ڕوونبین
ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (روونبین) مانگانە بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستیدایە ئەوبڕە پارانەی بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت لە حکومەتی هەڕیم وەریان گرتووە بڵاو دەکاتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لە حەوت کێڵگە لە کۆی ٩ کێڵگەی وەبەرهێنی نەوتی هەڕێم کە لەلایەن ١١ کۆمپانیاوە وەرگیراوە لە مانگی حوزەیراندا ٢٠٢١ دا کە ٥٥٪ ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن بریتی بووە لە ٢١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار.
بەپێی ئەو داتایانەی دەست روونبین کەوتووە لەمانگی حوزەیراندا رۆژانە بڕی ٤٢٨ هەزار بەرمیلی لەڕیگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جیهان کراوە،هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت ڕۆژانە بڕی ٢٥ هەزارە بەرمیل دەدات بە پاڵاوگەی کار بۆ پاڵاوتن بەو پێیە بەرهەمی رۆژانە ٤٥٢ هەزار و ٦١٦ بەرمیل بووە.
ڕاپۆرتەکە داتاو زانیاری لەسەر تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت و نوێترین زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی تێدایە.
دەقی ڕاپۆرتەکەی ڕوونبین: