جیهانگیر سەدیق گوڵپی
وته‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وته‌وه
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تاكو چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و بواره‌كانی ژینگه و په‌ره‌پێدانی ئابوورییدا هاتن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كه زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه نوێیه‌كانی گه‌وره ئابووریناسانی دنیا په‌یوه‌ندی نێگه‌تیڤی نێوان بوونی سامانی سرووشتیی زۆر و گه‌شه‌ی ئابووریان سه‌لماند و زه‌مینه‌یان بۆ بره‌وسه‌ندنی زیاتری تێزی نه‌فره‌تی سه‌رچاوه‌كان (Natural Resource curse ) ڕه‌خساند، كه‌چی هێشتا نه‌وت له‌ترۆپكی كاڵا ئابووری و ستراتیژییه‌كاندا مایه‌وه، له نووسین و ڵێكۆڵینهوهكانی بواری ئابووریی نه‌وتدا گرفتی سه‌ره‌كی ته‌واوبوونی یه‌ده‌گی نه‌وت و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخه‌كه‌ی و تێچووی ڕاده‌داری به‌رمیلی نه‌وت و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی داهاته‌كانی فرۆشتنی بوو له وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌قینه، ئه‌وه‌یش به‌ئامانجی به‌رده‌وامیی ئابووری و گه‌شه و تواناكانی به‌كاربردن بۆ سه‌رده‌می پاش ته‌واوبوونی یه‌ده‌گی نه‌وت، هه‌میشه خه‌می هێشتنه‌وه‌ی به‌شه نه‌وتی نه‌وه‌كانی داهاتوویش له‌ژێر زه‌ویدا یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی كه داواده‌كرا ڕه‌چاو بكرێت. به‌ڵام ئیستا خه‌می گه‌وره‌ی پرسی نه‌وت بووه به‌وه‌ی كه له‌ساڵانی داهاتوودا و به‌رله‌وه‌ی نه‌وت ته‌واوبێت خواست له‌سه‌ری زۆر كه‌م ببێته‌وه و بازاڕ‌و بره‌وی له‌ده‌ست بدات و سه‌رده‌می نه‌وت كۆتایی بێت.
له‌پشت ئه‌م پێشبینی وتێزه نوێیه‌وه ئارگیۆمێنتی واقیعی ولۆژیكی و زانستی و ئابووریی به‌هێز هه‌ن، به‌جۆرێك كه ئه‌گه‌ر له ئێستاداو داهاتودا نه‌بێته بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی بۆچون و بڕیار و ئه‌جێندای كاره‌كان، ئه‌وا لانی وه‌ك گرفتێكی سه‌رباری گرفته ئاڵۆزه‌كانی تری ده‌وڵه‌تانی نه‌وتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
خه‌می ده‌وڵه‌ته نه‌وتییه‌كان
به‌رله‌وه‌ی بابه‌تی كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وت به‌و جۆره ببێته جێی سه‌رنج، چه‌ندین ساڵه ده‌وڵه‌تانی ڕه‌یعی له‌قه‌یرانی ناوبه‌ناو و ناسه‌قامگیری ئابووریدا ده‌ژین، لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ریه‌ك له (J.D.Sachs &A.M.Warner,1995 ) و (,1998 Richard M. Auty and Raymond F. Mikessell) و( Gylfason, Herbertsson and Zoega, 1999) و ده‌یان لێكۆڵه‌ر و ئابووریناسی به‌ناوبانگی تر ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه دۆخی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی نه‌وتی، له‌چاو وڵاتانی تری تازه گه‌شه‌سه‌ندوی نانه‌وتی خراپتره.
وڵاته نه‌وتیه‌كان پیش ئه‌وه‌ی زه‌نگی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می نه‌وت بێداریان بكاته‌وه، چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وام ئامانجی ڕاگه‌یه‌نراو و خه‌می گه‌وره‌یان فره‌چه‌شنكردنی ئابووریه‌كه‌یان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاوه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ناسه‌قامگیریی نرخه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا زۆرجار به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی قه‌ره‌بوی نالهباریهكانی كاتی دابه‌زینی نرخی بۆدهكردنهوه و ده‌یانتوانی به‌رده‌وامی به‌سوڕی ئابووریی ڕه‌یعی بده‌ن، تا ئه‌و ده‌م مه‌ترسیه‌كه هه‌میشه له‌دابه‌زینی نرخ و زۆربونی دانیشتوان و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردنی ئه‌وڵاتانه بوو، به‌ڵام كاتێك قسه دێته سه‌ر كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وت و كه‌مبونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی خواست له‌سه‌ری بۆ هه‌تاهه‌تایه، ئیدی مه‌ترسیی گه‌وره‌تر لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی نرخ ناسه‌قامگیریی دروستكردبێ ئه‌وه كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وت كاره‌ساتی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌خولقێنێت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه سوڕی ژیانی ئابووریان له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعیدا ده‌گوزه‌رێنن. لێره‌وه خه‌می ده‌ربازكردنی ئابووریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌پێش كۆتای سه‌رده‌می نه‌وته‌وه زیاتر تاو ده‌سێنیت.
گیرۆده‌بوون له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی
ده‌یان ساڵه ئابووریناسان له نووسین و توێژینه‌وه‌كانیاندا مه‌ترسیه‌كانی تاك سه‌رچاوه‌یی ئابووری و پشت به‌ستنی زۆر به‌داهاتی نه‌وت و پێشنیاری چاره‌سه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌وتی نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی ده‌ربچن به‌ڵكو به‌ته‌واوی له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا درێژه‌یان به‌سوڕی ناسه‌قامگیر و پڕ قه‌یرانی ئابووریدا. له‌وانه‌یه وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئیمارات و سعودیه‌ی لێ ده‌رچێت به‌ره‌و پێشچونێكی ئه‌وتۆ له‌و باره‌یه‌وه نه‌بینرێت، ئه‌نده‌نوسیاش خۆی هه‌ر ڕێژه‌ی پشت به‌ستنی به‌نه‌وت له‌چاو وڵاتانی تردا كهمبو له‌پاڵ ئه‌وه‌یشدا له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی جیۆسیاسی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و، به‌هێزی و توندوتۆڵیی سیسته‌مه حكومڕانیه‌كه‌ی و، سود وه‌رگرتن له به‌خشین و قه‌رزه‌كانی ڕۆژئاوا بو كه توانیی ده‌رفه‌ت بقۆزێته‌وه كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی ئابووری به‌تایبه‌ت له‌بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و دارایی تۆكمه‌ی په‌یڕه‌وبكات، له‌ئه‌نجامدا توانیی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له 67% ی كۆی ههناردهكانیهوه له‌ساڵی 1970 كه‌مبكاته‌وه بۆ 47% له‌ساڵی 1990 و 8% له‌ساڵی 2015. ئیمارات و سعودیه‌یش هه‌م خه‌سڵه‌تی سیسته‌مه حكومڕانیهكه، هه‌م هه‌لومه‌رجی جیۆپۆله‌تیكیان، هه‌میش سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و به‌رده‌وامیی فرۆشتنی نه‌وت به‌بڕی زۆر بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ دروستكردون كه ئه‌و هه‌نگاوه بنێن، هه‌رچه‌نده هێشتا له‌بازنه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌یعی ده‌رنه‌چوون، به‌پێی ئاماره‌كان تاكو ئێستایش ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له كۆی هه‌نارده‌كان و ڕێژه‌ی داهاتى فرۆشتنی نه‌وتی خاویش له بودجه‌كه‌یان زۆر به‌رزه.
