ووونبین
رۆژی هەینی کۆمپانیای شێڵ ( کۆمپانیای هۆڵەندی-بەریتانی) بڕی ٧٥٠هەزار بەرمیل نەوتی ئۆراڵی ڕووسی کڕی، بەداشکاندنێکی بێوێنە کڕیوە بە داشکاندنی ٢٨.٥ دۆلار لە کاتێکدا زۆرێک لە کۆمپانیاکان خۆیان بەدوور دەگرن لەکڕینی نەوتی روسی بەهۆی شەڕی سەر ئۆکراینەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە رۆژی شەممە کۆمپانیای شێل بڵاوی کردووەتەوە تیایدا بەرگری لە بڕیاری کڕینەکەی دەکات و دەڵێت “بڕیارێکی قورس بوو بەڵام ناچاری بوو.وە کۆمپانیاکە دەڵێت قازانجەکەی تەرخاندەکات بۆ سندوقی تایبەند بەیارمەتییە مرۆییەکانی ئۆکرانیا”. بازرگانەکان قازانجی ئەم مامەڵەیەی شێڵ بە ٢٠ملیۆن دۆلار مەزەندەدەکەن .
کۆمپانیاکە رووبەڕوی ڕەخنەی توند بوویە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاوە دیمیترۆ کولیبا کە داوادەکات کۆمپانیاکان هەموو مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ روسیا ببچڕێنن.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە تویتێکدادەڵێت تەنها پرسیارێک بۆ شێل: ئایا نەوتی روسی بۆنی خوێنی ئۆکرانیەکانی لێنایەت بۆ ئێوە؟.
هەروەها لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی CNBC وەزیری دەروەی ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر هەندێ کۆمپانیاینەی نەوتی کە تا ئێستا مامەڵە لەگەڵ روسیادا دەکەن. ووتی هەندێ کۆمپانیای گەورە خۆی لە ئاراستەی هەڵە دا دەبینێتەوە.
پێشتر و لە هەفتەی ڕابوردوودا کۆمپانیای شێل رایگەیاند کە دەیەوێت بکشێتەوە لەپرۆژە هاوبەشەکانی لەگەل گازپرۆمی رووسی ئەو لایەنانەی پەیوەستن پێوەی.
لە ڕاگەیەنراوەکەی رۆژی شەممەی شێلدا هاتووە کە ئێمە “ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵبژاردنی جێگرەوەی نەوتی ڕووسیا هەر کاتێک کە گونجاو بێت و بتوانیین بەڵام ئەمە لە شەو رۆژێکدا بەدی نایەت بەهۆی گرنگی روسیا لە دابینکردنی وزەی جیهانی”.
رۆژی هەینی کۆمپانیای شێل بری ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ئۆراڵی روسی کڕی بەداشکاندنی ٢٨.٥ دۆلار . ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوت خۆیان دەبوێرن لەکڕینی نەوتی رووسی لەگەڵ ئەوەی کە کڕینەکە پێشیلی بریاری گەماروی وڵاتانی رۆژئاوا بۆسەر روسیا نەکردووە.
لە راگەیانراوەکەدا شێل دەڵیت “ئێمە لە وتووێژی چڕو پرداین لەگەڵ حکومەتەکان وە بەردەوام دەبین لە پەیرەوی ڕێنماییەکان سەبارەت بە ئاسایشی دابینکردنی وزە.وە ئەوەش دەزانین کە دەبێت کە بە وریایەوە مامەڵە بکەین”