ڕوونبین
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆمپانیای گەنێل ئەنێرجی ئاگادار کردووەتەوە کە بەنیازە گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم لە هەردوو کێڵگەی بنەباوێ و میران کۆتایی پێ بێنێت.
گەنێڵ ئەنێرجی دەڵێت حکومەتی هەرێم هیچ بنەمایەکی نییە بۆ ئەوەی ئاگادارکردنەوە و بڕیاری کۆیایی هێنانی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم PSC لە و دوو کێڵگەیە بدات.
کێڵگەی بنەباوێ و میران دوو کێڵگەی گازین و ١٠٠٪ ی پشکەکانی ئەم دوکێڵگەیە هی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییە ئێمە لە مانگی چواری ٢٠٢٠ لە وتارێکدا باسی ئەوەمان کرد کە گەشەپێدان لە کێڵگەکاندا وەستاوە و ئەو پرسیارەمان وروژاند کە ئایا هەرێم گرێبەستەکە کۆتایی پێ دێنێت یان نا؟ وە دەبێت حکومەت بەو ریاییەوە بڕیار بدات و بەپێی گرێبەستەکان تاوەکو داناگازێکی تر دوبارە نەبێتەوە. لینکی وتارەکە: ئایا هەرێم کێڵگەی گازی میران و بنەباوێ لە گەنێڵ ئەنێرجی وەردەگرێتەوە؟
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی دەڵیت: خوازیارە بەردەوامبێت لە کارکردن بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم PSCو بەردەوامبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە پەرەپێدانی ئەو دوو کێڵگەیە. لەگەڵ ئەوشدا کۆمپانیاکە دەڵێت هەنگاو دەگرینەبەر بۆ پارێزگاری کردن لەمافەکانمان بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم و ئەگەر پێویست بکات داوای قەرەبوو دەکەین، لە ناویاندا قەرەبووی وەبەرهێنانی مادیش. وەکو هەنگاوی یەکەم گەنێڵ دەیەوێت ئاگاداری ناکۆکی بدات بەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم PSA کە تانە دانە لە مافی هەرێم بە بڕیاردان بە کۆتایی هێنانی گرێبەستەکە بەئەم شێوەیە، ئەمەش دەمانگەیەنێت بە دەستپێکردنی دانوستاندنن و نیشاندانی نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی ئەمکێشەیە بە بەخێرایی و بەبی ئەوەی پێویست بکای هیچ لایەک پەنا بۆ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەرن.
گەنێڵ ئەنێرجی دەڵێت هەروەکو لە ڕاپۆرتی نیوەی ساڵدا ئاماژەمان پێکردووە، کۆمپانیاکە ئاسان نییە بۆی ڕەزامەندی حکومەتی هەڕێم بەدەست بهێنێت بۆ پەرەپێدان لەکێڵگەکەدا و بەردەوام بوون بەپێی گرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم. هەروەها دەڵێت لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ دا پێشتر لە گەڵ حکومەتدا گەشتبونە ڕێکەوتنێکی بازرگانی بۆ پەرەپێدان لە کێڵگەکە دا بەقۆناغ بەندی و بەپێی ئەو دانوستانانەی کە دەبێتە هۆی تازەکردنەوەی مەرجەکانی ڕیکەوتنی لایەنەکان. ئەوکات حکومەتی هەرێم جەختی کردەوە کە کاتێک دانوستان بەردەوامە تێبینی نادات بەوەی نیازی کۆتایی هێنان بەگرێبەستی کێڵگەکەی هەیە.
دوای ئەوە گەنێڵ پێشنیارەکانی پێشکەش بەحکومەتی هەرێم کردووە، کە تیایدا پابەندی خۆی بە مەرجەکانی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ە وە ڕا دەگەیەنێت کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچونی سەرمایە.لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم کۆمپانیا تورکیەکەی ئاگادار کردوەتەوە کە گرێبەستی هەردوو کێڵگەکە کۆتایی پێ دێنێت.
بۆئەوەی بزانین ئایا لێکەوتەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە چییە، دەبێت بزانین مەرجی هەڵوەشاندنەوەکە چیە؟ گرێبەستی بنە باوێ و میران لەبەردەست نییە باڵام بە شێوەیەکی گشتی بەپێی ئەو گرێبەستانەی کە لە بەردەستی ئێمەیە لە مادەی ٤٥ دا باسی کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکان دەکات و بەوردی باسی شێوازی کۆتایهێنان بەگرێبەست دەکات کە حکومەت چۆن دەتوانێت کۆتایی بە گرێبيست بهێنێت وە چۆن بە نامە بەڵێندەرەکە ئاگادربکاتەوە، ماوەی چەند پێویستە تا کۆتایی هاتنەکە بچێتە بواری جێ بەچێ کردنەوە و ئەو قەرەبوانەی دەکەوێتە سەر لایەنەکان و هەموو وردەکارییەکان … ئەمە بنەما گشتییەکەیە بەڵام وەکو دەوترێت بە ئەندازەی ژمارەی گرێبەستەکان جۆری گرێبەست هەیە ( واتە هیچ گرێبەستێک لەوی تر ناچێت) ئاواش مەرجەکانی هەڵوەشاندنەوە لە گرێبەستێکەوە بۆ گرێبەستێک دەگۆرێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر کۆمپانیا رازی نەبوو بە هەڵوەشاندنەوەکە رێوشوێنی تر هەیە سەرەتا وەکو کۆمپانیای گەنێڵیش باسی کردووە ڕازی نەبوون بە بڕیارەکە و تانەلێدانی و داواکردنی وتوێژ بۆ ڕێکەوتن پاشان ناوەندگیری بۆ چارەسەری کێشەکان تا دەگاتە دادگای ناوبژیوانی بۆ یەکلاکردنەوە.
ئەوەی کە ڕوونە کۆمپانیاکە بە بڕیارەکەی حکومەت ڕازی نییە و لەڕێگی نارەزایەتی دەربڕین و وتوێژەوە دەیەوێت گرێبەستەکەی هەڵنەوەشێتەوە، ئەگەر نەگەن بەنەتیجە هەڕەشەی بردنە بەردادگای ناوبژیوانی نێودوڵەتی لەهەرێم دەکات. ئەوەی کە زۆر گرنگە دەبێت هەرێم بە وریایی و یاسایانە هەنگاو بنێت تاوەکو جارێکی تر داناگازێکی تر مان لێ زیندوو نەبێتەوە.