مه‌به‌ست له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی چییه و چۆن بوه‌ته تۆق بۆ ئابووریی؟ ده‌وڵه‌تانی فرۆشیاری نه‌وت له ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌كان؟ بۆچی هیچ ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری نه‌وت به‌ته‌واوی گیرۆده‌ی نه‌بووه یان نه‌كه‌وتووه‌ته ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیهوه؟ بۆچی سه‌ره‌ڕای ههوڵهزۆرهكان زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕه‌یعی نه‌یانتوانیوه ئه‌و بازنه‌یه تێك بشكێنن و ئابووریه‌كی فره‌چه‌شن و پێشكه‌وتو بنیات بنێن؟
مه‌به‌ستمان له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی ئه‌و سوڕه ئابووریه داخراوه‌یه كه چالاكیه ئابووری و داراییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ڕه‌یعیی تێدا ده‌سوڕێته‌وه، كه خۆی له‌فرۆشتنی نه‌وتی خاو و خه‌رجكردنی داهاته‌كه‌ی له موچه‌و به‌خشین و به‌كاربردن و هاورده‌كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریدا ده‌بینێته‌وه (لهپهرهگرافهكانی خواره‌وه‌دا زیاتر ڕون ده‌بیته‌وه). ئه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی ئابووریدا به نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی و نه‌فره‌تی سهرچاوهنیش گوزارشتی لێ ده‌كرێت و، چه‌ندین تێز‌و تێۆریی وه‌ك (تیۆری نه‌خۆشیی هۆڵه‌ندی، تیۆری سوڕی دارایی گشتی، تیۆری نه‌خۆشی سیاسی هۆڵه‌ندی و تیۆری داموده‌زگایی و..هتد) ڕاڤه‌ی پرسه‌كه‌یان كردوه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا دهخرێتهڕوی پوخته‌ی به‌شی زۆری ئه‌و تێز‌و تێۆریانهیه له‌به‌ر ڕۆشنیای دۆخی مێژوویی و واقیعی ئێستای واقیعی هه‌رێمی كوردستان.
جیاوازیی وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندو و وڵاتانی پێشكه‌وتو له‌به‌رده‌م ته‌ڵه‌ی ڕه‌یعیدا
لێكۆڵینه‌وه مێژوییه‌كانی بواری ئابووری ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ر له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت خاوه‌نی ئابووریه‌كی به‌هێزو فره چه‌شن نه‌بون و خاوه‌نی داموده‌زگای ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزو دامه‌زراو نه‌بون، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رهێنان و فرشتنى نه‌وته‌وه كه‌وتونه‌ته ناو ته‌ڵه‌ی ڕهیعهوه. ئه‌وان له‌و ده‌مه‌دا كه‌رته ئابووریهكانیان دواكهوتوبون و توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كار‌و دروستكردنی داهاتیان لاوازبوه و بێكاری و هه‌ژاری له‌ئاستێكی به‌رزدا بوه، له پاش به‌ده‌ستهێنانی داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌وه، ده‌وڵه‌ته‌كانیان له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌م دوڕێگهیهدابون: ڕێگه‌ی یه‌كه‌م به‌هێزكردنی داموده‌زگا ئابووری و سیاسی و یاساییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی به‌شی زۆری داهاتی نه‌وت له ژێرخان و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێناندا، ڕێگه‌ی دوه‌میش خه‌رج كردنی زۆربه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت له‌بواری به‌كاربردن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت. ڕێگه‌ی یه‌كه‌م هه‌میشه كات و تێچو و به‌رهه‌ڵستكاری زۆره‌و به‌رهه‌می خێرا‌و ڕاسته‌وخۆی بۆ ده‌سه‌ڵات و گروپه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و ته‌واوی كۆمهڵگهیش كه‌مه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی له دورمهدادا دێنه به‌رهه‌م به‌ڵام ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی فرهچهشنبون و پیشكه‌وتنی ئابووری. به‌ڵام ڕێگه‌ی دوه‌م كه‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی تازهگهشهسهندوی خاوه‌ن نه‌وت په‌یڕه‌ویان كردوه بریتیه له خه‌رجكردنی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له بواره‌كانی به‌كاربردن و باربو و به‌خشین و دامه‌زراندن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌یش له‌لایه‌كه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كورتمه‌وداو ناكامڵی بێكاری و هه‌ژاری و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ گه‌وره‌كردن و به‌هێزكردنی دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كاركردن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات، ئهوڕێكارانهیش هه‌میشه له‌سه‌ر حسابی فه‌رامۆش كردنی زیاتری كه‌رت و چالاكیه ئابووریه‌كانی تر بون، ئه‌مه سه‌ره‌تای كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌ی ڕهیعیه.
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نرخی ئاڵووێری دراوی نیشتیمانیش به‌هۆی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه له‌پاڵ ئه‌و سیاسه‌ته داراییه چه‌وته‌دا دیسان بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به‌ته‌واوی توانای كێبه‌ركێی بازرگانیی ده‌ره‌كی له‌ده‌ست بدات، سه‌ره‌نجام ئه‌و وڵاتانه ببنه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سێكته‌ری ئابووریی ئیفلیج كه نه‌توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاریان هه‌یه و نه‌توانای دروستكردنی داهات بۆ تاكه‌كان، نه‌توانای هه‌نارده‌كردنیان هه‌یه و نه‌توانای كێبه‌ركێی كاڵای هاورده‌یان هه‌یه، نه دهیشبنه سه‌رچاوه‌ی باج و داهات بۆ بودجه‌ی گشتی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا ژماره‌ی دانیشتوان ڕو له‌زیادبونه‌و خواستی تاك و كۆمه‌ڵگه ڕوی له‌هه‌ڵكشانه، له‌دۆخێكی وادا تاكه‌كان بۆ كار و داهات و ژیان ناچارده‌بن پشت به‌حكومه‌ت ببه‌ستن و بازاڕیش بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری پشت به‌هاورده ببه‌ستێت و حكومه‌تیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات پشت به‌فرۆشتنی نه‌وت ببستێهت و، دیسان داهاته‌كه له موچه‌و بواری به‌كاربردندا خه‌رجی بكاته‌وه، كه‌به‌شی زۆریشی بۆ كرڕینی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی هاورده ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش سوڕی ئابووریه له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعیدا.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوی پیشه‌سازی وه‌ك ئهمریكاو نه‌رویج و كه‌نه‌داو..هتد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كرد خاوه‌نی داموده‌زگای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی پێشكه‌وتو بون، بۆیه له‌توانایاندا هه‌بو ڕوبه‌ڕوی ئاراسته ڕهیعیهكانی نه‌وت ببنه‌وه‌و سنورداری بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ناو ته‌ڵه‌كه‌وه، یان له‌توانایان هه‌بو به‌ئاسانی لێی ده‌رباز بن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردو لههۆڵهندا ڕویدا.
هه‌رێمی كوردستان چۆنه كه‌وته ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیهوه؟
ته‌ڵه‌ی ڕه‌یعی له‌عیراق به‌ڕێككه‌وتنی نیو به‌نیوی قازانج له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌سه‌ره‌تاكانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ده‌ستی پێكرد كه بوه هۆی زۆربونی داهاتی نه‌وتیی حكومه‌تی عیراق، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه خاوه‌نی داموده‌زگای ئابووری و سیاسی و یاسایی به‌هێز نه‌بو وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتو، له‌پاش كۆتایی هاتنی ئه‌زمونی ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و پاشتر خۆماڵیكردنی نه‌وت و ڕوداوه‌كانی تر پله‌به‌پله ته‌ڵه‌كه به‌هێز بو، سێكته‌ره ئابووریه نانهوتیهكانی توانای به‌رهه‌مهێنانی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان نه‌بو، توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كار و دروستكردنی داهاتیان لاوازبو، له‌توانایاندا نه‌بوو ببنه ده‌فری باج و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز بۆ داهاتی گشتی، بۆ هه‌موشتێك پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌سترا، له‌ساڵی 2012 ڕێژه‌ی به‌شداریی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاو گه‌یشته نزیكه‌ی 92%ی داهاته‌كانی بودجه و 99.5%ی هه‌نارده‌ی عیراق بۆ ده‌ره‌وه، هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌ت به به‌رده‌وامی بۆ گهورهتركردنی داموده‌زگاكانیان و بۆ مه‌رامی سیاسی و ڕازیكردن سودیان لێ وه‌رده‌گرت و وه‌ڵامی خستنه‌ڕوی هێزی كاری ههڵكشاویشیان پێ ده‌دایه‌وه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 2007-2012 نزیكه‌ی 76%ی زیاده‌ی خستنه‌ڕوی هێزی كار له ناو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا بهگهڕخران، به‌مجۆره ته‌ڵه‌ی ڕه‌یعی به‌ته‌واوی به‌هێز بوو بوه بازنه‌یه‌كی داخراو كه ده‌ربازبون لێی ئاسان نه‌بیت.
