روونبین
هەروەها وتی ئەوهێرشانەی لەم دواییەدا کراوەتە سەر هەولێری پایتەختی هەرێم و ئەو ڕێکارە یاساییانەی حکومەتی ئیتحادی گرتویەتیەبەر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەرهەڵستیی هەیە بۆ پەرەپێدان لەم ناوچە دەوڵەمەندە بە وزە.
لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر هەولێر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند; لە وەڵامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی و کوشتنی دوو ئەندامیان لەسوریا، چەند ناوچەیەکی ستراتیجی ئیسرائیلی لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
لە کاتێکدا زۆربەی موشەکەکان کە ١٢ موشەک بوون ماڵی شێخ باز بەرزنجی خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کاری کردە ئامانج. کۆمپانیای کار گەورەترین کۆمپانیای هەرێمە لە بوواری نەوت وگازدا و خاوەندارێتی ٤٠٪ ی بۆری نەوتی هەرێمە.
لەمانگی شوباتدا هەرێم ڕایگەیاند کە کۆمپانیای کار سەرگەرمی ڕاکێشانی هێڵی بۆری گازە بۆ دهۆک و لەوێشەوە پەیوەستکردنی بە بۆری گازی تورکیاوە.
چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە پلانی هەناردەکردنی گازی کوردستان دەبێتە هەڕەشە بۆ پێگەی ئێران وەکو هەناردەکەرێکی سەرەکی بۆ عێراق و تورکیا لە کاتێکدا ئابوریی ئەو وڵاتە لەژێر گەمارۆدا دەناڵێنێت.
هێرشەکانی سەر هەولێر لە دوای ماوەیەکی کورت هات لە بڕیاری دادگای ئیتحادی سەبارەت بە نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم و داوای رادەستکردنی بەرهەمی نەوتی هەرێم بە حکومەتی ئیتحادی.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆڕبەندی وزە لە ئیمارات ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی سیاسیه. هەرێم لەگەڵ حکومەتی ئیتحادیدا وتوێژ دەکات بۆ پارێزگاری لە مافە دەستورییەکانی.
هەروەها وتی هەرێم دڵنیایی داوە بە هاوبەشە بازرگانییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کە لە هەرێم کار دەکەن کە پابەند دەبن بەهەموو ئەو گرێبەستانەی ئیمزایان کردووە.