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: عێراق كه‌مته‌رخه‌م بووه له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت گاز، تا ئێستا به‌و یاسایه كار ده‌كه‌ن كه له سه‌رده‌می حزبی به‌عس هه‌بووه.