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌عێراق نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته ناو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه، بگره به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه له دۆخێكی ته‌واو ناله‌بارتردا بوو، كاتێكیش حكومه‌تی هه‌رێم له‌پاش 1991 جڵه‌وی گرته ده‌ست تاكو ڕوخانی كاتی ڕژێمی به‌عس و كۆتایی هاتنی گه‌مارۆكان له‌ساڵی 2003 نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ئابووری و فره‌چه‌شنه‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ئارادا نه‌بو به‌ڵكو كه‌میی داهات و كورتهینانی بودجه و كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌كی و بێكاری و هه‌ڵاوسانی نرخ و هه‌ژاری بۆخۆیان بوبونه ڕاستی به‌ره‌نجام و ئه‌مری واقیع .
له‌پاش 2003 ئه‌و كاته‌ی كه هه‌رێم سودمه‌ند بو له بودجه‌ی عێراق، ده‌مێك بو ئابووریی هه‌رێمه‌كه له ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعیدا بو، كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی ده‌یان ساڵی بۆ مابوه‌وه، سێكته‌ره ئابووریه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و بازاڕ له‌به‌رامبه‌ر زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان و خستنه‌ڕوی هێزی كار و خواستی ڕولهههڵكشاو بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری لاواز‌و ده‌سته‌وسان بون، تاكه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌رفه‌تی كار پشتیان به‌حكومه‌ت و هێزه سیاسیه‌كان ده‌به‌ست، كۆمهڵگهیش بۆ ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان به‌هه‌مان شێوه هه‌ر پشتی به‌حكومه‌ت ده‌به‌ست، ئیدی له‌و كاته‌وه تا ئێستا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه زۆرینه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌ت بۆ موچه و دامه‌زراندن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار و دابینكردنی خزمه‌تگوزرای و خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردن ئاراسته ده‌كرێن، ئه‌وه‌یش هۆكاره بۆ زیادبونی خواستی گشتی بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری كه به‌هۆی لاوازیی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه ده‌بێت ئه‌و خواسته له‌ڕێگه‌ی هاوردهكردنهوه پڕبكرێته‌وه. ئه‌مه سوڕی به‌رده‌وامی ئابووریی ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیه له هه‌رێم.
لێره‌دا هۆكاری سیاسیش ڕۆڵی خۆی هه‌بوو له‌قوڵكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان و به‌هێزتر بونی بازنه ڕهیعیهكه، ئه‌گه‌ر به‌شێكی ئه‌و سیاسه‌ته داراییه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه له‌هه‌رێمدا په‌یڕه‌وكرا به‌ناچاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست و گرفته‌كانی دۆخی ئابووری دانیشتوان و هێزی كار بوبێت ئه‌وا به‌شێكیشی وابه‌سته‌ی ملاملانێ پارته سیاسیه‌كان بو، كه سه‌ره‌ڕای سیخناخكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ر به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئاستی پێویستیی داموده‌زگاكان و ئاستی توانسیت و به‌رهه‌مداریی كه‌سه‌كان، له‌شكرێك له‌موچه‌خۆری بێكار و بێبهرههمیش كران به‌بار به‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیه‌وه، به‌شێك له پرۆژه‌كان و كایه جیاوازه‌كانی ئابووریش به‌ویست و قازانجی هێزه‌كان ئاراستهدهكران و به‌رێوه ده‌بران.
هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌توانێت له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی ده‌ربازبێت؟
رێگه‌ی ده‌ربازبون بریتیه له‌وه‌ی كه به‌شی زۆری سامان و وزه و داهاته‌كان (گشتی و تایبه‌ت) بۆ وه‌به‌رهێنان له‌سێكته‌ره ئابووریه‌كان و بنیاتنانی ژێرخان ته‌رخان بكرێت. ئه‌مه‌یش ڕێگه‌ی چاكسازی و فره‌چه‌شنكردنی ئابوورییه، پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختی و بازرگانیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان، پاڵپشتی بهههمهێنهرانی ناوخۆ، ڕێكخستنه‌وه‌و سنورداركردنی به‌كاربردن و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان و..هتده.
ئه‌م ڕێگه‌یه بۆ ئابووریه‌كی وه‌ك هه‌رێم كه ڕێژه‌ی پشت به‌ستن به داهاتی نه‌وت و به‌بودجه‌ی گشتی له‌به‌رزترین ئاستدایه كارێكی ئاسان نیه، چونكه به‌پێی ئه‌م رێگه‌یه ده‌بێ به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له‌كه‌رتی حكومی و موچه و خه‌رجیه‌كان و پاڵپشتیه‌كانی حكومه‌ت بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه جۆراوجۆره‌كان زۆر كه‌متر بكرێنه‌وه، به‌شی زۆری خه‌رجیه‌كان بۆ بواری ژێرخان و بوژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره ئابووریه نانهوتیهكان ته‌رخان بكرێن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پاڵپشتی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران بكرێت له‌رێگه‌ی پارێزگاری گومرگی و پاڵپشتكردنی سوته‌مه‌نی و به‌خشینی باج و كه‌ره‌سته‌ی خاو و ده‌ستی كاری هه‌رزان و پاڵپشتی دارایی و ئاسانكاریی قه‌رزی بانكی و..هتده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستن و كێبهبهركێی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی هاورده بكه‌ن. واته بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌رفه‌تی كار له‌كه‌رتی حكومی زۆر سنوردار ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه‌رتی تایبه‌تیش هێشتا توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاری لاوازه، ئاستی كرێ و ئیمتیازاته‌كانی تر لهبازاڕو كه‌رتی تایبه‌ت نزمه كه ئه‌وه پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هۆی سیاسه‌تی پارێزگاری گومرگی و سنورداركردنی هاورده له‌لایه‌ك و لاوازی توانای كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواست له‌لایه‌كی تره‌وه نرخی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رز ده‌بێت، حكومه‌ت بۆ دابین كردنی داهات زۆربه‌ی بارگرانیهكان ده‌خاته سه‌ر چینی ناوه‌ڕاست و كه‌م ده‌رامه‌ت، باربو و پاڵپشتی دارایی و خزمه‌تگوزاریه گشتیه بێبهرامبهرهكانیش كه‌مده‌كرێنه‌وه، واته له‌چه‌ند ساڵی سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا داهاتی نه‌ختی و داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی تاكه‌كان و ئاستی گوزه‌رانیان داده‌به‌زێت و ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئێمه پێمان وایه كاریگه‌ریه ڕاسته‌وخۆكانی ئه‌و ڕێكارانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر تاكه‌كان كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ئه‌گه‌ر له‌دۆخێكی سیاسیی و ئابووریی له‌م جۆره‌ی هه‌رێم و له‌هه‌ر وڵاتێكی تری هاوشێوه‌دا ئه‌گه‌ری زۆره ببنه سه‌رچاوه‌ی پشێوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام نكوڵی له‌وه ناكرێت كۆنترۆڵی تهواوتیی داهاته‌كان و خه‌رجیه‌كان كارێكی زۆر پیویست هه‌نگاوێكی زۆرگرنگه كه حكومه‌ت به‌رنامه‌ی بۆداناوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ریكی جێبه‌جێكردنیه‌تی له‌م باره‌یه‌وه زۆر گرنگه كه هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرین. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕێكارێكی تر هه‌یه كه ده‌بێت زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو .
