ڕوونبین
کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی کە پشکی ١٨٪ ی هەبوو لە بلۆکی نەوتی سەرسەنگ لە هەرێم کشایەوە و پشکەکانی خۆی فرۆشت بە کۆمپانیای شاماران کە لە کێڵگەی ئەتروش خاوەن پشکە.
کۆمپانیای شاماران کە کۆمپانیایەکی کەنەدی یە لە بەرواری ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ەوە پشکەکانی کۆمپانیا فەڕەنسیەکەی کڕیوەتەوە بە ١٥٥ ملیۆن دۆلار و پێدانی ١٥ ملیۆن دولاری تر کاتێک کە : ١- کۆی بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ گەشتە ١٣٠ ملیۆن بەرمیل . ٢- تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ٦٠ دۆلار کەمتر نەبێت لە ماوەی ١٢ مانگدا.
کۆمپانیای شاماران
- دەڵێت بڕی ٥٫٠٠٠ بەرمیل نەوتی خاوی سوک ڕۆژانە زیاد بووە بۆ پشکە کانمان.
- چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی کۆمپانیاکە (شاماران) لە چارەکی دووەمی ٢٠٢١ دا لە ١١٫٠٩٠ بەرمیلی ڕۆژانەوە دوهێندە زیادبکات دوای ئەوەی کاری فراوانکردنی یەکەکانی چارەسەر لە کێڵگەی سوارەتکە لە بلۆکی سەرسەنگ لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ دا تەواوەبێت.
- نەوتی ئەم کێڵگەیە نەوتێکی سوک و کوالیتی بەرزە و ڕێژەی API یەکەی ٣٦-٣٩یەو ڕێژەی گۆکردی کەمە بۆیە داشکاندنی بۆ نەوتی برێنت کەمە. کۆمپانیاکە دەڵێت یەکێکە لەو کێڵگانەی هەرێم کە کەمترین داشکاندنی هەیە بۆ نرخی برێنت.
- تێچوی وەگەڕخستن Opex لەم کێڵگەیە کەمە و نزیکە لە ٥,٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
بلۆکی سەرسەنگ دەکەوێتە بەشی باکوری بلۆکی ئەتروشەوە کە کۆمپانیای شاماران خاوەن پشکە تیایدا. پێک دێت بە دوو کێڵگە سوارەتکە و و سوارەتکەی ڕۆژهەڵات. بە سوارەتکە کاری فراوانکردنی تێدا دەکرێت و یەکەیەکی چارەسەری نوێی تێدا دادەنرێت توانای ٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە و چاوەڕێ دەکرێت لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢دا کۆی بەرهەم بگەیەنێتە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.هەروەها بلۆکی سەرسەنگ دەبەسترێتەوە بە فیدەری هێڵی گواستنەوەی ئەتروشەوە و بەمەش بە شێوەیەکی هەمیشە یی دەبەسترێتەوە بەهێڵی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانەوە.
ئێستا کێڵگەی سەرسەنگ ٦٢٪ ی لەلایەن کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن HKN ی ئەمریکی و ١٨٪ ی ل لایەن شاماران ShaMaran ی کونەدییەوە خاوەنداریەکرێت و ٢٠٪ کەی دەمێنێتەوە پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا تێکڕای بەرهەمی سەرسەنگ بریتیی بووە لە ٢٧,٨٩٢ بەرمیل نەوت و چاوەڕێ دەکرێت تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی بەرهەمی بلۆکە نەوتییەکان بگاتە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. ئەم کێڵگەیە یەکێکە لەو کێڵگانەی هەرێم کە تێچووی کەمە بە هەمان شێوەی کێڵگەی ئەتروش و شێخان کە لە پاڵ یەکدان و لە کێڵگە نوێکانی هەرێمی کوردستانن.