روونبین
لەمانگی ئازاری ڕابوردودا عێراق بەرزترین ئاستی داهاتی نەوتی تۆمارکرد کە لەساڵی ١٩٧٢ەوە یەکم جارە بەو ئاستە بگات و گەیشتە (١١.٠٧) ملیار دۆلار بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوت
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردە و داهاتەکانی مانگی ئاداری ڕابردوو ڕاگەیاند. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ”ەوە دەرچووە، کە کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو (١٠٠) ملیۆن (٥٦٣) هەزار و (٩٩٩) بەرمیل بووە.بە داهاتی ١١,٠٧ ملیار دۆلار، لە ساڵی ١٩٧٢ەوە بەرزترین داهاتی داراییە.
ئامارەکان ئاماژەیان بەوەدا کە کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی ئازار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (٩٩) ملیۆن و (١١٥) هەزار و (٦٤) بەرمیل بووە، بەڵام لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە بڕی ١ ملیۆن و ٤٤٨ هەزارو ٩٣٥ بەرمیل هەناردەکراوە .
تێکڕای قەبارەی هەناردەی ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.
تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک ١١٠,٠٩ دۆلار بووە