رێگه چاره‌ی كاریگه‌ر و ده‌رچه‌ی ڕزگاربون بۆ هه‌رێم له پاڵ ڕێكخستنه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی داهات و خه‌رجیه گشتیه‌كاندا، بریتیه له گهڵاڵهكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی گونجاوی وه‌به‌رهێنان. سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و بانكداری و هاتوچۆ و..هتد له‌هه‌رێم بواری وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌وتن تێیاندا زۆره، فره‌چه‌شنكردنی ئابووریی هه‌رێم پێویستی بهسهرمایهگوزاریی ده‌یان ملیار دۆلار هه‌یه.
حكومه‌تێكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌بی تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشت به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی تایبه‌ت ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی وه‌به‌رهێنانی ژیرانه په‌یڕه‌و نه‌كرێت و بنه‌ما دامه‌زراوه‌ییه‌كان له‌ئاست ئه‌و ئه‌ركه‌دا نهین، ئه‌وا وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ڕاده‌ی پێویست ده‌سپێشكه‌ری ناكه‌ن و پرۆسه‌كه چانسی سه‌ركه‌وتنی نابیت. له‌هه‌رێم سیسته‌می بانكی و قه‌رز لاواز و بێ توانایه، بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان و پرۆژه‌ی پشكداریی له‌ئاستی نه‌بوندایه، ئاستی پاشه‌كه‌وت و توانای سه‌رمایه‌گوزاری به‌هێز نیه، له‌توانای كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆییدا نیه‌دا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌یان ملیار دۆلار له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا به‌گه‌ڕبخات، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای نه‌بونی دڵنیایی وههلومهرج و هانده‌ری پێویست بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌گه‌ر چانسی هاتنه پێشه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی به‌قه‌باره‌ی گه‌وره له ئارادا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه زۆر كه‌مه.
چۆن كاربكرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی؟
ئه‌زمونی گه‌شه‌پیدانی وڵاتان و توێژینه‌وه‌كانی گه‌وره ئابووریناسانی وه‌ك دۆگلاس نۆرس و ئهجهمۆگلۆ و مایكل سپێنس و دانی ڕۆدریك و..هتد ئه‌وه‌یان ساغ كردوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كێشه ئابووریه‌كانی ئه‌و وڵاتانه، كوالێتیی داموده‌زگاكان فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، تێزی سه‌ره‌كی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه داموده‌زگا پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ئاستی نادڵنیایی و مه‌ترسیه‌كان و تێچوی مامه‌ڵه‌كان (Transaction cost) كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕێوشوێنی گه‌یشتن بهبازارو كار ئاسان ده‌كه‌ن و مافی خاوه‌نداریه‌تی و كێبه‌ركێ بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش له‌مه‌رجه پێویسته‌كانی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆیی و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاریی بیانیه.
به‌پێی تێزه‌كانی دۆگلاس نۆرس دوجۆر له‌سیسته‌می سیاسی ده‌توانن ئه‌و جۆره داموده‌زگایانه پیك بهێنن، ئه‌وانیش سیسته‌می كۆتكراوی پێگه‌یشتوو(النظام المقيد الناضج) و سیسته‌می كراوه‌ن، كه خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت تاكه قۆرغكاری هێزو مافی به‌كاهێنانی توندوتیژیی ڕه‌وایه، یاسا سه‌روه‌ره و رێكاره‌كان توند‌و تۆڵن، سیاسه‌ته ئابووریه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به‌ڕاده‌ی پیویست جێبه‌جی ده‌كرێن و مافی خاوه‌نداریتی و ڕێساكانی كێبه‌ركی بۆ ده‌سته‌به‌ركراون و تێچوی مامه‌ڵه‌كان و گه‌یشتن به‌بازاڕ و كار نزمه‌و..هتد, هه‌رچه‌نده له‌زۆر ڕوه‌وه له‌نێوان ئه‌و دۆجۆره سیسته‌مه‌دا جیاوازیی زۆر هه‌یه به‌ڵام له بابه‌تی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و ڕێساكانی بازاڕی ئازاد و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته ئابووریه‌كاندا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه‌و بگره ته‌نها سیسته‌می كۆتكراوی پێشگهیشتو بۆ ئێسته‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ر كاری پێویستی بۆ بكریت.
گرفتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین ساڵه حكومه‌ت تاكه خاوه‌نی هێزی چه‌كدار نیه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هێزی تر هه‌ن كه كایه‌ی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات به‌قازانجی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نادڵنیایی، به‌رزكردنه‌وه‌ی تێچوی مامه‌ڵه و كاره‌كان، سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا‌و دهستهبهرنهبونی مافه‌كانی خاوه‌نداریه‌تی و شێواوی ڕێساكانی كێبه‌ركێی ئابووری، ڕێگری له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزاریی تایبه‌تی ناوخۆیی و بیانی به‌قه‌باره‌ی پێویست و ..هتد. ئه‌م جۆره سیسته‌مه دۆگلاس نۆرس به‌سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵ ناوزه‌دی ده‌كا، پێی وایه كه له‌و جۆره سیسته‌مانه‌دا هێزه‌كان له‌پێناوی ڕونه‌دانی توندوتیژیی ناچارده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنه‌ی ئابووری ڕێككه‌ون و دۆخه‌كه به‌وجۆره ڕاگرن.
دارۆن ئهجهمۆگلۆیش پێی وایه كه هه‌مئاهه‌نگیی ناچاریی نێوان هێزه یاساییه‌كان و هێزه دیفاكتۆكان جۆرێك له‌داموده‌زگای دهرپهڕێنهر دروست ده‌كه‌ن كه هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵیان تێدایه‌و، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و به‌شداری بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن و كایه‌كانی ئابووری به‌قازانجی چه‌ند ده‌سته‌و گروپیك ئاراسته‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش كۆسپی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان و چالاكیه ئابووریه‌كانی تر‌و سه‌ره‌نجامیش له‌به‌رده‌م فره‌چه‌شنه‌كردنی ئابووری و ده‌رچون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاویكی بوێرانه‌ی ناوه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاری پێویست بكات بۆ ده‌رچون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی و فره‌چه‌شنكردنی ئابووری، سه‌ره‌تا پێویسته كارێك بكرێت كه كه ته‌نها جكومه‌ت خاوه‌نی هێزی چه‌كدار بێت و هیچ لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كایه‌ی ئابووریدا نه‌بێت و نه‌توانێت داهات و كایه‌ی ئابووری به‌قازانجی خۆی هه‌ڵسوڕێنێت، حكومه‌تیش له‌ڕێگه‌ی یاسا و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی پێویسته‌وه ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت و بیانی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی ده‌ربازبون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی و، فره‌چه‌شنكردنی ئابووریدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
