ڕوونبین
روونبین ڕاپۆرتی مانگانەی نەوتی بارکراوی هەرێم بۆ مانگی کانوونی دووەمی٢٠٢٢ بڵاودەکاتەوە .
بەپێێ ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لەمانگی کانوونی دووەمدا نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێی ٢٠ کەشتی قەبارە جیاوە بارکراوە کە بۆ ٧وڵاتی جیا ڕۆشتووە. کۆی نەوتی بارکراو لەماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە ١٣.٩٧٠.٤٧٩بەرمیل، کە بەتێکڕا رۆژانە ٤٥٠.٦٦٠ برمیل نەوت بووە.
ڕوونبین لە ڕاپۆرتەکەیدا کەمانگانە سەبارەت بە نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهان بڵاو دەکاتەوە زانیاری لە سەر ناو وە ژمارەی ئەو کەشتیانەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە ، لەگەڵ بەروار و بڕی نەوتی بارکراو لە هەرکەشتییەکدا و ناوی ئەوکۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمیان کڕیوە و بۆ چ وڵاتێک ڕۆشتووە بڵاو دەکاتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لەمانگی کانوونی دووەمدا یۆنان زۆرترین نەوتی هەرێمی کڕیوە و بەپلەی یەکەم دێت کە بڕی ٤،٢٨٤،٧٥٨ بەرمیل بووە بەڕێژەی ٣٠٪ هەموو نەوتی بارکراو بووە . بەپلەی دووەم وڵاتی ئیتالیا دێت بڕی ٣،٧٧٨،٢١٢ بەرمیل بووە کە رێژەی ٢٧٪ پێک دەهێنێت. لە ریزبەندی سێهەمدا وڵاتی ئیسرائیل دێت بڕی ٢،٩٢٠،٣٥١ بەرمیل کە رێژەی ٢١٪ ی نەوتی بارکراوی هەرێم پێک دەهێنێت بەدوای ئەوانیشدا ئیسپانیا ،کرواتیا،رۆمانیا و بولگاریا دێن بدوای یەکدا.
ڕوونبین لە کانوونی دوومی ٢٠٢١ ەوە بەردەوامی مانگانە ڕاپۆرتی نەوتی بارکراوی هەرێمی لە بەندەری جیهان بڵاو کردووەتەوە و پێشتریش داتای لەسەر هەناردەی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ وە بڵاوکردووەتەوە.
ڕاپۆرتی نەوتی بارکراوی هەرێم لە ڕیی بەندەری جیهانەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