ڕوونبین
روونبین ئاستی بەرهەمی نەوتی کێڵگە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاو دەکاتەوە لەگەڵ ناوی کۆمپانیاکان و پشکی هەریەکەیان لە کێڵگەکاندا.
بە پێی زانیاریی کانی ڕوونبین لە ساڵی ٢٠٢٢ دا و بەپێی تازەترین ئامارەکان ئاستی بەرهەمی ڕۆژانەی ٨ کێڵگە لە کۆی ١٠ کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوت بریتی بووە لە ٢٨٤,٧٢٦بەرمیل کە ڕێژەی ٦٠٪ بۆ ٦٣٪ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنێت.
بەرهەمی نەوتی کێڵگە بە کێڵگەی هەرێم ٢٠٢٢
- تەنها ٢ کێڵگە ئاستی بەرهەمیان ڕانەگەیەنراوە ئەوانیش کێڵگەی خورمەڵە کە کۆمپانیای کارکە کۆمپانیایەکی
خۆماڵییە وەبەرهێنە تێیدا لەگەڵ کێڵگەی عین سفلی کە کۆمپانیای هەنت ئۆیلی ئەمریکی وەبەرهێنانی تێدا دەکات. - هەریەک لە کێڵگەکانی سەرسەنگ، ئەتروش، شێخان و هەولێر ئاستی بەرهەمیان زیادی کردووە.
- کێڵگەکانی تاوکی، سەرتە و تەقتەق بەرێژەیەکی کەم بەرهەمیان کەمی کردووە.