ئه‌گه‌رچی له‌واقیعدا ئاسانیه بۆ پارته سیاسیه‌كان ده‌ستبه‌رداری هێزه چه‌كداره‌كانیان بن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لای هه‌ردو پارتی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتدارن له‌حكومه‌تی هه‌رێم، هاوپه‌یمانان و زۆرێك لهدهوڵهتانیش هاندهرو پشتیوانی ئه‌و كاره‌ن بۆیه شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ بنرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا پارته‌كان ئاماده‌ی ده‌ستبه‌رداربونی هێزه چه‌كداره‌كانیان نه‌بن لانی كه‌م پیویسته له‌كه‌مترین كاتدا ڕێگری ته‌واو له هێزه دیفاكتۆكانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بكرێت له‌هه‌مو ده‌ستیوه‌ردان و ههژمونداریهك له‌سه‌ر كایه جۆراو جۆره‌كانی ئابووری، تاكو قۆناغ به‌قۆناغ ته‌واوی پرۆسه‌كه جێبهجێبركێت. بۆئه‌وه‌ی و حكومه‌ت ببێته تاكه خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات و بڕیارده‌رو چه‌سپێنه‌ری یاسا و، له‌وێشه‌وه ههموههلومهرجهكانی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی و ڕاكیشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ وه‌به‌رهێنانی له‌بواره گرنگه‌كاندا به‌ڕاده‌ی پێویست بره‌خسێنێت.وته‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆتایی سه‌رده‌می نهوتهوهله سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تاكو چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و بواره‌كانی ژینگه و په‌ره‌پێدانی ئابوورییدا هاتن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كه زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه نوێیه‌كانی گه‌وره ئابووریناسانی دنیا په‌یوه‌ندی نێگه‌تیڤی نێوان بوونی سامانی سرووشتیی زۆر و گه‌شه‌ی ئابووریان سه‌لماند و زه‌مینه‌یان بۆ بره‌وسه‌ندنی زیاتری تێزی نه‌فره‌تی سه‌رچاوه‌كان (Natural Resource curse ) ڕه‌خساند، كه‌چی هێشتا نه‌وت له‌ترۆپكی كاڵا ئابووری و ستراتیژییه‌كاندا مایه‌وه، له نووسین و ڵێكۆڵینهوهكانی بواری ئابووریی نه‌وتدا گرفتی سه‌ره‌كی ته‌واوبوونی یه‌ده‌گی نه‌وت و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخه‌كه‌ی و تێچووی ڕاده‌داری به‌رمیلی نه‌وت و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی داهاته‌كانی فرۆشتنی بوو له وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌قینه، ئه‌وه‌یش به‌ئامانجی به‌رده‌وامیی ئابووری و گه‌شه و تواناكانی به‌كاربردن بۆ سه‌رده‌می پاش ته‌واوبوونی یه‌ده‌گی نه‌وت، هه‌میشه خه‌می هێشتنه‌وه‌ی به‌شه نه‌وتی نه‌وه‌كانی داهاتوویش له‌ژێر زه‌ویدا یه‌كێك بوو له‌و بابه‌تانه‌ی كه داواده‌كرا ڕه‌چاو بكرێت. به‌ڵام ئیستا خه‌می گه‌وره‌ی پرسی نه‌وت بووه به‌وه‌ی كه له‌ساڵانی داهاتوودا و به‌رله‌وه‌ی نه‌وت ته‌واوبێت خواست له‌سه‌ری زۆر كه‌م ببێته‌وه و بازاڕ‌و بره‌وی له‌ده‌ست بدات و سه‌رده‌می نه‌وت كۆتایی بێت.له‌پشت ئه‌م پێشبینی وتێزه نوێیه‌وه ئارگیۆمێنتی واقیعی ولۆژیكی و زانستی و ئابووریی به‌هێز هه‌ن، به‌جۆرێك كه ئه‌گه‌ر له ئێستاداو داهاتودا نه‌بێته بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی بۆچون و بڕیار و ئه‌جێندای كاره‌كان، ئه‌وا لانی وه‌ك گرفتێكی سه‌رباری گرفته ئاڵۆزه‌كانی تری ده‌وڵه‌تانی نه‌وتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.خه‌می ده‌وڵه‌ته نه‌وتییه‌كان به‌رله‌وه‌ی بابه‌تی كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وت به‌و جۆره ببێته جێی سه‌رنج، چه‌ندین ساڵه ده‌وڵه‌تانی ڕه‌یعی له‌قه‌یرانی ناوبه‌ناو و ناسه‌قامگیری ئابووریدا ده‌ژین، لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ریه‌ك له (J.D.Sachs &A.M.Warner,1995 ) و (,1998 Richard M. Auty and Raymond F. Mikessell) و( Gylfason, Herbertsson and Zoega, 1999) و ده‌یان لێكۆڵه‌ر و ئابووریناسی به‌ناوبانگی تر ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه دۆخی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی نه‌وتی، له‌چاو وڵاتانی تری تازه گه‌شه‌سه‌ندوی نانه‌وتی خراپتره.وڵاته نه‌وتیه‌كان پیش ئه‌وه‌ی زه‌نگی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می نه‌وت بێداریان بكاته‌وه، چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وام ئامانجی ڕاگه‌یه‌نراو و خه‌می گه‌وره‌یان فره‌چه‌شنكردنی ئابووریه‌كه‌یان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاوه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ناسه‌قامگیریی نرخه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا زۆرجار به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی قه‌ره‌بوی نالهباریهكانی كاتی دابه‌زینی نرخی بۆدهكردنهوه و ده‌یانتوانی به‌رده‌وامی به‌سوڕی ئابووریی ڕه‌یعی بده‌ن، تا ئه‌و ده‌م مه‌ترسیه‌كه هه‌میشه له‌دابه‌زینی نرخ و زۆربونی دانیشتوان و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردنی ئه‌وڵاتانه بوو، به‌ڵام كاتێك قسه دێته سه‌ر كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وت و كه‌مبونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی خواست له‌سه‌ری بۆ هه‌تاهه‌تایه، ئیدی مه‌ترسیی گه‌وره‌تر لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی نرخ ناسه‌قامگیریی دروستكردبێ ئه‌وه كۆتایی سه‌رده‌می نه‌وت كاره‌ساتی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌خولقێنێت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه سوڕی ژیانی ئابووریان له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعیدا ده‌گوزه‌رێنن. لێره‌وه خه‌می ده‌ربازكردنی ئابووریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌پێش كۆتای سه‌رده‌می نه‌وته‌وه زیاتر تاو ده‌سێنیت.گیرۆده‌بوون له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیدهیان ساڵه ئابووریناسان له نووسین و توێژینه‌وه‌كانیاندا مه‌ترسیه‌كانی تاك سه‌رچاوه‌یی ئابووری و پشت به‌ستنی زۆر به‌داهاتی نه‌وت و پێشنیاری چاره‌سه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌وتی نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی ده‌ربچن به‌ڵكو به‌ته‌واوی له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا درێژه‌یان به‌سوڕی ناسه‌قامگیر و پڕ قه‌یرانی ئابووریدا. له‌وانه‌یه وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئیمارات و سعودیه‌ی لێ ده‌رچێت به‌ره‌و پێشچونێكی ئه‌وتۆ له‌و باره‌یه‌وه نه‌بینرێت، ئه‌نده‌نوسیاش خۆی هه‌ر ڕێژه‌ی پشت به‌ستنی به‌نه‌وت له‌چاو وڵاتانی تردا كهمبو له‌پاڵ ئه‌وه‌یشدا له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی جیۆسیاسی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و، به‌هێزی و توندوتۆڵیی سیسته‌مه حكومڕانیه‌كه‌ی و، سود وه‌رگرتن له به‌خشین و قه‌رزه‌كانی ڕۆژئاوا بو كه توانیی ده‌رفه‌ت بقۆزێته‌وه كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی ئابووری به‌تایبه‌ت له‌بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و دارایی تۆكمه‌ی په‌یڕه‌وبكات، له‌ئه‌نجامدا توانیی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له 67% ی كۆی ههناردهكانیهوه له‌ساڵی 1970 كه‌مبكاته‌وه بۆ 47% له‌ساڵی 1990 و 8% له‌ساڵی 2015. ئیمارات و سعودیه‌یش هه‌م خه‌سڵه‌تی سیسته‌مه حكومڕانیهكه، هه‌م هه‌لومه‌رجی جیۆپۆله‌تیكیان، هه‌میش سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و به‌رده‌وامیی فرۆشتنی نه‌وت به‌بڕی زۆر بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ دروستكردون كه ئه‌و هه‌نگاوه بنێن، هه‌رچه‌نده هێشتا له‌بازنه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌یعی ده‌رنه‌چوون، به‌پێی ئاماره‌كان تاكو ئێستایش ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له كۆی هه‌نارده‌كان و ڕێژه‌ی داهاتى فرۆشتنی نه‌وتی خاویش له بودجه‌كه‌یان زۆر به‌رزه.مه‌به‌ست له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی چییه و چۆن بوه‌ته تۆق بۆ ئابووریی؟ ده‌وڵه‌تانی فرۆشیاری نه‌وت له ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتوه‌كان؟ بۆچی هیچ ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری نه‌وت به‌ته‌واوی گیرۆده‌ی نه‌بووه یان نه‌كه‌وتووه‌ته ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیهوه؟ بۆچی سه‌ره‌ڕای ههوڵهزۆرهكان زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕه‌یعی نه‌یانتوانیوه ئه‌و بازنه‌یه تێك بشكێنن و ئابووریه‌كی فره‌چه‌شن و پێشكه‌وتو بنیات بنێن؟ مه‌به‌ستمان له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی ئه‌و سوڕه ئابووریه داخراوه‌یه كه چالاكیه ئابووری و داراییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ڕه‌یعیی تێدا ده‌سوڕێته‌وه، كه خۆی له‌فرۆشتنی نه‌وتی خاو و خه‌رجكردنی داهاته‌كه‌ی له موچه‌و به‌خشین و به‌كاربردن و هاورده‌كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریدا ده‌بینێته‌وه (لهپهرهگرافهكانی خواره‌وه‌دا زیاتر ڕون ده‌بیته‌وه). ئه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی ئابووریدا به نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی و نه‌فره‌تی سهرچاوهنیش گوزارشتی لێ ده‌كرێت و، چه‌ندین تێز‌و تێۆریی وه‌ك (تیۆری نه‌خۆشیی هۆڵه‌ندی، تیۆری سوڕی دارایی گشتی، تیۆری نه‌خۆشی سیاسی هۆڵه‌ندی و تیۆری داموده‌زگایی و..هتد) ڕاڤه‌ی پرسه‌كه‌یان كردوه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا دهخرێتهڕوی پوخته‌ی به‌شی زۆری ئه‌و تێز‌و تێۆریانهیه له‌به‌ر ڕۆشنیای دۆخی مێژوویی و واقیعی ئێستای واقیعی هه‌رێمی كوردستان.جیاوازیی وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندو و وڵاتانی پێشكه‌وتو له‌به‌رده‌م ته‌ڵه‌ی ڕهیعیدالێكۆڵینهوه مێژوییه‌كانی بواری ئابووری ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ر له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت خاوه‌نی ئابووریه‌كی به‌هێزو فره چه‌شن نه‌بون و خاوه‌نی داموده‌زگای ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزو دامه‌زراو نه‌بون، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رهێنان و فرشتنى نه‌وته‌وه كه‌وتونه‌ته ناو ته‌ڵه‌ی ڕهیعهوه. ئه‌وان له‌و ده‌مه‌دا كه‌رته ئابووریهكانیان دواكهوتوبون و توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كار‌و دروستكردنی داهاتیان لاوازبوه و بێكاری و هه‌ژاری له‌ئاستێكی به‌رزدا بوه، له پاش به‌ده‌ستهێنانی داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌وه، ده‌وڵه‌ته‌كانیان له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌م دوڕێگهیهدابون: ڕێگه‌ی یه‌كه‌م به‌هێزكردنی داموده‌زگا ئابووری و سیاسی و یاساییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی به‌شی زۆری داهاتی نه‌وت له ژێرخان و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێناندا، ڕێگه‌ی دوه‌میش خه‌رج كردنی زۆربه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت له‌بواری به‌كاربردن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت. ڕێگه‌ی یه‌كه‌م هه‌میشه كات و تێچو و به‌رهه‌ڵستكاری زۆره‌و به‌رهه‌می خێرا‌و ڕاسته‌وخۆی بۆ ده‌سه‌ڵات و گروپه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و ته‌واوی كۆمهڵگهیش كه‌مه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی له دورمهدادا دێنه به‌رهه‌م به‌ڵام ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی فرهچهشنبون و پیشكه‌وتنی ئابووری. به‌ڵام ڕێگه‌ی دوه‌م كه‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی تازهگهشهسهندوی خاوه‌ن نه‌وت په‌یڕه‌ویان كردوه بریتیه له خه‌رجكردنی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له بواره‌كانی به‌كاربردن و باربو و به‌خشین و دامه‌زراندن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌یش له‌لایه‌كه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كورتمه‌وداو ناكامڵی بێكاری و هه‌ژاری و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ گه‌وره‌كردن و به‌هێزكردنی دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كاركردن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات، ئهوڕێكارانهیش هه‌میشه له‌سه‌ر حسابی فه‌رامۆش كردنی زیاتری كه‌رت و چالاكیه ئابووریه‌كانی تر بون، ئه‌مه سه‌ره‌تای كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌ی ڕهیعیه.به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نرخی ئاڵووێری دراوی نیشتیمانیش به‌هۆی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه له‌پاڵ ئه‌و سیاسه‌ته داراییه چه‌وته‌دا دیسان بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به‌ته‌واوی توانای كێبه‌ركێی بازرگانیی ده‌ره‌كی له‌ده‌ست بدات، سه‌ره‌نجام ئه‌و وڵاتانه ببنه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سێكته‌ری ئابووریی ئیفلیج كه نه‌توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاریان هه‌یه و نه‌توانای دروستكردنی داهات بۆ تاكه‌كان، نه‌توانای هه‌نارده‌كردنیان هه‌یه و نه‌توانای كێبه‌ركێی كاڵای هاورده‌یان هه‌یه، نه دهیشبنه سه‌رچاوه‌ی باج و داهات بۆ بودجه‌ی گشتی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا ژماره‌ی دانیشتوان ڕو له‌زیادبونه‌و خواستی تاك و كۆمه‌ڵگه ڕوی له‌هه‌ڵكشانه، له‌دۆخێكی وادا تاكه‌كان بۆ كار و داهات و ژیان ناچارده‌بن پشت به‌حكومه‌ت ببه‌ستن و بازاڕیش بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری پشت به‌هاورده ببه‌ستێت و حكومه‌تیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات پشت به‌فرۆشتنی نه‌وت ببستێهت و، دیسان داهاته‌كه له موچه‌و بواری به‌كاربردندا خه‌رجی بكاته‌وه، كه‌به‌شی زۆریشی بۆ كرڕینی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی هاورده ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش سوڕی ئابووریه له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعیدا.به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوی پیشه‌سازی وه‌ك ئهمریكاو نه‌رویج و كه‌نه‌داو..هتد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كرد خاوه‌نی داموده‌زگای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی پێشكه‌وتو بون، بۆیه له‌توانایاندا هه‌بو ڕوبه‌ڕوی ئاراسته ڕهیعیهكانی نه‌وت ببنه‌وه‌و سنورداری بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ناو ته‌ڵه‌كه‌وه، یان له‌توانایان هه‌بو به‌ئاسانی لێی ده‌رباز بن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردو لههۆڵهندا ڕویدا.هه‌رێمی كوردستان چۆنه كه‌وته ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیهوه؟ته‌ڵه‌ی ڕه‌یعی له‌عیراق به‌ڕێككه‌وتنی نیو به‌نیوی قازانج له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌سه‌ره‌تاكانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ده‌ستی پێكرد كه بوه هۆی زۆربونی داهاتی نه‌وتیی حكومه‌تی عیراق، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه خاوه‌نی داموده‌زگای ئابووری و سیاسی و یاسایی به‌هێز نه‌بو وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتو، له‌پاش كۆتایی هاتنی ئه‌زمونی ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و پاشتر خۆماڵیكردنی نه‌وت و ڕوداوه‌كانی تر پله‌به‌پله ته‌ڵه‌كه به‌هێز بو، سێكته‌ره ئابووریه نانهوتیهكانی توانای به‌رهه‌مهێنانی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان نه‌بو، توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كار و دروستكردنی داهاتیان لاوازبو، له‌توانایاندا نه‌بوو ببنه ده‌فری باج و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز بۆ داهاتی گشتی، بۆ هه‌موشتێك پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌سترا، له‌ساڵی 2012 ڕێژه‌ی به‌شداریی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاو گه‌یشته نزیكه‌ی 92%ی داهاته‌كانی بودجه و 99.5%ی هه‌نارده‌ی عیراق بۆ ده‌ره‌وه، هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌ت به به‌رده‌وامی بۆ گهورهتركردنی داموده‌زگاكانیان و بۆ مه‌رامی سیاسی و ڕازیكردن سودیان لێ وه‌رده‌گرت و وه‌ڵامی خستنه‌ڕوی هێزی كاری ههڵكشاویشیان پێ ده‌دایه‌وه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 2007-2012 نزیكه‌ی 76%ی زیاده‌ی خستنه‌ڕوی هێزی كار له ناو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا بهگهڕخران، به‌مجۆره ته‌ڵه‌ی ڕه‌یعی به‌ته‌واوی به‌هێز بوو بوه بازنه‌یه‌كی داخراو كه ده‌ربازبون لێی ئاسان نه‌بیت.هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌عێراق نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته ناو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه، بگره به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه له دۆخێكی ته‌واو ناله‌بارتردا بوو، كاتێكیش حكومه‌تی هه‌رێم له‌پاش 1991 جڵه‌وی گرته ده‌ست تاكو ڕوخانی كاتی ڕژێمی به‌عس و كۆتایی هاتنی گه‌مارۆكان له‌ساڵی 2003 نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ئابووری و فره‌چه‌شنه‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ئارادا نه‌بو به‌ڵكو كه‌میی داهات و كورتهینانی بودجه و كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌كی و بێكاری و هه‌ڵاوسانی نرخ و هه‌ژاری بۆخۆیان بوبونه ڕاستی به‌ره‌نجام و ئه‌مری واقیع . له‌پاش 2003 ئه‌و كاته‌ی كه هه‌رێم سودمه‌ند بو له بودجه‌ی عێراق، ده‌مێك بو ئابووریی هه‌رێمه‌كه له ناو بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعیدا بو، كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی ده‌یان ساڵی بۆ مابوه‌وه، سێكته‌ره ئابووریه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و بازاڕ له‌به‌رامبه‌ر زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان و خستنه‌ڕوی هێزی كار و خواستی ڕولهههڵكشاو بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری لاواز‌و ده‌سته‌وسان بون، تاكه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌رفه‌تی كار پشتیان به‌حكومه‌ت و هێزه سیاسیه‌كان ده‌به‌ست، كۆمهڵگهیش بۆ ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان به‌هه‌مان شێوه هه‌ر پشتی به‌حكومه‌ت ده‌به‌ست، ئیدی له‌و كاته‌وه تا ئێستا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه زۆرینه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌ت بۆ موچه و دامه‌زراندن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار و دابینكردنی خزمه‌تگوزرای و خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردن ئاراسته ده‌كرێن، ئه‌وه‌یش هۆكاره بۆ زیادبونی خواستی گشتی بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری كه به‌هۆی لاوازیی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه ده‌بێت ئه‌و خواسته له‌ڕێگه‌ی هاوردهكردنهوه پڕبكرێته‌وه. ئه‌مه سوڕی به‌رده‌وامی ئابووریی ناو بازنه‌ی داخراوی ڕهیعیه له هه‌رێم.لێره‌دا هۆكاری سیاسیش ڕۆڵی خۆی هه‌بوو له‌قوڵكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان و به‌هێزتر بونی بازنه ڕهیعیهكه، ئه‌گه‌ر به‌شێكی ئه‌و سیاسه‌ته داراییه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه له‌هه‌رێمدا په‌یڕه‌وكرا به‌ناچاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست و گرفته‌كانی دۆخی ئابووری دانیشتوان و هێزی كار بوبێت ئه‌وا به‌شێكیشی وابه‌سته‌ی ملاملانێ پارته سیاسیه‌كان بو، كه سه‌ره‌ڕای سیخناخكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ر به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئاستی پێویستیی داموده‌زگاكان و ئاستی توانسیت و به‌رهه‌مداریی كه‌سه‌كان، له‌شكرێك له‌موچه‌خۆری بێكار و بێبهرههمیش كران به‌بار به‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیه‌وه، به‌شێك له پرۆژه‌كان و كایه جیاوازه‌كانی ئابووریش به‌ویست و قازانجی هێزه‌كان ئاراستهدهكران و به‌رێوه ده‌بران.هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌توانێت له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی ده‌ربازبێت؟رێگه‌ی ده‌ربازبون بریتیه له‌وه‌ی كه به‌شی زۆری سامان و وزه و داهاته‌كان (گشتی و تایبه‌ت) بۆ وه‌به‌رهێنان له‌سێكته‌ره ئابووریه‌كان و بنیاتنانی ژێرخان ته‌رخان بكرێت. ئه‌مه‌یش ڕێگه‌ی چاكسازی و فره‌چه‌شنكردنی ئابوورییه، پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختی و بازرگانیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان، پاڵپشتی بهههمهێنهرانی ناوخۆ، ڕێكخستنه‌وه‌و سنورداركردنی به‌كاربردن و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان و..هتده.ئه‌م ڕێگه‌یه بۆ ئابووریه‌كی وه‌ك هه‌رێم كه ڕێژه‌ی پشت به‌ستن به داهاتی نه‌وت و به‌بودجه‌ی گشتی له‌به‌رزترین ئاستدایه كارێكی ئاسان نیه، چونكه به‌پێی ئه‌م رێگه‌یه ده‌بێ به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له‌كه‌رتی حكومی و موچه و خه‌رجیه‌كان و پاڵپشتیه‌كانی حكومه‌ت بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه جۆراوجۆره‌كان زۆر كه‌متر بكرێنه‌وه، به‌شی زۆری خه‌رجیه‌كان بۆ بواری ژێرخان و بوژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره ئابووریه نانهوتیهكان ته‌رخان بكرێن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پاڵپشتی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران بكرێت له‌رێگه‌ی پارێزگاری گومرگی و پاڵپشتكردنی سوته‌مه‌نی و به‌خشینی باج و كه‌ره‌سته‌ی خاو و ده‌ستی كاری هه‌رزان و پاڵپشتی دارایی و ئاسانكاریی قه‌رزی بانكی و..هتده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستن و كێبهبهركێی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی هاورده بكه‌ن. واته بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌رفه‌تی كار له‌كه‌رتی حكومی زۆر سنوردار ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه‌رتی تایبه‌تیش هێشتا توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاری لاوازه، ئاستی كرێ و ئیمتیازاته‌كانی تر لهبازاڕو كه‌رتی تایبه‌ت نزمه كه ئه‌وه پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هۆی سیاسه‌تی پارێزگاری گومرگی و سنورداركردنی هاورده له‌لایه‌ك و لاوازی توانای كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواست له‌لایه‌كی تره‌وه نرخی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رز ده‌بێت، حكومه‌ت بۆ دابین كردنی داهات زۆربه‌ی بارگرانیهكان ده‌خاته سه‌ر چینی ناوه‌ڕاست و كه‌م ده‌رامه‌ت، باربو و پاڵپشتی دارایی و خزمه‌تگوزاریه گشتیه بێبهرامبهرهكانیش كه‌مده‌كرێنه‌وه، واته له‌چه‌ند ساڵی سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا داهاتی نه‌ختی و داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی تاكه‌كان و ئاستی گوزه‌رانیان داده‌به‌زێت و ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری به‌رز ده‌بێته‌وه.ئێمه پێمان وایه كاریگه‌ریه ڕاسته‌وخۆكانی ئه‌و ڕێكارانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر تاكه‌كان كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ئه‌گه‌ر له‌دۆخێكی سیاسیی و ئابووریی له‌م جۆره‌ی هه‌رێم و له‌هه‌ر وڵاتێكی تری هاوشێوه‌دا ئه‌گه‌ری زۆره ببنه سه‌رچاوه‌ی پشێوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام نكوڵی له‌وه ناكرێت كۆنترۆڵی تهواوتیی داهاته‌كان و خه‌رجیه‌كان كارێكی زۆر پیویست هه‌نگاوێكی زۆرگرنگه كه حكومه‌ت به‌رنامه‌ی بۆداناوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ریكی جێبه‌جێكردنیه‌تی له‌م باره‌یه‌وه زۆر گرنگه كه هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرین. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕێكارێكی تر هه‌یه كه ده‌بێت زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو . رێگه چاره‌ی كاریگه‌ر و ده‌رچه‌ی ڕزگاربون بۆ هه‌رێم له پاڵ ڕێكخستنه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی داهات و خه‌رجیه گشتیه‌كاندا، بریتیه له گهڵاڵهكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی گونجاوی وه‌به‌رهێنان. سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و بانكداری و هاتوچۆ و..