ڕوونبین
ڕێکخراوی ڕونبین ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاودەکاتەوە کە زانیاری لەسەر بەشێکی زۆری نەوتی خاوی بارکراوی هەرێمی کوردستان KBT لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی تەموزی ٢٠٢١دا بڵاودەکاتەوە.
بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی تەموزدا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١٢٫٧١٦٫٩٨٦ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت.
لەو مانگەدا بڕی ٢١ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە. نەوتی هەرێم بۆ ٥ وڵات ڕۆشتووە کە سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە و یەک باریش کە بۆ ئەوروپا ڕۆشتووە بەڵام نازانرێت لە چ وڵاتێک گیرساوەتەوە.
لە مانگی تەموزدا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بۆ ئیتالیا ڕۆشتووە کە بڕی ٦,٣٣,٠٨٥ بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ٥٠٪ و پاش ئەو یۆنان دێت بەپلەی دووەم بڕی ٢,٩٩٩,٩٨٥ بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٤٪ هەروەها لەپلەی سێهەم دا ئیسپانیا دێت کە ١,٥٩٩,٩٩٥ بەرمیل ڕێژەی ١٢٪ و پاشتر کرواتیا بڕی ٥٩٩,٩٩٧ بەرمیل ڕێژەی ٥٪ هەر ەها ئیسرائیل بڕی ٣٨٣,٩٢٣ نەوتی بۆ ڕۆشتووە. ئەو بارەش کە ئاراستەکەی نادیارە بریتی بووە لە ٨٠٠,٠٠١ بەرمیل.
بۆ بینینی خشتەکە لێرە کرتە بکە:
خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی تەموز-٢٠٢١
ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت بەردەوام لە ساڵی نوێ وە مانگانە خشتەی ناوی کڕیارانی نەوت وناوی کەشتی و بڕی نەوتی بارکراو، بەرواری بارکردن و شوێنی گەشتنی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە. هەروەها بە چەند خشتەیەک نەوتی بارکراوی ساڵانی ڕابوردوشی بڵاو کردووەتەوە.