روونبین
بە پێی هەواڵێکی دامەزراوەی Iraqi Oil report حکومەتی هەرێمی کوردستان تاریفەی گومرگی زیاد دەکات لەسەر کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێی هێڵی بۆری گواستنەوە وە.
ئەم بڕیارە دواترین گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراوە و تاکلایەنەیە گومان لە سەر کەشوهەوای وەبەرهێنانی کەرتی نەوت دروست دەکات.
بەپێی هەواڵەکە لەنامەیەکدا لە ١٠ی شوباتدا کە لەلایەن ڕاپۆرتی نەوتی عێراقەوە Iraqi Oil report بینراوە و لەلایەن دوو بەرپرسی پیشەسازی و بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتڕاستکراوەتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگەیاندووە لایەنی بەرپرس لە هەردوو هێڵی بۆری هەناردەی کوردستان KEP و لایەنی تورکی هێڵی بۆری عێراق و تورکیا ITP هەڵسەنگاندن بۆ نرخە زیادکراوەکان دەکەن کە خراوەتە سەر کۆمپانیا نەوتییەکان.
ئایا زیادەی ئەم تاریفەیە بۆ کێ یە؟ هەرێم یان کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت. لەیەکەمیاندا لەبەرژەوەندی هەرێم و لە دووەمدا تەنها داهاتی کۆمپانیاکانی گواستنەوە زیاد دەکات و تێچووی نەوتیش بەرز دەکاتەوە.