هتد له‌هه‌رێم بواری وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌وتن تێیاندا زۆره، فره‌چه‌شنكردنی ئابووریی هه‌رێم پێویستی بهسهرمایهگوزاریی ده‌یان ملیار دۆلار هه‌یه. حكومه‌تێكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌بی تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشت به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی تایبه‌ت ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی وه‌به‌رهێنانی ژیرانه په‌یڕه‌و نه‌كرێت و بنه‌ما دامه‌زراوه‌ییه‌كان له‌ئاست ئه‌و ئه‌ركه‌دا نهین، ئه‌وا وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ڕاده‌ی پێویست ده‌سپێشكه‌ری ناكه‌ن و پرۆسه‌كه چانسی سه‌ركه‌وتنی نابیت. له‌هه‌رێم سیسته‌می بانكی و قه‌رز لاواز و بێ توانایه، بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان و پرۆژه‌ی پشكداریی له‌ئاستی نه‌بوندایه، ئاستی پاشه‌كه‌وت و توانای سه‌رمایه‌گوزاری به‌هێز نیه، له‌توانای كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆییدا نیه‌دا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌یان ملیار دۆلار له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا به‌گه‌ڕبخات، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای نه‌بونی دڵنیایی وههلومهرج و هانده‌ری پێویست بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌گه‌ر چانسی هاتنه پێشه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی به‌قه‌باره‌ی گه‌وره له ئارادا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه زۆر كه‌مه.چۆن كاربكرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی؟ئه‌زمونی گه‌شه‌پیدانی وڵاتان و توێژینه‌وه‌كانی گه‌وره ئابووریناسانی وه‌ك دۆگلاس نۆرس و ئهجهمۆگلۆ و مایكل سپێنس و دانی ڕۆدریك و..هتد ئه‌وه‌یان ساغ كردوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كێشه ئابووریه‌كانی ئه‌و وڵاتانه، كوالێتیی داموده‌زگاكان فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، تێزی سه‌ره‌كی له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه داموده‌زگا پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ئاستی نادڵنیایی و مه‌ترسیه‌كان و تێچوی مامه‌ڵه‌كان (Transaction cost) كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕێوشوێنی گه‌یشتن بهبازارو كار ئاسان ده‌كه‌ن و مافی خاوه‌نداریه‌تی و كێبه‌ركێ بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش له‌مه‌رجه پێویسته‌كانی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆیی و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاریی بیانیه.به‌پێی تێزه‌كانی دۆگلاس نۆرس دوجۆر له‌سیسته‌می سیاسی ده‌توانن ئه‌و جۆره داموده‌زگایانه پیك بهێنن، ئه‌وانیش سیسته‌می كۆتكراوی پێگه‌یشتوو(النظام المقيد الناضج) و سیسته‌می كراوه‌ن، كه خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت تاكه قۆرغكاری هێزو مافی به‌كاهێنانی توندوتیژیی ڕه‌وایه، یاسا سه‌روه‌ره و رێكاره‌كان توند‌و تۆڵن، سیاسه‌ته ئابووریه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به‌ڕاده‌ی پیویست جێبه‌جی ده‌كرێن و مافی خاوه‌نداریتی و ڕێساكانی كێبه‌ركی بۆ ده‌سته‌به‌ركراون و تێچوی مامه‌ڵه‌كان و گه‌یشتن به‌بازاڕ و كار نزمه‌و..هتد, هه‌رچه‌نده له‌زۆر ڕوه‌وه له‌نێوان ئه‌و دۆجۆره سیسته‌مه‌دا جیاوازیی زۆر هه‌یه به‌ڵام له بابه‌تی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و ڕێساكانی بازاڕی ئازاد و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته ئابووریه‌كاندا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه‌و بگره ته‌نها سیسته‌می كۆتكراوی پێشگهیشتو بۆ ئێسته‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ر كاری پێویستی بۆ بكریت.گرفتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین ساڵه حكومه‌ت تاكه خاوه‌نی هێزی چه‌كدار نیه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هێزی تر هه‌ن كه كایه‌ی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات به‌قازانجی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نادڵنیایی، به‌رزكردنه‌وه‌ی تێچوی مامه‌ڵه و كاره‌كان، سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا‌و دهستهبهرنهبونی مافه‌كانی خاوه‌نداریه‌تی و شێواوی ڕێساكانی كێبه‌ركێی ئابووری، ڕێگری له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزاریی تایبه‌تی ناوخۆیی و بیانی به‌قه‌باره‌ی پێویست و ..هتد. ئه‌م جۆره سیسته‌مه دۆگلاس نۆرس به‌سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵ ناوزه‌دی ده‌كا، پێی وایه كه له‌و جۆره سیسته‌مانه‌دا هێزه‌كان له‌پێناوی ڕونه‌دانی توندوتیژیی ناچارده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنه‌ی ئابووری ڕێككه‌ون و دۆخه‌كه به‌وجۆره ڕاگرن.دارۆن ئهجهمۆگلۆیش پێی وایه كه هه‌مئاهه‌نگیی ناچاریی نێوان هێزه یاساییه‌كان و هێزه دیفاكتۆكان جۆرێك له‌داموده‌زگای دهرپهڕێنهر دروست ده‌كه‌ن كه هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵیان تێدایه‌و، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و به‌شداری بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن و كایه‌كانی ئابووری به‌قازانجی چه‌ند ده‌سته‌و گروپیك ئاراسته‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش كۆسپی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان و چالاكیه ئابووریه‌كانی تر‌و سه‌ره‌نجامیش له‌به‌رده‌م فره‌چه‌شنه‌كردنی ئابووری و ده‌رچون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی.هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاویكی بوێرانه‌ی ناوه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاری پێویست بكات بۆ ده‌رچون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی و فره‌چه‌شنكردنی ئابووری، سه‌ره‌تا پێویسته كارێك بكرێت كه كه ته‌نها جكومه‌ت خاوه‌نی هێزی چه‌كدار بێت و هیچ لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كایه‌ی ئابووریدا نه‌بێت و نه‌توانێت داهات و كایه‌ی ئابووری به‌قازانجی خۆی هه‌ڵسوڕێنێت، حكومه‌تیش له‌ڕێگه‌ی یاسا و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی پێویسته‌وه ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت و بیانی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی ده‌ربازبون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕه‌یعی و، فره‌چه‌شنكردنی ئابووریدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. ئه‌گه‌رچی له‌واقیعدا ئاسانیه بۆ پارته سیاسیه‌كان ده‌ستبه‌رداری هێزه چه‌كداره‌كانیان بن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لای هه‌ردو پارتی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتدارن له‌حكومه‌تی هه‌رێم، هاوپه‌یمانان و زۆرێك لهدهوڵهتانیش هاندهرو پشتیوانی ئه‌و كاره‌ن بۆیه شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ بنرێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تادا پارته‌كان ئاماده‌ی ده‌ستبه‌رداربونی هێزه چه‌كداره‌كانیان نه‌بن لانی كه‌م پیویسته له‌كه‌مترین كاتدا ڕێگری ته‌واو له هێزه دیفاكتۆكانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بكرێت له‌هه‌مو ده‌ستیوه‌ردان و ههژمونداریهك له‌سه‌ر كایه جۆراو جۆره‌كانی ئابووری، تاكو قۆناغ به‌قۆناغ ته‌واوی پرۆسه‌كه جێبهجێبركێت. بۆئه‌وه‌ی و حكومه‌ت ببێته تاكه خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات و بڕیارده‌رو چه‌سپێنه‌ری یاسا و، له‌وێشه‌وه ههموههلومهرجهكانی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی و ڕاكیشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ وه‌به‌رهێنانی له‌بواره گرنگه‌كاندا به‌ڕاده‌ی پێویست بره‌خسێنێت.